عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
بۆ سه‌رۆكی گۆرانیبێژه‌كان، له‌سه‌ر ئامێره‌ ژێداره‌كانم. 
1
په‌یامی یه‌زدان بۆ سه‌فه‌نیای كوڕی كووشی كوڕی گه‌ده‌لیاهوی كوڕی ئه‌مه‌ریای كوڕی حه‌زقیا، له‌ سه‌رده‌می یۆشیای كوڕی ئامۆنی پاشای یه‌هودا:
ئاگاداركردنه‌وه‌ بۆ هاتنی وێرانكاری 
2
«هه‌مووان له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی
به‌ ته‌واوه‌تی داده‌ماڵم.»
ئه‌وه‌ فه‌رمایشتی یه‌زدانه‌.
3
«مرۆڤ و ئاژه‌ڵ داده‌ماڵم،
باڵنده‌كانی ئاسمان و
ماسییه‌كانی ده‌ریا داده‌ماڵم.
به‌دكاران تووشی كۆسپ ده‌كه‌م و
مرۆڤ له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی بنبڕ ده‌كه‌م.»
ئه‌وه‌ فه‌رمایشتی یه‌زدانه‌.
پێشبینییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ یه‌هودا 
4
«ده‌ستم بۆ سه‌ر یه‌هودا و
بۆ سه‌ر هه‌موو دانیشتووانی ئۆرشه‌لیم درێژ ده‌كه‌م.
ئه‌و به‌عل په‌رستانه‌ی ماونه‌ته‌وه‌ له‌م شوێنه‌ بنبڕیان ده‌كه‌م،
ناوی كاهینه‌ بتپه‌رسته‌كان و كاهینه‌ هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان،
5
ئه‌وانه‌ی له‌ سه‌ربانه‌كان كڕنۆش ده‌به‌ن
بۆ ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان،
ئه‌وانه‌ی كڕنۆش ده‌به‌ن و سوێند به‌ یه‌زدان ده‌خۆن،
هه‌روه‌ها سوێند به‌ مۆله‌خیش[a] ده‌خۆن،
6
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له‌ یه‌زدان هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ و
ئه‌وانه‌ی ڕوو له‌ یه‌زدان ناكه‌ن و پرسیاری لێ ناكه‌ن.»
7
له‌به‌رده‌م یه‌زدانی باڵاده‌ست بێده‌نگ به‌،
چونكه‌ ڕۆژی یه‌زدان[b] نزیكه‌،
چونكه‌ یه‌زدان قوربانی ئاماده‌ كردووه‌
بانگكراوانی خۆی ته‌رخان ده‌كات.
8
له‌ ڕۆژی قوربانی یه‌زدان
میران سزا ده‌ده‌م
هه‌روه‌ها كوڕانی پاشا و
هه‌موو ئه‌وانه‌ی جلوبه‌رگی نامۆیان له‌به‌ره‌.
9
له‌و ڕۆژه‌دا هه‌موو ئه‌وانه‌ سزا ده‌ده‌م
كه‌ خۆیان له‌وه‌ ده‌پارێزن پێ له‌ سه‌كۆی ده‌روازه‌كه‌ بنێن،[c]
ئه‌وانه‌ی په‌رستگای خوداوه‌نده‌كانیان پڕ ده‌كه‌ن
له‌ سته‌م و فێڵبازی.
10
یه‌زدان ده‌فه‌رموێت: «له‌و ڕۆژه‌دا،
ده‌نگی هاوار له‌ ده‌روازه‌ی ماسی به‌رزده‌بێته‌وه‌،
ناڵه‌ناڵ له‌ ”گه‌ڕه‌كی نوێ“ دێت،
ده‌نگی تێكشكانێكی گه‌وره‌ش له‌ گرده‌كانه‌وه‌.
11
ئه‌ی دانیشتووانی ناوچه‌ی مه‌كتیش[d] بناڵێنن،
هه‌موو بازرگانه‌كانتان له‌ناوده‌چن،
هه‌موو بازرگانه‌كانی زیو بنبڕ ده‌كرێن.
