عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- وەڵامی سێیەمی ئەلیفاز
- 1
- ئەلیفازی تێمانیش وەڵامی دایەوە:
- 2
- «ئایا مرۆڤ سوودی بۆ خودا هەیە؟
تەنانەت کەسێکی دانا، ئایا سوودی بۆ خودا هەیە؟ - 3
- ئایا خۆشی تێدایە بۆ توانادارەکە کە تۆ ڕاستودروست بیت؟
ئەگەر ڕەفتارەکەشت بێ کەموکوڕی بێت، ئایا قازانجی بۆ خودا تێدایە؟ - 4
- «ئایا لەسەر لەخواترسییەکەت سەرزەنشتت دەکات و
تۆ دەداتە دادگا؟ - 5
- ئایا خراپەکانت زۆر نین و
تاوانەکانیشت بێ کۆتایی نین؟ - 6
- بەبێ هۆ بارمتەت لە برای خۆت وەرگرت و
جلت لەبەر داکەند ڕووتت کردەوە. - 7
- ئاوت نەدا بە تینوو و
ئامادە نەبووی نان بدەیتە برسی، - 8
- هەرچەندە تۆ خاوەن زەوی و پیاوێکی بە توانا بووی،
کە وەک کەسێکی ناودار تێدا نیشتەجێ بوو. - 9
- بێوەژنانت بە دەستبەتاڵی بەڕێکرد و
دەستی هەتیوانت شکاند. - 10
- لەبەر ئەوە چواردەورت تەڵەیە و
ترسی لەناکاو دەتتۆقێنێت، - 11
- لەبەر ئەوەش ئەوەندە تاریک بووە کە نابینیت و
لافاوێک داتدەپۆشێت. - 12
- «ئایا خودا لە بەرزی ئاسمان نییە؟
سەیری لووتکەی ئەستێرەکان بکە چەند خۆیان بڵند گرتووە! - 13
- بەڵام تۆ دەڵێیت: ”خودا چی دەزانێت؟
ئایا لە پشت هەوری ڕەشەوە دادوەری دەکات؟ - 14
- هەورەکان پەردەن بۆ ئەو ئیتر نامانبینێت
کە بەسەر بازنەی ئاسمان هاتوچۆ دەکات.“ - 15
- ئایا تۆش بەو ڕێگا کۆنەدا دەڕۆیت
کە خراپەکاران پێیدا ڕۆیشتوون؟ - 16
- ئەوانەی پێشوەخت دەستیان بەسەردا گیرا،
ڕووبار بەسەر بناغەکەیاندا ڕژا. - 17
- ئەوانەی بە خودایان گوت: ”لێمان دوور بکەوە!
خودای هەرە بەتوانا چیمان لەگەڵ دەکات؟“ - 18
- بەڵام ئەو بوو کە ماڵەکانی ئەوانی پڕکردووە لە خێروخۆشی،
با ڕاوێژی خراپەکاران لێم دوور بێت. - 19
- ڕاستودروستان کە وێرانییان دەبینن، دڵخۆش دەبن،
بێگەردیش گاڵتەیان پێ دەکات: - 20
- ”بێگومان بەرهەڵستکارانمان لەناودەچن و
سامانەکەشیان ئاگر دەیخوات.“ - 21
- «تکایە لەگەڵ خودا ڕێک بکەوە و لە ئاشتی بە،
بەمە خێرۆخۆشیت بۆ دێت. - 22
- تکایە فێرکردنەکان لە دەمیەوە وەربگرە و
قسەکانی بخە دڵتەوە. - 23
- ئەگەر بگەڕێیتەوە بۆ لای خودای هەرە بەتوانا بنیاد دەنرێیتەوە،
ئەگەر ستەم لە چادرەکەت دووربخەیتەوە، - 24
- ئەگەر زێڕ فڕێبدەیتە سەر خۆڵ و
زێڕی ئۆفیر بۆ ناو بەردی شیوەکان، - 25
- ئەو کاتە توانادارەکە دەبێت بە زێڕەکەت و
بە زیوی گرانبەها بۆ تۆ. - 26
- بێگومان ئیتر خۆشی لە توانادارەکە دەبینیت،
ڕووت لە خودا دەکەیت. - 27
- نوێژی بۆ دەکەیت و گوێت لێ دەگرێت،
نەزرەکانت[a] بەجێدەهێنیت. - 28
- بڕیار دەدەیت و بۆت جێبەجێ دەبێت،
بەسەر ڕێگاکانت ڕووناکی دەدرەوشێتەوە. - 29
- کاتێک خەڵک دەکەون تۆ دەڵێیت: ”هەڵیانبستێنەوە!“
ئەوا خودا ماتومەلوولەکان ڕزگار دەکات. - 30
- تەنانەت ئەو کەسەی کە بێگەرد نییە دەربازی دەکات،
بەهۆی دەستپاکییەکەت دەرباز دەبێت.»
- a. 22:27 نەزر: داوا لە خودا دەکرێت بۆ ئەنجامدانی کارێک و پابەند دەکرێت بە مەرجێکەوە. ئەگەر خودا ئەو کارە بکات، ئەوا دەرئەنجام ئەمیش ئەو کارە ئەنجام دەدات کە پێیەوە پابەندی کردووە. بڕوانە سەرژمێری 21:2.