عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- کوڕەکانی یاقوب
- 1
- ئەمانەش کوڕەکانی ئیسرائیلن: ڕەئوبێن، شیمۆن، لێڤی، یەهودا، یەساخار، زەبولون،
- 2
- دان، یوسف، بنیامین، نەفتالی، گاد و ئاشێر.
- هەتا کوڕەکانی حەسرۆن
- 3
- کوڕەکانی یەهودا:
ئێر، ئۆنان و شالەح، کە هەرسێکیان لە کچەکەی شوەعی کەنعانی بوون.
ئێر کوڕە نۆبەرەکەی یەهودا لەبەرچاوی یەزدان کەسێکی خراپەکار بوو، یەزدانیش لەناوی برد. - 4
- تاماری بووکیشی، پێرێز و زەرەحی بوو.
ئەمانە هەر پێنج کوڕەکەی یەهودا بوون. - 5
- کوڕەکانی پێرێز:
حەسرۆن و حامول. - 6
- کوڕەکانی زەرەح:
زیمری، ئێیتان، هێیمان، کەلکۆل و دەردەع، هەموویان پێنج بوون. - 7
- کوڕەکەی کەرمی:
عاخار[a] کە تێکدەری ئیسرائیل بوو، ئەوەی کە ناپاکی کرد و شتە تەرخانکراوەکانی[b] برد. - 8
- کوڕەکەی ئێیتان:
عەزەریا بوو. - 9
- حەسرۆن ئەم کوڕانەی خستەوە:
یەرەحمێل، ڕام و کالێب. - نەوەی ڕامی کوڕی حەسرۆن
- 10
- ڕام عەمینادابی بوو،
عەمیناداب نەحشۆنی بوو سەرۆکی نەوەی یەهودا. - 11
- نەحشۆن سەلمۆنی بوو
و سەلمۆن بۆعەزی بوو، - 12
- بۆعەز عوبێدی بوو
و عوبێد یەسای بوو. - 13
- یەسا باوکی ئەمانە بوو:
ئەلیاب کوڕە نۆبەرەکەی؛ دووەمین ئەبیناداب،
سێیەمین شیمەعە، - 14
- چوارەمین نەتەنێل،
پێنجەمین ڕەدەی، - 15
- شەشەمین ئۆچەم
و حەوتەمین داود. - 16
- هەروەها خوشکەکانیان چەرویا و ئەبیگایل بوون،
چەرویا سێ کوڕی هەبوو: ئەبیشەی، یۆئاب و عەساهێل. - 17
- ئەبیگایل عەماسای لێبوو، باوکی عەماسا یەتەری ئیسماعیلی بوو.
- کالێبی کوڕی حەسرۆن
- 18
- کالێبی کوڕی حەسرۆن لە عەزوڤای ژنی و لە یەریعۆت منداڵی بوو، کچێک بە ناوی یەریعۆت و سێ کوڕ بەم ناوانە:
یێشەر، شۆڤاڤ و ئەردۆن. - 19
- کە عەزوڤا مرد، کالێب ئەفراتی هێنا و حووری بۆ خستەوە.
- 20
- حووری ئوری بوو و ئوری بەسەلئێلی بوو.
- 21
- پاشان حەسرۆن لە تەمەنی شەست ساڵیدا کچەکەی ماکیری باوکی گلعادی هێنا و لەگەڵی جووت بوو، ئەویش سگوڤی بۆ خستەوە.
- 22
- سگوڤ یائیری بوو کە بیست و سێ شارۆچکەی لە خاکی گلعاددا لەژێر دەستدا بوو.
- 23
- بەڵام گەشوور و ئارام، حەڤۆت یائیریان لێ داگیر کرد لەگەڵ قەنات و دەوروبەری کە شەست شارۆچکە بوون.
هەموو ئەمانە نەوەی ماکیری باوکی گلعاد بوون. - 24
- پاش مردنی حەسرۆن لە کالێب ئەفراتەدا، ئەبیای ژنی حەسرۆن ئەشحووری باوکی تەقۆعەی بۆ خستەوە.
- یەرەحمێلی کوڕی حەسرۆن
- 25
- کوڕەکانی یەرەحمێلی نۆبەرەی حەسرۆن:
ڕام کە کوڕە نۆبەرەکەی بوو، پاشان بونا، ئۆرەن، ئۆچەم و ئاحییا. - 26
- یەرەحمێل ژنێکی دیکەی هەبوو ناوی عەتارا بوو و دایکی ئۆنام بوو.
- 27
- کوڕەکانی ڕامی نۆبەرەی یەرەحمێل:
مەعەچ، یامین و عێقەر. - 28
- کوڕەکانی ئۆنام:
شەمەی و یاداع.
کوڕەکانی شەمەی:
ناداب و ئەبیشوور. - 29
- ناوی ژنەکەی ئەبیشووریش ئەبیهەیل بوو و ئەحبان و مۆلیدی بۆ خستەوە.
