عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- هەتا کوڕەکانی نوح
- 1
- ئادەم، شیت، ئەنۆش،
- 2
- قێنان، مەهلەلئێل، یارەد،
- 3
- حەنۆخ، مەتوشالح، لامەخ
و نوح. - 4
- کوڕەکانی نوح: سام، حام و یافەت.
- یافەتییەکان
- 5
- کوڕەکانی یافەت:
گۆمەر، ماگۆگ، مادەی، یاڤان، توبال، مەشەک و تیراس. - 6
- کوڕەکانی گۆمەر:
ئەشکەنەز، ڕیفەت و تۆگەرما. - 7
- کوڕەکانی یاڤان:
ئەلیشا، تەرشیش، کیتیم و ڕۆدانیم. - حامییەکان
- 8
- کوڕەکانی حام:
کوش، میسر، پووت و کەنعان. - 9
- کوڕەکانی کوش:
سەبا، حەڤیلا، سەڤتا، ڕەعما و سەبتەکا.
کوڕەکانی ڕەعما:
شەبا و دیدان. - 10
- نەمرود لە نەوەی کوش لەدایکبوو،
کە بووە جەنگاوەرێکی مەزن لەسەر زەوی. - 11
- میسر باوکی
لوودی، عەنامی، لەهابی، نەفتوحی، - 12
- پاتروسی و کەفتۆری بوو، هەروەها باوکی کەسلوحییەکانیش بوو کە فەلەستییەکانیان لێ کەوتنەوە.
- 13
- کەنعان باوکی سەیدا بوو،
کە نۆبەرەکەی بوو، لەگەڵ حیتییەکان، - 14
- هەروەها یەبوسی، ئەمۆری، گرگاشی،
- 15
- حیڤی، عەرقی، سینی[a] ،
- 16
- ئەرڤادی، چیماری و حەماتییەکانیشی بوو.
- سامییەکان
- 17
- کوڕەکانی سام:
ئیلام، ئەشوور، ئەرپەکشاد، لوود و ئارام.
کوڕەکانی ئارام:
عوچ، حوول، گەتەر و مەشەک. - 18
- ئەرپەکشاد باوکی شالەح بوو،
شالەحیش باوکی عێبەر بوو، - 19
- عێبەریش دوو کوڕی بوو،
یەکێکیان ناوی پەلەگ[b] بوو، چونکە لە سەردەمی ئەودا زەوی دابەش کرا. براکەشی ناوی یۆقتان بوو. - 20
- یۆقتان ئەم کوڕانەی هەبوو:
ئەلمۆداد، شەلەف، حەچەرماڤەت، یارەح، - 21
- هەدۆرام، ئوزال، دیقلە،
- 22
- عۆبال، ئەبیمائێل، شەبا،
- 23
- ئۆفیر، حەڤیلا و یۆڤاڤ. هەموو ئەمانە کوڕانی یۆقتان بوون.
- 24
- سام، ئەرپەکشاد، شالەح،
- 25
- عێبەر، پەلەگ، ڕەعو،
- 26
- سەروگ، ناحۆر، تارەح و
- 27
- ئەبرام، کە ئیبراهیمە.
- نەوەی ئیبراهیم
- 28
- کوڕەکانی ئیبراهیم: ئیسحاق و ئیسماعیل.
- نەوەی هاجەر
- 29
- ئەمانەش نەوەکانیانن:
نەبایۆت کە نۆبەرەی ئیسماعیل بوو، هەروەها قێدار، ئەدبەئێل، میبسام، - 30
- میشماع، دوما، مەسسا، حەدەد، تێما،
- 31
- یەتور، نافیش و قێدما،
ئەمانە کوڕەکانی ئیسماعیل بوون. - نەوەی قەتورە
- 32
- قەتورە کە کەنیزەی ئیبراهیم بوو ئەم کوڕانەی هەبوو:
زیمران، یۆقشان، مەدان، میدیان، یەشباق و شوەح.
کوڕەکانی یۆقشانیش:
شەبا و دیدان. - 33
- کوڕەکانی میدیان:
عێفا، عێفەر، حەنۆک، ئەبیداع و ئەلداعە.
