عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- ئەفرایم لەسەر با دەلەوەڕێت،
دوای بای ڕۆژهەڵات کەوتووە،
هەموو ڕۆژێک درۆ و توندوتیژی زیاد دەکات.
لەگەڵ ئاشوردا پەیمان دەبەستن و
زەیتی زەیتوون بۆ میسر دەنێرێت. - 2
- یەزدان لە دژی یەهودا سکاڵای هەیە،
سزای یاقوب بەپێی ڕەفتارەکەی دەدات،
کردەوەکانی بەسەر خۆیدا دەداتەوە. - 3
- لەناو سکدا پاژنەی براکەی گرت و
بە هێزی خۆی لەگەڵ خودا کەوتە زۆرانێ. - 4
- لەگەڵ فریشتەکە زۆرانێی کرد و سەرکەوت،
گریا و پاڕایەوە، بۆ ئەوەی لەگەڵی میهرەبان بێت.
لە بێتئێل تووشی بوو،
لەوێ قسەی لەگەڵی کرد[a] . - 5
- یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار،
ناوبانگی یەزدانە! - 6
- تۆش بۆ لای خودات بگەڕێوە،
خۆشەویستی نەگۆڕ و دادپەروەری پەیڕەو بکە و
هەمیشە چاوەڕوانی خودای خۆت بە. - 7
- بازرگان تەرازووی ساختەی لە دەستدایە،
حەز دەکات ستەم بکات. - 8
- ئەفرایم گوتی:
«من دەوڵەمەند بووم و سامانم بۆ خۆم پێکەوەنا،
لە هەموو سامانەکەم خراپەیەکم تێدا نابیننەوە
کە گوناه بێت.» - 9
- «من یەزدانی پەروەردگاری ئێوەم،
ئەوەی لە خاکی میسرەوە تۆی دەرهێنا،
دووبارە لەناو چادرەکان نیشتەجێت دەکەم،
وەک ڕۆژانی جەژن. - 10
- قسەم لەگەڵ پێغەمبەرەکاندا کرد و
بینینی زۆرم بۆ ئاشکرا کردن،
هەروەها لە ڕێگەی پێغەمبەرانەوە نموونەم هێنایەوە.» - 11
- ئایا خراپەکاری لە گلعاد هەیە؟
بێگومان دانیشتووانەکەی پووچن!
لە گلگال گا دەکەن بە قوربانی،
بەڵێ، بەڵام قوربانگاکانیان وەک کۆمەڵە بەرد دەبن
لەسەر هێڵەکانی جووتی کێڵگەدا. - 12
- یاقوب بۆ دەشتودەری ئارام[b] هەڵات و
ئیسرائیل لە پێناوی ژنێکدا خزمەتی کرد،
لە پێناوی ژنێکدا شوانایەتی کرد. - 13
- یەزدان لە ڕێگەی پێغەمبەرێکەوە ئیسرائیلی لە میسر دەرهێنا و
لە ڕێگەی پێغەمبەرێکیشەوە چاودێری کرد. - 14
- بەڵام ئەفرایم زۆر بە خراپی یەزدانی پەست کرد،
پەروەردگارەکەشی تاوانی ئەو خوێنەی لەسەریەتی دەیهێڵێتەوە و
سووکایەتییەکەی بەسەر خۆیدا دەداتەوە.
- a. 12:4 قسەی لەگەڵیدا کرد: بڕوانە، بۆ نموونە، پەیدابوون 32:30.
- b. 12:12 میسۆپۆتامیا، وڵاتی نێوان دجلە و فورات. بڕوانە پەیدابوون 28:2.