عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- قسەی هەشتەمی ئەیوب
- 1
- ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:
- 2
- «هەروەها ئەمڕۆش سکاڵاکەم جەرگبڕە؛
لەگەڵ ناڵینم دەستی خودا لەسەرم هەر قورسە. - 3
- خۆزگە دەمزانی چۆن پێی بگەم؛
دەهاتمە لای نشینگەکەی! - 4
- بە ڕێکوپێکی کێشە دەخەمە بەردەمی،
دەمم پڕ دەکەم لە بەهانە، - 5
- هەتا بزانم چۆن وەڵامم دەداتەوە و
لەوە تێبگەم کە پێم دەڵێت. - 6
- ئایا بە زۆری هێز مشتومڕم لەگەڵ دەکات؟
نەخێر، بەڵکو پەلکێشی دادگام ناکات. - 7
- لەوێ کەسی ڕاست بەهانەی بۆ دەهێنایەوە و
بۆ هەتاهەتایە لە دەست دادەورەکەم دەرباز دەبووم. - 8
- «بەڵام ئەگەر بەرەو ڕۆژهەڵات بچم لەوێ نییە،
بەرەو ڕۆژئاواش هەستی پێ ناکەم. - 9
- کاتێک لە باکوور کار دەکات، بەرچاوم ناکەوێت؛
کاتێک بەرەو باشوور دەسووڕێتەوە، نایبینم. - 10
- بەڵام ڕێگام دەزانێت،
دوای ئەوەی تاقیم دەکاتەوە وەک زێڕ دەردەچم. - 11
- پێیەکانم بە هەمان هەنگاوی ئەو ڕۆیشتوون،
ڕێگای ئەوم گرتەبەر و لام نەدا. - 12
- لە فەرمانەکانی زمانی ئەو لام نەداوە؛
لە نانی پێویستی خۆم زیاتر قسەکانی دەمی ئەوم لە گەنجینەی دڵم هەڵگرتووە. - 13
- «بەڵام ئەو تاک و تەنهایە و کێ ڕێی لێ دەگرێت؟
ئەوەی ئارەزووی لێ بێت، دەیکات. - 14
- فەرزی خۆی لە دژی من جێبەجێ دەکات،
پلانی وەک ئەمانەش زۆرە لەلای. - 15
- لەبەر ئەوە لەبەردەمی دەتۆقم؛
سەرنج دەدەم و لێی دەترسم. - 16
- خودا دڵی بێهێز کردم؛
توانادارەکە منی تۆقاند. - 17
- لەگەڵ ئەوەشدا تاریکی و تەمە چڕەکەش
کە ڕوخساری داپۆشیم بێدەنگم ناکات.