- 30
- کوڕەکانی ناداب:
سەلەد و ئەپەیم. سەلەد بە وەجاخکوێری مرد. - 31
- کوڕەکەی ئەپەیم یەشعی بوو،
کوڕەکەی یەشعیش شێشان بوو، کوڕەکەی شێشانیش ئەحلای بوو. - 32
- کوڕەکانی یاداعی برای شەمەی:
یەتەر و یۆناتان. یەتەر بە وەجاخکوێری مرد. - 33
- کوڕەکانی یۆناتان:
پەلەت و زازا.
ئەمانە نەوەی یەرەحمێل بوون. - 34
- شێشان هیچ کوڕی نەبوو و تەنها کچی هەبوو.
شێشان خزمەتکارێکی میسری هەبوو ناوی یەرحاع بوو. - 35
- شێشان کچێکی خۆی دا بە یەرحاعی خزمەتکاری ببێت بە ژنی، جا عەتەیی بۆ خستەوە.
- 36
- عەتەی ناتانی بوو،
ناتان زاڤادی بوو، - 37
- زاڤاد ئەفلالی بوو،
ئەفلال عوبێدی بوو، - 38
- عوبێد یێهوی بوو،
یێهو عەزەریای بوو، - 39
- عەزەریا حەلەچی بوو،
حەلەچ ئەلیعاسای بوو، - 40
- ئەلیعاسا سیسمەیی بوو،
سیسمەی شەلومی بوو، - 41
- شەلوم یەقەمیای بوو و
یەقەمیاش ئەلیشاماعی بوو. - خێڵەکانی کالێب
- 42
- کوڕەکانی کالێبی برای یەرەحمێل:
مێشا کوڕە نۆبەرەکەی ئەوەی کە باوکی زیف بوو
و ئەوی دیکەیان مارێشا کە باوکی حەبرۆن بوو. - 43
- کوڕەکانی حەبرۆن:
قۆرەح، تەپووەح، ڕاقەم و شەمەع. - 44
- شەمەع ڕەحەمی بوو کە
باوکی یۆرقاعام بوو
و ڕاقەم شەمەی بوو. - 45
- کوڕەکەی شەمەی ماعۆن بوو
و ماعۆنیش باوکی بێتچوور بوو. - 46
- هەروەها عێفای کەنیزەی کالێب
حاران، مۆچا و گەزێزی بوو،
هەروەها حارانیش گەزێزی بوو. - 47
- کوڕەکانی یاهدای
ڕەگەم، یۆتام، گێشان، پالەت، عێفا و شەعەف بوون. - 48
- مەعکای کەنیزەی کالێبیش،
شەڤەر و تیرحەنای بوو، - 49
- هەروەها ئەمانەشی بوو: شەعەفی باوکی مەدمەنا،
شێڤای باوکی مەخبێنا، باوکی گیبعا
و کچەکەی کالێبیش کە ناوی عەکسا بوو. - 50
- ئەمانە نەوەی کالێب بوون.
کوڕەکانی حوور کە نۆبەرەی ئەفراتە بوو:
شۆڤاڵی باوکی قیریەت یەعاریم، - 51
- سەلمای باوکی بێتلەحم و حارێفی باوکی بێتگادێر.
- 52
- نەوەکانی شۆڤاڵی باوکی قیریەت یەعاریمیش ئەمانە بوون:
هەرۆئە و نیوەی مانەحەتییەکان و - 53
- خێڵەکانی قیریەت یەعاریم کە یەسری، پوتی، شوماتی و مشراعی بوون. لەمانەوە چۆرعاتی و ئەشتائۆلییەکان کەوتنەوە.
- 54
- نەوەی سەلما:
بێتلەحم، نەتۆفاییەکان، عەترۆت بێتیۆئاڤ، چۆرعییەکان و نیوەی مانەحەتییەکان، - 55
- هەروەها خێڵە قەڵەمگرەکانی دانیشتووی ناوچەی یەعبێچ ئەمانە بوون: تیرعاتییەکان، شیمەعاتییەکان و سوکاتییەکان. ئەمانە ئەو قێنییانە بوون کە لە حەممەتی باوکی بنەماڵەی ڕێکابەوە هاتبوون.
- a. 2:7 \+tl عاخار\+tl* لە زمانی عیبریدا واتا تێکدان. لە یەشوع بەشی 7 ناوەکەی (عاخان)ـە.
- b. 2:7 لە زمانی عیبری ئەم زاراوەیە دەگەڕێتەوە بۆ شتێک یان کەسێک کە دەبەخشرێت بە یەزدان. لە کاتی شەڕدا دەستکەوتەکە دابەش ناکرێت و بەخشینەکە دەرئەنجامەکەی لەناوبردنی تەواوە.