عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- ستەمکاری، ماندووبوون، تەنهایی
- 1
- پاشان ئاوڕم دایەوە و بینیم هەموو ئەو ستەمەی کە لەسەر زەویدا دەکرێت و ئەوەتا:
فرمێسکی ستەملێکراوانم بینی،
کەس نەبوو دڵنەواییان بکات،
ستەمکارانیشیان زەبریان بەدەست بوو،
کەس نەبوو دڵنەواییان بکات. - 2
- خۆزگە بە مردووان دەخوازرێت
کە دەمێکە مردوون،
ئەوان خۆشحاڵترن لەوانەی
کە لە ژیاندا ماون. - 3
- بەڵام لە هەردووکیان باشتر ئەوەیە
کە هێشتا لەدایک نەبووە،
ئەوەی ئەو خراپەکارییەی نەدیوە
کە لەسەر زەوی ئەنجام دەدرێت. - 4
- من بینیم کە هەموو ماندووبوون و هەموو ئەوەی مرۆڤ بەرهەمی دەهێنێت لە ئەنجامی ئەو کێشمەکێشەی کە مرۆڤ بەرامبەر بە نزیکەکەی دەیکات، ئەمەش بێ واتایە و گڤەی بایە.
- 5
- کەسی گێل دەست دەخاتە سەر دەست و
گۆشتی خۆی دەخوات. - 6
- مشتێک حەسانەوە باشترە
لە دوو مشتی پڕ ماندووبوون و گڤەی با. - 7
- دیسان شتێکی بێ واتام لەسەر زەوی بینی:
- 8
- یەکێکی تاک و تەنها،
نە کوڕی هەبوو، نە برا،
هەموو ماندووبوونەکەی بێ کۆتایی بوو،
هەروەها چاوی لە دەوڵەمەندی تێر نەدەبوو.
گوتی: «ئیتر بۆ کێ خۆم ماندوو بکەم و
گیانی خۆم بۆچی لە خۆشی بێبەش بکەم؟»
ئەمەش بێ واتایە و بارێکی قورسە. - 9
- دوو کەس لە یەک کەس باشترە،
چونکە لە ماندووبوونەکەیان قازانجێکی باشتریان دەبێت. - 10
- ئەگەر یەکێکیان بکەوێت،
هاوڕێکەی هەڵیدەستێنێتەوە.
بەڵام قوڕبەسەر ئەوەی کە تەنهایە،
دەکەوێت و کەس نییە هەڵیبستێنێتەوە. - 11
- هەروەها ئەگەر دوو کەس پێکەوە ڕابکشێن، گەرم دەبنەوە،
بەڵام یەکێک تەنها بێت، چۆن گەرم دەبێتەوە؟ - 12
- ئەگەر یەکێک یەک کەس ببەزێنێت،
دووان دەتوانن بەرامبەری بوەستن،
گوریسی سێ تاڵیش زوو ناپسێت. - پلە بەرزبوونەوە بێ واتایە
- 13
- گەنجێکی هەژار و دانا باشترە لە پاشایەکی پیر و گێل، کە ئیتر ناتوانێت گوێ لە هۆشداری بگرێت.
- 14
- دەشێت گەنجەکە لە بەندیخانەوە هاتبێتە دەرەوە هەتا ببێت بە پاشا، یاخود بە هەژاری لەو شانشینەدا لەدایک بووبێت.
- 15
- ڕوانیمە هەموو ئەو مرۆڤانەی کە بەسەر زەویدا هاتوچۆیان دەکرد پشتگیری گەنجەکەیان دەکرد کە جێگەی پاشاکەی گرتەوە.
- 16
- ئەو مرۆڤانەی کە هاتنە بەردەمی پاشا بێشومار بوون، بەڵام گەل دڵیان بەو پاشایە خۆش نەبوو. ئەمەش بێ واتایە و گڤەی بایە.