12
له‌و سه‌رده‌مه‌دا، به‌ چرا ئۆرشه‌لیم ده‌پشكنم و
ئه‌و كه‌سانه‌ سزا ده‌ده‌م كه‌ له‌خۆڕازین،
ئه‌وانه‌ وه‌ك شه‌رابن به‌سه‌ر خڵته‌كه‌یه‌وه‌،
له‌ دڵی خۆیاندا ده‌ڵێن:
”یه‌زدان نه‌ چاكه‌ ده‌كات و نه‌ خراپه‌.“
13
ئه‌وانه‌ سامانیان تاڵان ده‌كرێت،
ماڵیان وێران ده‌بێت.
ماڵ بنیاد ده‌نێن و
تێیدا دانانیشن؛
ڕه‌ز ده‌چێنن و
له‌ شه‌رابه‌كه‌ی ناخۆنه‌وه‌.
ڕۆژی گه‌وره‌ی یه‌زدان 
14
«ڕۆژی گه‌وره‌ی یه‌زدان نزیكه‌،
نزیكه‌ و زۆر به‌ په‌له‌یه‌.
هاواری ڕۆژی یه‌زدان تاڵ ده‌بێت،
پاڵه‌وانه‌ مه‌زنه‌كه‌ نه‌عره‌ته‌ی جه‌نگ ده‌كێشێت.
15
ئه‌و ڕۆژه‌ ڕۆژی تووڕه‌ییه‌،
ڕۆژی ته‌نگانه‌ و ئازاره‌،
ڕۆژی كاولبوون و وێرانییه‌،
ڕۆژی تاریكی و ئه‌نگوسته‌چاوه‌،
ڕۆژی هه‌ور و ته‌می چڕه‌،
16
ڕۆژی كه‌ڕه‌نا لێدان و نه‌عره‌ته‌ی جه‌نگه‌
له‌ دژی شاره‌ قه‌ڵابه‌نده‌كان و
له‌ دژی قولله‌ به‌رزه‌كان.
17
«ته‌نگ به‌ مرۆڤ هه‌ڵده‌چنم،
وه‌ك كوێر به‌ په‌لكوتان ده‌ڕۆن،
چونكه‌ ده‌رهه‌ق به‌ یه‌زدان گوناهیان كرد.
ئینجا خوێنیان وه‌ك خۆڵ ده‌ڕژێت و
هه‌ناویشیان وه‌ك زبڵ.
18
نه‌ زیو و نه‌ زێڕه‌كه‌یان
ناتوانن ده‌ربازیان بكه‌ن،
له‌ ڕۆژی تووڕه‌یی یه‌زدان.
«به‌ ئاگری ئیره‌ییه‌كه‌ی[e]
هه‌موو زه‌وی هه‌ڵده‌لووشێت،
چونكه‌ له‌ناوچوونێكی كتوپڕ دروستده‌كات
بۆ هه‌موو دانیشتووانی زه‌وی.»
  1. a. 1‏:5 خوداوه‌ندێكی كه‌نعانییه‌ بتپه‌رسته‌كان بووه‌، بۆ په‌رستنی هه‌ستاون به‌ تێپه‌ڕاندنی منداڵه‌كانیان به‌ناو ئاگردا. بڕوانه‌ دووه‌م هه‌واڵی ڕۆژان 28‏:3.
  2. b. 1‏:7 ڕۆژی سزادانی گوناهباران و ڕزگاركردنی گه‌لی خودا.
  3. c. 1‏:9 باز ده‌ده‌ن: نه‌ریتێكی بتپه‌رستانه‌، بڕوانه‌ \+xt یه‌كه‌م ساموئێل 5‏:5‏\+xt*‏.
  4. d. 1‏:11 گه‌ڕه‌كێك بووه‌ له‌ناو بازاڕی گه‌وره‌ی ئۆرشه‌لیم.
  5. e. 1‏:18 ئیره‌یی: واتای هه‌ڵوێستی توندی خودا به‌رامبه‌ر به‌ بتپه‌رستی، چونكه‌ خودا ده‌یه‌وێت ته‌نها ئه‌و بپه‌رسترێت.