عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- وەڵامی دووەمی ئەلیفاز
- 1
- ئەلیفازی تێمانیش وەڵامی دایەوە:
- 2
- «ئایا کەسی دانا بە نەزانی وەڵام دەداتەوە و
مێشکی بە شتی هیچوپووچ پڕ دەکات؟ - 3
- ئایا بە قسەی بێ سوود بەڵگە دێنێتەوە و
بەو لێدوانانەی قازانجی لێ ناکات؟ - 4
- بەڵام تۆ لەخواترسی پێشێل دەکەیت و
خەڵک لە خواپەرستی دوور دەخەیتەوە. - 5
- بێگومان گوناهەکانت دەمت فێر دەکەن و
زمانی تەڵەکەبازی هەڵدەبژێریت. - 6
- زمانی خۆت تاوانبارت دەکات، نەک من،
لێوەکانت لە دژت شایەتی دەدەن. - 7
- «ئایا تۆ یەکەم مرۆڤ بوویت لەدایک بوویت؟
یان لەپێش گردەکانەوە دروستبوویت؟ - 8
- ئایا لە ئەنجومەنی خودا[a] گوێت گرتبوو؟
ئایا داناییت بە باڵای خۆتدا بڕیوە؟ - 9
- چی دەزانیت کە ئێمە نایزانین،
چی تێدەگەیت کە لەلای ئێمە نەبێت؟ - 10
- پیر و ڕیش سپی وامان لەناودایە،
تەمەنی لە باوکت زیاترە. - 11
- ئایا دڵنەواییەکانی خودا و
بە نەرمی قسەکردن لەگەڵت کەمە؟ - 12
- بۆچی دڵت دەتبات و
بۆچی چاوەکانت دەبریسکێنەوە، - 13
- بۆ ئەوەی ڕۆحت لە دژی خودا وەربگێڕیت و
قسەی وا لە دەمت بهێنیتە دەرەوە؟ - 14
- «مرۆڤ کێیە هەتا بێگەرد بێت و
لەدایکبوو لە ژن کێیە هەتا ڕاستودروست بێت؟ - 15
- ئەگەر خودا متمانە بە پیرۆزەکانی خۆی ناکات،
کەواتە ئاسمان لەبەرچاوی بێگەرد نییە، - 16
- ئیتر مرۆڤ کە ناڕەوایی وەک ئاو دەخواتەوە
دەبێت چەند قێزەون و گەندەڵ بێت؟ - 17
- «من پێت دەڵێم گوێم لێ بگرە،
باسی ئەوە دەکەم کە بینیم، - 18
- ئەوەی دانایان لە باوباپیرانیانەوە پێیان ڕاگەیەنراوە و
ئەوانیش نەیانشاردووەتەوە، - 19
- ئەوانەی خاکەکە تەنها بەوان دراوە و
هیچ نامۆیەک بەناویاندا تێنەپەڕیوە. - 20
- بەدکار ڕۆژانە دەتلێتەوە،
ژمارەی ساڵانی ستەمکاریش دیاریکراوە. - 21
- دەنگێکی ترسناک لە گوێیەکانیەتی و
لە ساتی ئاشتیدا تێکدەر بۆی دێت. - 22
- لەو باوەڕەدا نییە لە تاریکی دەگەڕێتەوە؛
چاوەڕوانی شمشێرە. - 23
- ئەو وێڵە و دەبێتە نێچیری سیسارکە کەچەڵ،
دەزانێت کە ڕۆژی تاریکی نزیکە. - 24
- تەنگانە و ئازار دەیتۆقێنن و
بەسەریدا زاڵن وەک پاشایەکی ئامادە بۆ پەلاماردان، - 25
- چونکە بە تووڕەییەوە دەستی لە خودا ڕادەوەشێنێت،
لە دژی خودای هەرە بەتوانا پاڵەوانیێتی نواند، - 26
- بە کەللەڕەقییەوە بەرەو ئەو ڕایکرد
بە قەڵغانە ئەستوور و بەهێزەکەیەوە. - 27
- «هەرچەندە دەموچاوی بە چەوری داپۆشی و
ناوقەدی خۆی بە پیو[b] ئەستوور کرد، - 28
- بەڵام لە شارۆچکەی کاولبوو نیشتەجێ دەبێت،
لەو ماڵانەی کەسی تێدا ناژیێت و
خەریکن دەبنە کەلاوە. - 29
- لەمەودوا دەوڵەمەند نابێت و سامانەکەی جێگیر نابێت،
دەستکەوتی لەناو زەویدا بەرفراوان نابێت. - 30
- لە تاریکی دەرباز نابێت،
کڵپەی گڕێک پۆپکەکانی وشک دەکات و
بە فووێکی دەمی نامێنێت. - 31
- جێی باوەڕ نابێت
بە شتی پووچ وێڵ دەبێت،
چونکە شتی پووچ دەبێت بە کرێیەکەی. - 32
- پێش ئەوەی ڕۆژی خۆی تەواو بێت،
دەفەوتێت و گەڵاکەی سەوز نابێت. - 33
- وەک ترێ پەسیرەکانی[c] دەکەوێت و
وەک زەیتوون گوڵەکەی هەڵدەوەرێت. - 34
- کۆمەڵی خوانەناسان چۆڵوهۆڵ دەبێت،
ئاگریش ڕەشماڵی بەرتیلخۆران دەسووتێنێت. - 35
- بە ئاژاوە دووگیان بوون و خراپەیان بۆ لەدایک دەبێت،
سکیان پیلانی فێڵ و درۆ پێکدەهێنێت.»
- a. 15:8 هەندێک لە فریشتەکان لەبەردەم خودا ئامادە دەبن، خودا لە فەرمایشت و فەرمانەکانی دەکرێ ڕاوێژیان پێ بکات و گفتوگۆیان لەگەڵ بکات.
- b. 15:27 پیو: واتا بەز.
- c. 15:33 بەرسیلەکانی.