عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- خێڵەکانی دیکەی یەهودا
- 1
- نەوەکانی یەهودا:
پێرێز، حەسرۆن، کەرمی، حوور و شۆڤاڵ. - 2
- ڕەئایای کوڕی شۆڤاڵیش یەحەتی بوو، یەحەتیش ئەحومەی و لاهەدی بوو، لەمانیشەوە خێڵەکانی چۆرعاتی دروستبوون.
- 3
- ئەمانەش کوڕەکانی عێتام بوون:
یەزرەعیل، یەشما و یەدباش، ناوی خوشکەکەشیان هەچەلەلپۆنی بوو. - 4
- پەنوئێلیش باوکی گەدۆر و عێزەریش باوکی حوشا بوو.
ئەمانە نەوەکانی حووری نۆبەرەی ئەفراتەی باوکی بێتلەحم بوون. - 5
- ئەشحووری باوکی تەقۆعە دوو ژنی هەبوو، حەلا و نەعەرا.
- 6
- نەعەراش ئەحوزام، حێفەر، تێمەنی و هەئەهەشتاری بۆ خستەوە، ئەمانە نەوەکانی نەعەرا بوون.
- 7
- کوڕەکانی حەلا:
چەرەت، چۆحەر و ئەتنان. - 8
- قۆچیش باوکی عانوڤ و هەچۆڤێڤا بوو، هەروەها باپیرە گەورەی خێڵەکانی ئەحەرحێلی کوڕی هاروم بوو.
- 9
- یەعبێچیش لە براکانی پایەدارتر بوو و دایکیشی ناوی لێنا یەعبێچ[a] و گوتی: «لەبەر ئەوەی بە ئازارەوە بووم.»
- 10
- یەعبێچ بۆ خودای ئیسرائیل هاواری کرد و گوتی: «خۆزگە بەڕاستی بەرەکەتدارت دەکردم و سنوورەکانت فراوان دەکردم! با دەستت لەگەڵمدا بێت و لە خراپە بمپارێزیت، تاکو ئازار نەچێژم.» خوداش ئەوەی پێدا کە داوای کرد.
- 11
- کەلووڤی برای شوحاش مەحیری بوو، مەحیریش باوکی ئەشتۆن بوو،
- 12
- ئەشتۆنیش بێتڕافا و پاسێیەح و تەحینای باوکی عیر ناحاشی[b] بوو. ئەمانەش پیاوانی ڕێخا بوون.
- 13
- کوڕەکانی قەنەز:
عۆسنیێل و سەرایا.
کوڕەکانی عۆسنیێل:
حەتەت و مەعۆنۆتەی. - 14
- مەعۆنۆتەیش عۆفرای بوو و
سەرایاش یۆئابی بوو،
کە باوکی گێی حەراشیم[c] بوو، شوێنەکەش ناوی ئەوە بوو، چونکە دانیشتووانەکەی پیشەوەر بوون. - 15
- کوڕەکانی کالێبی کوڕی یەفونە:
عیرو، ئێلە و نەعەم.
کوڕەکەی ئێلە ناوی
قەنەز بوو. - 16
- کوڕەکانی یەهەلەلئێل:
زیف، زیفا، تیریا و ئەسەرئێل. - 17
- کوڕەکانی عەزرە:
یەتەر، مەرەد، عێفەر و یالۆن.
یەکێک لە ژنەکانی مەرەد بە مریەم و شەمەی و یەشباحی باوکی ئەشتەمۆعی سکی پڕ بوو، - 18
- ئەمانە کوڕەکانی بیتیای کچی فیرعەون بوون، کە مەرەد هێنای،
ئەو ژنەشی کە لە هۆزی یەهودا بوو، یەرەدی باوکی گەدۆر و حەڤەری باوکی سۆخۆ و یەقوتیێلی باوکی زانۆوەحی خستەوە. - 19
- هۆدیا خوشکی نەحەمی هێنا و ئەم کوڕانەی بوو:
باوکی قەعیلای گارمی و ئەشتەمۆعی مەعکاتی. - 20
- کوڕەکانی شیمۆن:
ئەمنۆن، ڕینا، بەنحانان و تیلۆن.
نەوەکانی یەشعی:
زۆحێت و بەنزۆحێت. - 21
- کوڕەکانی شالەحی کوڕی یەهودا ئەمانە بوون:
ئێری باوکی لێخا؛ لەعدای باوکی مارێشا، هەروەها باپیرە گەورەی ئەو بنەماڵانە بوو کە کاری کەتانیان دەکرد و لە بێتئەشبێعە دەژیان؛ - 22
- یۆقیم؛ خەڵکی کوزێڤا؛ لەگەڵ یۆئاش و ساراف، ئەوانەی کە لە مۆئاب و یاشوڤی لەحەم فەرمانڕەوایەتییان دەکرد. ئەم ڕەچەڵەکنامەیە لە کۆنەوە تۆمار کرابوو.
