عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- ئەنجامدانی نەزر
- 1
- کاتێک دەچیت بۆ ماڵی خودا، ئاگاداری پێی خۆت بە. وەرە پێشەوە هەتا گوێ بگریت، نەوەک قوربانی گێلەکان بکەی کە خراپەکاری خۆیان نازانن.
- 2
- با دەمت لە قسەکردندا پەلە نەکات،
با دڵیشت خێرا نەکات،
لە دەربڕینی قسە لەبەردەم خودا،
چونکە خودا لە ئاسمانە و
تۆ لەسەر زەویت،
لەبەر ئەمە با وشەکانت کەم بن. - 3
- خەون لە ئەنجامی ماندووبوونی زۆرەوە دێت و
قسەی گێلیش لە زۆر گوتن. - 4
- ئەگەر نەزرێکت[a] بۆ خودا کرد، دوا مەکەوە لە ئەنجامدانی، چونکە بە گێلەکان دڵخۆش نابێت. جا ئەوەی نەزرت کردووە ئەنجامی بدە.
- 5
- باشترە نەزر نەکەیت لەوەی بیکەیت و ئەنجامی نەدەیت.
- 6
- ڕێگا مەدە دەمت وا بکات لەشت گوناه بکات و لەبەردەم نێردراوی پەرستگا[b] مەڵێ: «ئەم نەزرە هەڵە بوو.» بۆچی خودا لە قسەکەت تووڕە بێت و ئەوەی کردووتە لەناوی ببات؟
- 7
- زیادبوونی خەون و چەنەبازی بێ واتان، لەبەر ئەوە لەخواترس بە.
- سامان بێ واتایە
- 8
- ئەگەر بینیت لە هەرێمێکدا هەژار ستەمی لێ کرا و ڕاستودروستی و دادپەروەری پشتگوێ خرا، ئەوا سەرسام مەبە، چونکە لێپرسراوی بەرز لێپرسراوی بەرزتر دەپارێزێت و بەرزتریش لەوان هەردووکیان دەپارێزێت.
- 9
- بەڵام گەل لە وڵات سوود وەردەگرن، چونکە پاشا هەموو کێڵگەکانی دەپارێزێت.
- 10
- ئەوەی حەزی لە پارە بێت لە پارە تێر نابێت،
ئەوەی حەزی لە سامان بێت لە داهات تێر نابێت،
هەروەها ئەمەش بێ واتایە. - 11
- بە زیادبوونی خێروبێر
زیاد دەبن ئەوانەی دەیخۆن.
ئایا چ سوودێکی بۆ خاوەنەکەی هەیە،
جگە لەوەی تەنها چاوەکانی تێری لێ دەخۆن؟ - 12
- خۆشە خەوی کارگەر،
کەم بخوات یان زۆر،
بەڵام تێریی دەوڵەمەند
ڕێ بە خەو نادات. - 13
- خراپەیەکی ناخۆش هەیە لەسەر زەویدا بینیم:
سامانێک پارێزراوە بۆ خراپەی خاوەنەکەی، - 14
- ئەم سامانەش لە مامەڵەیەکی خراپدا لەناوچوو،
ئینجا کوڕێکی بوو و هیچی بۆ نەمایەوە هەتا بۆ کوڕەکەی بەجێبهێڵێت. - 15
- وەک چۆن لە سکی دایکی هاتە دەرەوە،
بە ڕووتی دەگەڕێتەوە، دەڕوات وەک هات.
هیچ شتێک لە ماندووبوونەکەی نابات
لەگەڵ دەستی کە دەڕوات. - 16
- ئەمەش خراپەیەکی ناخۆشە:
هەروەک چۆن مرۆڤ دێتە جیهان، بە هەمان شێوە بەجێدەهێڵێت،
ئەوەی ماندووبوونەکەی بۆ با دەبێت
چ قازانجێک دەکات؟ - 17
- هەروەها هەموو ڕۆژانی ژیانی لە تاریکیدا بەسەردەبات،
لەگەڵ وەڕسبوونێکی زۆر و نەخۆشی و تووڕەیی. - 18
- ئەوەی من بینیومە باشە، ئەوەی گونجاوە، کە مرۆڤ بخوات و بخواتەوە و خۆشی ببینێت لە هەموو ئەوەی کە لەسەر زەویدا پێوەی ماندوو دەبێت، بە درێژایی ئەو ڕۆژگارە کەمەی کە خودا پێیداوە، چونکە بەشی ئەوە.
- 19
- هەروەها کە خودا بە یەکێک دەوڵەمەندی و سامان دەدات و ئەویش دەتوانێت سوودی لێی وەربگرێت و بە بەشی خۆی ڕازی بێت و بە ماندووبوونەکەی دڵخۆش بێت، ئەمە دیارییەکە لە خوداوە.
- 20
- جا ڕۆژگاری ژیانی بەبیر نایەتەوە، چونکە خودا بە خۆشی دڵییەوە خەریکی کردووە.
- a. 5:4 واتا پابەندکردنی مرۆڤ خۆیەتی بە مەرجێکەوە، لە کاتێکدا کە داخوازییەک بەرز دەکاتەوە بۆ خودا و بە ئەرێ وەڵام دەدرێتەوە لەلایەن خوداوە. بڕوانە سەرژمێری 21:2.
- b. 5:6 بڕوانە مەلاخی 2:7.