عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- قسەی شەشەمی ئەیوب
- 1
- ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:
- 2
- «هەتا کەی گیانم ئازار دەدەن و
بە قسە وردم دەکەن؟ - 3
- ئەمە دەیەم جارە ڕیسوام دەکەن،
بەبێ شەرمی هێرشتان کردە سەرم. - 4
- گریمان بە ڕاستی گومڕا بووم،
گومڕاییەکەم بەسەر خۆم دەشکێتەوە. - 5
- ئەگەر بەڕاستی ئێوە خۆتان لە من بە گەورەتر دادەنێن و
شەرمەزارییەکەی من لە دژی خۆم بەکاردەهێنن، - 6
- ئەوا با لەلاتان زانراو بێت، خودا خۆی منی خوار کردووەتەوە و
تۆڕەکەی بەدەورمدا ڕاکێشا. - 7
- «هەرچەندە لەبەر ستەم هاوار دەکەم، بەڵام وەڵامم نادرێتەوە،
هاوار دەهێنم، بەڵام دادپەروەری نییە. - 8
- ڕێی لێ گرتم و ناپەڕمەوە،
تاریکی خستووەتە سەر ڕێڕەوم. - 9
- شکۆمەندییەکەمی لێم داماڵی و
تاجەکەی سەرمی لێکردەوە. - 10
- لە هەموو لایەکەوە منی ڕووخاند تاوەکو نەمێنم و
هیوای منی وەک دار هەڵکەند. - 11
- تووڕەیی خۆی بەسەرمدا داگیرساند و
بە دوژمنی خۆی دانام. - 12
- پەلاماردەرەکانی پێکەوە هاتن و
سەنگەریان لە دژی من لێدا و
لە دەوری چادرەکەم خۆیان دامەزراند. - 13
- «کەسوکاری منی لێم دوورخستەوە و
ناسیاوەکانم لێم بوون بە بێگانە. - 14
- خزمەکانم وازیان لێ هێنام و
ئەوانەی منیان ناسی لەبیریان کردم. - 15
- میوان و کارەکەرەکانم وەک بیانی دایاننام،
وەک نامۆیەک مامەڵەم لەگەڵ دەکەن. - 16
- بانگی خزمەتکارەکەی خۆمم کرد بەڵام وەڵامی نەدایەوە،
هەرچەندە بە دەمی خۆم لێی پاڕامەوە. - 17
- بۆنم ناخۆش بووە لەلای ژنەکەم و
قێزەونم لەلای جگەرگۆشەکانم. - 18
- تەنانەت منداڵانیش سووکایەتییان پێکردم،
کە هەستم، باسی من دەکەن. - 19
- هەموو دۆستەکانم ڕقیان لێم بووەوە و
ئەوانەی خۆشم دەویستن لە دژم هەڵگەڕانەوە. - 20
- ئێسکم بە پێست و گۆشتمەوە نووساوە و
بە خۆم و پووکمەوە دەرباز بووم. - 21
- «بەزەییتان پێم بێتەوە، بەزەییتان پێم بێتەوە ئەی هاوڕێیان،
چونکە دەستی خودا لێی داوم. - 22
- بۆچی ئێوەش وەک خودا ڕاوم دەنێن؟
لە گۆشتم تێر نابن؟ - 23
- «خۆزگە وشەکانم دەنووسرانەوە،
خۆزگە لەناو تۆمارێکدا وێنەیان دەکێشرا، - 24
- خۆزگە بە پێنووسی ئاسن لەسەر قورقوشم دەنووسران یان
بۆ هەتاهەتایە لەسەر بەرد هەڵدەکۆڵران. - 25
- بەڵام من زانیم ئەوەی کە دەمکڕێتەوە[a] زیندووە و
لە کۆتاییدا لەسەر زەوی ڕاست دەبێتەوە. - 26
- پاش ئەوەی ئەم پێستەم لەناودەچێت،
هەر لە جەستەی خۆم خودا دەبینم.[b] - 27
- ئەوەی من بۆ خۆم دەیبینم و
چاوەکانم تەماشا دەکەن، نەک یەکێکی دیکە،
لە ناخمەوە تامەزرۆی ئەوەم! - 28
- «ئەگەر ئێوە دەڵێن: ”چەند ڕاوی دەنێین،
چونکە ڕەگی کێشەکە لەلای ئەوە،“ - 29
- لە خۆتان بترسن لە ڕووی شمشێر،
چونکە تووڕەیی سزای شمشێر دەهێنێت،
ئیتر دەزانن کە دادوەری هەیە.»
- a. 19:25 وەک کڕینەوەی کۆیلەیەک بۆ ئازادبوون.
- b. 19:26 لە عیبری دەگوترێت (لە جەستەکەمەوە)، هەروەها هەندێک لە وەرگێڕانەکان بە (جەستەم هەیە کە خودا دەبینم) وەریانگێڕاوە.