عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- وەڵامی دووەمی بیلدەد
- 1
- بیلدەدی شوحیش وەڵامی دایەوە:
- 2
- «هەتا کەی تەڵە بۆ قسە دەنێنەوە؟
تێبگەن ئینجا ئێمە دەتوانین قسە بکەین. - 3
- بۆچی بە ئاژەڵ دانراین و
لەبەرچاوتان گێل بووین؟ - 4
- ئەی ئەوەی لە ڕقی خۆی، خۆی دەخواتەوە،
ئایا لەبەر تۆ زەوی چۆڵ بکرێت و
تاشەبەرد لە جێی خۆی بجوڵێت؟ - 5
- «بەڵێ چرای بەدکاران دەکوژێتەوە و
گڕی ئاگرەکەی ڕووناکی نابەخشێت. - 6
- لەناو چادرەکەی ڕووناکی تاریک دەبێت و
چراکەی تەنیشتی دەکوژێتەوە. - 7
- هێزی هەنگاوەکانی کورت دەبن و
ڕاوێژەکەی خۆی دەیخات. - 8
- بە پێیەکانی خۆی بۆ ناو داو هەنگاو دەنێت،
جا لەناو تۆڕدا گیر دەخوات. - 9
- تەڵە پاژنەی پێی دەگرێت و
فاقە توند دەیگرێت. - 10
- داوەکانی لە زەوی شاردراونەتەوە و
تەڵەکەی لەسەر ڕێگایە. - 11
- بەڵاکان لە هەموو لایەکەوە دەیتۆقێنن و
هەنگاوبەهەنگاو دوای کەوتوون. - 12
- برسیێتی بڕستی لێ بڕی و
کارەسات چاوەڕێی کەوتنی دەکات. - 13
- نەخۆشی پارچەکانی پێستەکەی دەخوات،
یەکەم بەری مەرگ ئەندامەکانی لەشی دەخوات. - 14
- لە ئارامی ناو چادرەکەی خۆی دەڕفێنرێت،
بەرەو لای پاشای بەڵاکان پەلکێش دەکرێت. - 15
- ئەوەی هی ئەو نییە لەناو چادرەکەی نیشتەجێ دەبێت،
گۆگرد بەسەر جێی مانەوەی پەخش دەکرێت. - 16
- لە ژێرەوە ڕەگوڕیشەی وشک دەبێت و
لە سەرەوەش لقەکانی سیس دەبن. - 17
- یادەوەری لە زەوی نامێنێت و
لەسەر ڕووی وشکانیش هیچ ناوێکی نییە. - 18
- لە ڕووناکییەوە پاڵ دەدرێت بۆ تاریکی و
لە جیهان دەردەکرێت. - 19
- نە نەوە و نە وەچەی لەنێو گەلەکەی دەبێت،
نە دەربازبوو لەنێو چادرەکانی. - 20
- خەڵکی ڕۆژئاوا لە ڕۆژی حوکمدان لەسەر ئەودا دەحەپەسێن،
گەلانی ڕۆژهەڵات مووچڕکەیان پێدا دێت. - 21
- ئەوە نشینگەی بەدکارانە و
ئەمە شوێنی ئەوانەیە کە خودا ناناسن.»