عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- ڕەئوبێن
- 1
- ڕەئوبێن کوڕە نۆبەرەی ئیسرائیل بوو، بەڵام کاتێک کە پێخەفی باوکی گڵاوکرد، مافی نۆبەرایەتییەکەی درا بە نەوەی یوسفی کوڕی ئیسرائیل، ئیتر لە ڕەچەڵەکنامە بە نۆبەرە تۆمارنەکرا.
- 2
- هەرچەندە یەهودا لە هەموو براکانی بەهێزتر بوو و پاشایەک لە پشتی ئەو دەرچوو، بەڵام نۆبەرایەتییەکە بۆ یوسف بوو.
- 3
- کوڕەکانی ڕەئوبێنی کوڕە نۆبەرەی ئیسرائیل:
حەنۆک، پەڵو، حەسرۆن و کەرمی. - 4
- نەوەکانی یۆئێل:
شەمەعیا کوڕی یۆئێل، گۆگ کوڕی شەمەعیا،
شیمعی کوڕی گۆگ، - 5
- میخا کوڕی شیمعی،
ڕەئایا کوڕی میخا، بەعل کوڕی ڕەئایا، - 6
- بئێرە کوڕی بەعل. بئێرەش ئەو کەسە بوو کە تگلەت پلەسەری پاشای ئاشور ڕاپێچی کرد. بئێرە سەرۆکی ڕەئوبێنییەکان بوو.
- 7
- خزمەکانیان بەگوێرەی خێڵەکانیان و بەپێی تۆمارکردنیان لە ڕەچەڵەکنامە:
یەعیێلی سەرکردە، زەکەریا و - 8
- بەلەعی کوڕی عازازی کوڕی شەمەعی کوڕی یۆئێل.
لە عەرۆعێرەوە هەتا نیبۆ و بەعلمەعۆن نیشتەجێ بوون. - 9
- بەرەو ڕۆژهەڵاتیش هەتا دەهاتە بیابانی دەم ڕووباری فورات پەلیان هاویشت، چونکە ئاژەڵەکانیان لە خاکی گلعاددا زۆر ببوون.
- 10
- لە سەردەمی پاشایەتی شاولدا، جەنگیان لە دژی هاجەرییەکان بەرپا کرد و بەزاندنیان و لە خێوەتەکانی هاجەرییەکان نیشتەجێ بوون لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی گلعاددا.
- گاد
- 11
- نەوەی گادیش لەتەنیشت نەوەی ڕەئوبێنەوە نیشتەجێ بوون لە خاکی باشانەوە هەتا سەلخە:
- 12
- لە باشان یۆئێل سەرکردە و شافام لە پلەی دووەم و یەعنەی و شافات لە پلەی سێیەم بوون.
- 13
- خزمەکانیان بەپێی بنەماڵەکانیان حەوت بوون:
میکائیل، مەشولام، شەڤەع، یۆرەی، یەعکان، زیەع و ئێبەر. - 14
- ئەمانەش کوڕەکانی ئەبیحەیلی کوڕی حوریی کوڕی یارۆحای کوڕی گلعادی کوڕی میکائیلی کوڕی یەشیشەیی کوڕی یەحدۆی کوڕی بووز بوون.
- 15
- ئەحیی کوڕی عەبدیێلی کوڕی گۆنی گەورەی بنەماڵەکانیان بوو.
- 16
- جا گادییەکان لە گلعاد، لە باشان، لە گوندەکانیدا و لە هەموو دەشتاییەکانی شارۆن لەسەر سنوورەکانی نیشتەجێ بوون.
- 17
- ڕەچەڵەکی هەموو ئەمانە لە ماوەی پاشایەتی یۆتامی پاشای یەهودا و یارۆڤعامی پاشای ئیسرائیلدا تۆمار کران.
- 18
- نەوەی ڕەئوبێن و گادییەکان و نیوەی هۆزی مەنەشە[a] ، لە پیاوە ئازاکان ئەوانەی قەڵغان و شمشێریان هەڵگرتبوو، تیرئەنداز بوون و مەشقی جەنگیان کردبوو، چل و چوار هەزار و حەوت سەد و شەست جەنگاوەر بوون.
- 19
- جەنگیان لە دژی هاجەرییەکان و یەتور و نافیش و نۆداڤ بەرپا کرد و
- 20
- یارمەتییان بۆ هات. هاجەرییەکان و هەموو ئەوانەی لەگەڵیاندا بوون درانە دەستیانەوە، چونکە لە جەنگەکەدا هاواریان بۆ خودا کرد، ئەویش وەڵامی دانەوە، لەبەر ئەوەی پشتیان پێی بەست.
- 21
- هەروەها دەستیان بەسەر ئاژەڵە ماڵییەکانی هاجەرییەکاندا گرت، پەنجا هەزار وشتر و دوو سەد و پەنجا هەزار سەر مەڕ و دوو هەزار گوێدرێژ و لە مرۆڤیش سەد هەزار کەس و
- 22
- ژمارەیەکی زۆر کوژران، لەبەر ئەوەی جەنگەکە لە خوداوە بوو. ئیتر هەتا ڕاپێچکردنەکە لە جێی ئەوان نیشتەجێ بوون.
- نیوەی هۆزی مەنەشە
- 23
- نیوەی هۆزی مەنەشەش لە خاکەکە نیشتەجێ بوون، لە باشانەوە هەتا بەعلحەرمۆن پەلیان هاویشت، کە پێی دەگوترێ سنیر، یان چیای حەرمۆن.
- 24
- ئەمانەش گەورەکانی بنەماڵەکانیان بوون: عێفەر، یەشعی، ئەلیێل، عەزریێل، یەرمیا، هۆدەڤیا و یەحدیێل، کە هەموو ئەمانە پیاوانی پاڵەوانی ئازا و پیاوانی ناودار و گەورەی بنەماڵەکانیان بوون.
- 25
- بەڵام ناپاکییان لە خودای باوباپیرانیان کرد و بەدوای خوداوەندەکانی گەلانی خاکەکەوە لەشفرۆشییان[b] کرد، ئەوانەی خودا لەبەردەمیاندا لەناوی بردن.
- 26
- لەبەر ئەوە خودای ئیسرائیل ڕۆحی پولی پاشای ئاشوری هەژاند، کە بە تگلەت پلەسەر بەناوبانگە، ئەویش ڕەئوبێنی و گادییەکان لەگەڵ نیوەی هۆزی مەنەشەی ڕاپێچ کرد. ئەوانی هێنایە حەلەح و خابوور و هارا و ڕووباری گۆزان، هەتا ئەمڕۆش لەوێ ماونەتەوە.
- a. 5:18 هۆزی مەنەشە دابەش ببوون بۆ سەر دوو بەش، هەریەکەیان کەوتبووە لایەکی ڕووباری ئوردونەوە.
- b. 5:25 بە واتای لەشفرۆشی جەستەیی و ڕۆحیش دێت. بەو کەسە دەگوترێت کە لاف لێدەدات بەوەفایە بۆ یەزدان، بەڵام لە هەمان کاتدا ستایش و قوربانی بۆ خودایەکی دیکە دەکات. واتا لە بنەڕەتدا کەسەکە بێوەفایە لەگەڵ یەزدان، هەروەک چۆن پیاوێک بێوەفا بێت بەرامبەر بە ژنەکەی.