- 23
- ئەوانە ئەو گۆزەکەرانە بوون کە دانیشتووانی نەتاعیم و گەدێرا بوون، لەوێدا نیشتەجێ بوون و کاریان بۆ پاشا دەکرد.
- شیمۆن
- 24
- نەوەکانی شیمۆن:
نەموئێل، یامین، یاریڤ، زەرەح و شائوول. - 25
- شەلوم کوڕی شائوول بوو، میبسام کوڕی شەلوم، میشماع کوڕی میبسام.
- 26
- نەوەکانی میشماع:
حەموئێل کوڕی میشماع، زەکور کوڕی حەموئێل، شیمعی کوڕی زەکور. - 27
- شیمعیش شازدە کوڕ و شەش کچی هەبوو، بەڵام براکانی کوڕی زۆریان نەبوو و هەموو خێڵەکانیشیان وەک نەوەی یەهودا زیادیان نەکرد.
- 28
- لە بیری شابەع، لە مۆلادا، لە حەچەر شوعال،
- 29
- لە بیلهە، لە عەچەم، لە تۆلاد،
- 30
- لە بتوئێل، لە حۆرما، لە چیقلەگ،
- 31
- لە بێتمەرکاڤۆت، لە حەچەر سوسیم، لە بێتبرئی و لە شەعەرایم نیشتەجێ بوون. ئەمانە شارۆچکەکانیان بوون، هەتا کاتی بەپاشابوونی داود.
- 32
- دەوروبەریشیان عێتام، عەین، ڕیمۆن، تۆخەن و عاشان، واتا پێنج شارۆچکە بوون،
- 33
- لەگەڵ هەموو گوندەکانیان لە چواردەوری ئەو شارۆچکانە هەتا بەعەلات. ئەمانە شوێنی نیشتەجێبوونیان بوون.
ڕەچەڵەکنامەی ئەمانیش تۆمار کرابوو. - 34
- مەشۆڤاڤ، یەملێک،
یۆشای کوڕی ئەمەسیا، - 35
- یۆئێل،
یێهوی کوڕی یۆشیڤیای کوڕی سەرایای کوڕی عەسیێل، - 36
- هەروەها ئەلیۆعێنەی، یەعقۆڤا، یەشۆحایا،
عەسایا، عەدیێل، یەسیمیێل، بەنایا و - 37
- زیزای کوڕی شیفعیی کوڕی ئەلۆنی کوڕی یەدایای کوڕی شیمریی کوڕی شەمەعیا.
- 38
- ئەوانەی کە ناویان لە سەرەوە تۆمار کراوە سەرۆک خێڵەکانیان بوون.
بنەماڵەکانیان زۆر پەلیان هاویشتووە، - 39
- بۆ گەڕان بەدوای لەوەڕگا بۆ مەڕوماڵاتەکانیان هەتا ڕۆژهەڵاتی دۆڵەکە ڕۆیشتن هەتا گەیشتنە گەدۆر.
- 40
- ئینجا لەوەڕگایەکی بەپیت و چاکیان دۆزییەوە و خاکەکەش بەرفراوان و ئاشتی و ئاسوودەیی تێیدا بەرقەرار بوو، هەروەها هەندێک لە حامییەکان پێشتر لەوێ نیشتەجێ بوون.
- 41
- ئەوانەی کە ناویان تۆمار کراوە، لە ماوەی پاشایەتی حەزقیای پاشای یەهودا هاتن و پەلاماری چادرەکانی حامییەکان و ئەو مەعونییانەیان دا کە لەوێدا بوون و بە تەواوی قڕیان کردن[d] . هەتا ئەمڕۆش هیچ مەعۆنییەکی لێ نییە، بەڵکو لە جێی ئەوان نیشتەجێ بوون، چونکە لەوێدا لەوەڕگای لێبوو بۆ مەڕوماڵاتەکانیان.
- 42
- هەروەها لەوان لە نەوەی شیمۆن پێنج سەد پیاو چوون بۆ ناوچە شاخاوییەکانی سێعیر، بە ڕابەری کوڕەکانی یەشعی کە ئەمانە بوون: پەلەتیا، نەعەریا، ڕەفایا و عوزیێل.
- 43
- لە پاشماوەی عەمالێقییە هەڵاتووەکانیان دا و هەتا ئەمڕۆ لەوێدا نیشتەجێ بوون.
- a. 4:9 یەعبێچ لەو وشە عیبرییەوە نزیکە کە بە واتای ئازار دێت.
- b. 4:12 دەشێت ناوی کەسێک یان شارێک بێت، (شاری ناحاش).
- c. 4:14 \+tl گێی حەراشیم\+tl* واتا دۆڵی پیشەوەران.
- d. 4:41 قڕیان کردن: لە زمانی عیبری ئەم زاراوەیە دەگەڕێتەوە بۆ شتێک یان کەسێک کە دەبەخشرێت بە یەزدان، زۆر جار بەخشینەکە بە تەواوی لە ناودەبردرێت.