هەموو ئەمانە نەوەی قەتورە بوون. - نەوەی سارا
- 34
- ئیبراهیم ئیسحاقی بوو.
کوڕەکانی ئیسحاق:
عیسۆ و ئیسرائیل. - کوڕەکانی عیسۆ
- 35
- کوڕەکانی عیسۆ:
ئەلیفاز، ڕەعوئێل، یەعوش، یەعلام و قۆرەح. - 36
- کوڕەکانی ئەلیفاز:
تێمان، ئۆمار، چەفۆ، گەعتام و قەنەز؛
هەروەها لە ئەلیفاز تیمنەع عەمالێقی[c] بوو. - 37
- کوڕەکانی ڕەعوئێل:
نەحەت، زەرەح، شەمما و میزا. - خەڵکی سێعیر لە ئەدۆم
- 38
- کوڕەکانی سێعیر:
لۆتان، شۆڤاڵ، چیبعۆن، عەنا، دیشۆن، ئێچەر و دیشان. - 39
- کوڕەکانی لۆتان: حۆری و هۆمام.
تیمنەعیش خوشکی لوتان بوو. - 40
- کوڕەکانی شۆڤاڵ:
عەلڤان، مانەحەت، عێبال، شەفۆ و ئۆنام.
کوڕەکانی چیبعۆن:
ئەییا و عەنا. - 41
- کوڕەکەی عەنا:
دیشۆن.
کوڕەکانی دیشۆن:
حەمدان، ئەشبان، یەتران و کران. - 42
- کوڕەکانی ئێچەر:
بلهان، زەعەڤان و عەقان.
کوڕەکانی دیشان:
عوچ و ئەران. - فەرمانڕەوایانی ئەدۆم
- 43
- ئەمانەش ئەو پاشایانەن کە لە خاکی ئەدۆم پاشایەتییان دەکرد پێش ئەوەی هیچ پاشایەکی ئیسرائیلی پاشایەتی بکات:
بەلەعی کوڕی بەعۆر، ناوی شارەکەشی دینهابە بوو. - 44
- کە بەلەع مرد، یۆڤاڤی کوڕی زەرەحی خەڵکی بۆزرا وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
- 45
- کە یۆڤاڤ مرد، حوشامی خەڵکی خاکی تێمانییەکان وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
- 46
- کە حوشام مرد، هەدەدی کوڕی بەدەد وەک پاشا جێگەی گرتەوە، لە وڵاتی مۆئاب شکستی بە میدیان هێنا. ناوی شارەکەشی عەڤیت بوو.
- 47
- کە هەدەد مرد، سەمڵەی خەڵکی مەسرێقە وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
- 48
- کە سەمڵە مرد، شائوولی خەڵکی ڕەحۆبۆت، ئەو شارەی لە کەناری ڕووبار[d] بوو، وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
- 49
- کە شائوول مرد، بەعلحانانی کوڕی عەکبۆر وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
- 50
- کە بەعلحانان مرد، هەدەد وەک پاشا جێگەی گرتەوە. ناوی شارەکەشی پاعوو بوو، ژنەکەشی ناوی میهێتەبێل بوو، کچی مەترێدی کچی مێزاهاب بوو.
- 51
- ئینجا هەدەدیش مرد.
میرەکانی ئەدۆم ئەمانە بوون:
تیمنەع، عەلڤا، یەتێت، - 52
- ئۆهۆلیبامە، ئێلە، پینۆن،
- 53
- قەنەز، تێمان، میبسار،
- 54
- مەگدئێل و عیرام.
ئەمانە میرەکانی ئەدۆم بوون.
- a. 1:15 سینییەکان: لەوانەیە خەڵکی شارێک لە نزیکی شاری عەرقە لە لوبنان بووبێت. بڕوانە پەیدابوون 10:17.
- b. 1:19 پەلەگ واتا دابەشکردن.
- c. 1:36 تیمنەعی دایکی عەمالێق کەنیزەی ئەلیفاز بوو، بڕوانە پەیدابوون 36:12.
- d. 1:48 لەسەر ڕووبارە: دەشێت ڕووباری فورات بێت.