عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- قسەی حەوتەمی ئەیوب
- 1
- ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:
- 2
- «بە گوێگرتن گوێ لە قسەکانم بگرن؛
با ئەمە ببێتە دڵنەواییتان. - 3
- بەرگەم بگرن کە قسە دەکەم و
پاش قسەکانم گاڵتە بکەن. - 4
- «ئایا من سکاڵاکەم لە مرۆڤە؟
بۆچی ئارامیم لێ نەبڕێت؟ - 5
- ڕووم لێ بکەن، واقتان وڕبمێنێت و
دەست بخەنە سەر دەمتان. - 6
- کاتێک بەبیرم دێتەوە دەتۆقم؛
موچڕکە بە لەشمدا دێت. - 7
- بۆچی بەدکاران دەژین و پیر دەبن،
هەروەها بە هێزەوە زاڵ دەبن؟ - 8
- نەوەیان لەبەردەمیان لەگەڵیان ڕاوەستاوە،
وەچەیان لەبەرچاویانە. - 9
- ماڵەکانیان لە ترس دڵنیایە؛
کوتەکی خودا بەسەریانەوە نییە. - 10
- گایەکەیان دەپەڕێت و هەڵە ناکات؛
مانگاکەیان ئاوس دەبێت و لە باری ناچێت. - 11
- منداڵەکانیان وەک مەڕ بەڕەڵا دەکرێن؛
شیرەخۆرەکانیان سەما دەکەن. - 12
- دەف و قیسارە بەدەستەوە دەگرن؛
بە دەنگی دووزەلە دڵخۆش دەبن. - 13
- ڕۆژگاریان بە خێروخۆشی بەسەردەبەن و
بە ئارامییەوە بۆ ناو جیهانی مردووان شۆڕ دەبنەوە. - 14
- لەگەڵ ئەوەشدا بە خودا دەڵێن: ”لێمان دوور بکەوە!
دڵخۆش نابین بە ناسینی ڕێگاکانت. - 15
- توانادارەکە کێیە هەتا خزمەتی بکەین؟
سوودی چی دەبینین کە لێی بپاڕێینەوە؟“ - 16
- بەڵام خێروخۆشییان لە دەستی خۆیان نییە،
با ڕاوێژی بەدکاران لێم دوور بێت. - 17
- «چەند کەم چرای بەدکاران دەکوژێتەوە و
کارەساتیان بەسەردێت،
یان خودا لە تووڕەیی خۆیدا ئازاری کردووە بە بەشیان؟ - 18
- یان وەک کا بن لەبەردەم با و
وەک ئەو سەرکۆزەرەی ڕەشەبا بردوویەتی؟ - 19
- دەگوترێت: ”خودا تاوانی بەدکاران بۆ کوڕەکانیان هەڵدەگرێت.“
با سزای گیانی خۆیان بدات تاوەکو بزانن! - 20
- با چاوەکانیان لەناوچوونەکەیان ببینن،
لە جامی تووڕەیی خودای هەرە بەتوانا بخۆنەوە، - 21
- چونکە لەدوای ئەوان، کە ژمارەی مانگەکانیان تەواو دەبێت،
ئایا گوێ بە کەسوکاریان دەدەن؟ - 22
- «ئایا خودا فێری زانین دەکرێت،
ئەو کە دادوەری پایەدارەکان دەکات؟ - 23
- کەسانێک هەن لەوپەڕی تەندروستیدا دەمرن،
کاتێک بە تەواوی دڵنیا و ئارامن، - 24
- لەشیان ساغن و
مۆخی ناو ئێسکەکانیان هێشتا تەڕە. - 25
- کەسانێکی دیکەش بە پەژارەوە دەمرن و
تامی خێروخۆشییان نەکردووە. - 26
- هەردووکیان پێکەوە لەناو گڵ ڕادەکشێن و
کرم دایاندەپۆشێت. - 27
- «بیرکردنەوەی ئێوە باش دەزانم و
ئەو پیلانانەی بۆ ستەملێکردنم داتانناوە، - 28
- چونکە دەڵێن: ”کوا ماڵی گەورە پیاوەکە؟
کوا چادری نشینگەی خراپەکاران؟“ - 29
- ئایا پرسیارتان لە ڕێبواران نەکردووە و
سەرنجتان نەداوەتە هەواڵەکانیان؟ - 30
- بەدکار لە ڕۆژی کارەسات هەڵدێت،
ئایا لە ڕۆژی تووڕەیی دەرباز دەبێت؟ - 31
- کێ بەرەو ڕوو لەسەر ڕەفتارەکەی سەرزەنشتی دەکات؟
کێ سزای دەدات لەسەر ئەوەی کردوویەتی؟ - 32
- ئەو بەرەو گۆڕەکان دەبردرێت و
لەسەر گۆڕستان شەوارە دەگرێت. - 33
- قوڕی دۆڵەکە شیرینە بۆ ئەو؛
هەموو مرۆڤ بەدوایەوە دەڕۆن و
لەپێشیشیەوە بەبێ ژمارە. - 34
- «ئیتر چۆن بە قسەی پڕوپووچ دڵنەواییم دەدەنەوە؟
لە وەڵامەکانتان تەنها بێوەفایی دەبینم!»