عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- خۆشەویستی خودا بۆ ئیسرائیل
- 1
- «کە ئیسرائیل منداڵ بوو، خۆشم ویست و
من کوڕی خۆمم لە میسر بانگ کرد. - 2
- بەڵام هەرچەندەی بانگم دەکردن،
ئەوەندە منیان لە خۆیان دوورخستەوە،
قوربانییان بۆ بەعلەکان سەردەبڕی و
بخووریان بۆ وێنەی خوداوەندەکان دەسووتاند. - 3
- من بووم ئەفرایمم فێری ڕۆیشتن کرد،
دەستم بە باڵیانەوە گرت،
بەڵام نەیانزانی من چاکم کردنەوە. - 4
- بە گوریسی نەرمونیانی مرۆڤانە ڕایاندەکێشم،
بە بەستنی خۆشەویستی،
من بۆیان بووم بەوەی کە نیر لەسەر ملیان هەڵدەگرێت،
چەمامەوە بۆ ئەوەی نانیان بدەمێ. - 5
- «ئایا ناگەڕێنەوە بۆ خاکی میسر و
ئاشور نابێتە پاشایان،
چونکە ڕەتیان کردەوە بگەڕێنەوە لام؟ - 6
- شمشێر دەکەوێتە شارەکانیان و
شەوبەندی دەروازەکانیان تێکدەشکێنێت،
کۆتایی بە تەگبیرەکانیان دەهێنێت. - 7
- گەلەکەم مکوڕن لەسەر هەڵگەڕانەوە لە من.
تەنانەت ئەگەر هاوار بۆ خودای هەرەبەرزەکەش بکەن،
ئەو پایەبەرزیان ناکات. - 8
- «ئەی ئەفرایم، چۆن وازت لێ بهێنم؟
ئەی ئیسرائیل، چۆن بە دەستتەوە بدەم؟
چۆن وەک ئەدما هەڵسوکەوتت لەگەڵدا بکەم؟
چۆن وەک چەبۆئیمت لێبکەم؟
دڵم لێم هەڵگەڕاوەتەوە و
هەموو میهرەبانیم گڕی گرتووە. - 9
- گڕی تووڕەییم ناخەمەگەڕ و
ناگەڕێمەوە ئەفرایم وێران بکەم،
چونکە من خودام نەک مرۆڤ،
من خودا پیرۆزەکەم، لە ناوەڕاستی ئێوەدام،
بە قینەوە نایەم. - 10
- لەدوای یەزدانەوە دەڕۆن،
وەک شێرێک دەنەڕێنێت.
کاتێک دەنەڕێنێت،
منداڵەکان لە ڕۆژئاواوە بە لەرزەوە دێن. - 11
- وەک چۆلەکە لە میسرەوە بە لەرزەوە دێن،
وەک کۆتر لە خاکی ئاشورەوە.
ئینجا لە ماڵەکانیاندا نیشتەجێیان دەکەم.»
ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. - گوناهی ئیسرائیل
- 12
- ئەفرایم بە درۆ دەوری لێدام و
بنەماڵەی ئیسرائیلیش بە فێڵەوە،
یەهوداش هێشتا سەرسەختە بەرامبەر بە خودا،
لە پیرۆزە دڵسۆزەکە.