عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- قسەی پێنجەمی ئەیوب
- 1
- ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:
- 2
- «زۆرم لەمانە گوێ لێ بووە،
هەموو دڵنەواییەکەتان بریندارکەرن! - 3
- ئایا قسەی پووچ کۆتایی هەیە؟
یان چی دەتوروژێنێت هەتا وەڵام بدەیتەوە؟ - 4
- منیش وەک ئێوە قسەم دەکرد،
ئەگەر ئێوە لە جێی من بوونایە؛
قسەم بۆ دەگێڕانەوە و
سەرم لە ئاستتان دەلەقاند. - 5
- بەڵام بە دەم هانم دەدان و
جوڵەی لێوەکانم ڕایدەگرتن. - 6
- «ئەگەر قسە بکەم لە خەمۆکیەکەم کەم نابێتەوە،
ئەگەر بێدەنگیش بم لێم دوور ناکەوێتەوە. - 7
- ئەی خودایە، بێگومان تۆ بێزارت کردووم،
هەموو کەسوکارەکەی منت لەناوبردووە. - 8
- سستت کردم، سستییەکەم بووە شایەت،
لاوازییەکەم لێم هەستاوە، بەرەوڕوو شایەتیم لەسەر دەدات. - 9
- تووڕەییەکەی پەلاماری دام و منی چەوساندەوە،
ددانەکانی لێم جیڕکردەوە،
دوژمنەکەم چاوی تێبڕیوم. - 10
- خەڵک دەمیان لێ داچەقاندووم،
بە گاڵتەپێکردنەوە زللەیان لێدەدام،
پێکەوە گەلەکۆمەیان لێکردم. - 11
- خودا منی دایە دەست زۆردار و
فڕێیدامە نێو دەستی خراپەکارەوە. - 12
- من ئاسوودە بووم و ئەو جێی لەق کردم،
پشتەملی گرتم و وردوخاشی کردم.
منی کرد بە نیشانی خۆی؛ - 13
- تیرهاوێژەکانی دەوریان دام.
جەرگی بڕیم و دڵی نەسووتا،
زراوی منی بەسەر زەویدا ڕشت. - 14
- جار لەدوای جار شەقم دەکات،
وەک جەنگاوەرێک هێرش دەکاتە سەرم. - 15
- «جلوبەرگی گوشم[a] بە پێستمەوە دووری و
خۆڵەمێشم بە سەری خۆمدا کرد. - 16
- دەموچاوم لەبەر گریان سوور هەڵگەڕا و
ڕەشی بەسەر پێڵوی چاومدا هات. - 17
- لەگەڵ ئەوەی زۆرداری لە دەستی مندا نییە و
نوێژەکەم بێگەردە. - 18
- «ئەی زەوی، خوێنەکەم دامەپۆشە،
با جێیەک نەبێت بۆ هاوارم! - 19
- ئەوەتا لە ئێستاوە شایەتەکەم لە ئاسمانە،
پارێزگارەکەم لە بەرزاییەکانە، - 20
- ئەو هاوڕێمە و داکۆکیم لێ دەکات.
کاتێک لەبەردەم خودا چاوەکانم فرمێسک دەڕێژن،[b] - 21
- ئەو لە پێناوی پیاوێک لە خودا دەپاڕێتەوە،
وەک پاڕانەوەی کەسێک بۆ هاوڕێکەی. - 22
- «تەمەنم کورتە و بەسەردەچێت،
لە ڕێگایەکدا دیلم کە لێی ناگەڕێمەوە.
- a. 16:15 لە کاتی ماتەمگێڕان و تۆبەکردندا جلوبەرگی لە گوش دروستکراویان لەبەرکردووە کە ئەزیەتی پێستیانی داوە.
- b. 16:20 لە هەندێک وەرگێڕانەکان دەگوترێت: هاوڕێیەکانم گاڵتە پێم دەکەن.