عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- وەڵامی دووەمی چۆفەر
- 1
- چۆفەری نەعماتیش وەڵامی دایەوە:
- 2
- «لەبەر جۆشانی ناخم،
بیرکردنەوەکانم هانم دەدەن وەڵام بدەمەوە. - 3
- گوێم لە سەرزەنشتەکانی تۆ دەبێت کە سووکایەتیم پێ دەکەیت،
ڕۆحی تێگەیشتنم وام لێ دەکات وەڵام بدەمەوە. - 4
- «ئایا لە کۆنەوە ئەمەت نەزانیوە،
لەو کاتەوەی مرۆڤ لەسەر زەوی دانراوە؟ - 5
- هاواری خۆشی خراپەکاران کورتە و
خۆشی خوانەناس بۆ ساتێکە. - 6
- هەرچەندە لووتبەرزی خوانەناس بگاتە ئاسمان و
سەریشی لە هەور بدات، - 7
- بەڵام وەک تەپاڵە خۆی بۆ هەتاهەتایە لەناودەچێت و
ئەوانەی بینیویانە دەڵێن: ”کوا؟“ - 8
- وەک خەون دەفڕێت و ئیتر نامێنێت،
وەک مۆتەکەیەک دەردەکرێت. - 9
- چاوێک کە بینیویەتی دیسان نایبینێتەوە،
جارێکی دیکە شوێنەکەشی نابینرێت. - 10
- کوڕەکانی هەوڵ دەدەن هەژاران ڕازی بکەن؛
دەستەکانی سامانەکەی دەدەنەوە. - 11
- ئێسکەکانی پڕ لە گەنجیێتین،
بەڵام ئەو گەنجیێتییە لەگەڵیدا لەناو خاک ڕادەکشێت. - 12
- «کە خراپە لەناو دەمی شیرین بێت و
لەژێر زمانی بیشارێتەوە، - 13
- دڵی پێی سووتاو و بەجێی نەهێشت،
بەڵکو لەناو گەرویدا بەندی کرد، - 14
- بەڵام نانەکەی لەناو ڕیخۆڵەکانی دەگۆڕێت،
دەبێتە تاڵی ژەهری مار لەناو سکی. - 15
- سامانێکی قووت دا و دەیڕشێنێتەوە؛
خودا لەناو سکی وەدەری دەنێت. - 16
- ژەهری مار دەمژێت؛
زمانی مار دەیکوژێت. - 17
- جۆگەکان نابینێت،
ڕووبارە ڕۆیشتووەکانی هەنگوین و قەیماغ. - 18
- بەری ماندووبوونەکەی دێنێتەوە و قووتی نادات،
لە قازانجی بازرگانییەکەی خۆشی نابینێت. - 19
- لەبەر ئەوەی هەژارانی وردوخاش کرد و بەجێی هێشتن؛
دەستی بەسەر ماڵێکدا گرت کە بنیادی نەنابوو. - 20
- «بێگومان لە ناخیدا نەیزانی بەس چییە؛
ئەوەی ئارەزووی دەکات دەربازی ناکات. - 21
- خواردنەکەی پاشماوەی نییە؛
ئیتر خێروخۆشییەکەی بەردەوام نابێت. - 22
- لەوپەڕی سەڵتەنەتیدا تووشی تەنگانە دەبێت،
دەستی هەموو ڕەنجدەرێکی دێتە سەر. - 23
- لە کاتێکدا سکی خۆی پڕ دەکات،
خودا گڕی تووڕەیی خۆی بۆ دەنێرێت و
وەکو باران بەسەریدا دەیبارێنێت. - 24
- لە چەکی ئاسنەوە ڕادەکات و
تیری بڕۆنز دەیبڕێت. - 25
- تیرەکەی ڕاکێشا و لە پشتییەوە هاتە دەرەوە،
نووکی بریسکەدار زراوی بڕی.
ترسی بەسەرەوەیە؛ - 26
- هەموو تاریکییەک بۆ گەنجینەکانی شاردراوەتەوە.
ئاگرێک دەیخوات فووی لێ نەکراوە،
ئەوەی لە چادرەکەی مابێتەوە لووشی دەدات. - 27
- ئاسمان تاوانەکەی ئاشکرا دەکات،
زەوی لێی ڕادەپەڕێت. - 28
- لەو ڕۆژەی کە خودا تووڕەییەکەی دەبارێنێت،
لافاوێک ماڵەکەی دەبات. - 29
- ئەمە بەشی کەسی خراپە لە خوداوە،
میراتی دیاریکراوە لە خوداوە.»