عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
1
نوێژێكی حه‌به‌قوقی پێغه‌مبه‌ر. له‌سه‌ر ئاوازی «شگیانۆت»:
2
ئه‌ی یه‌زدان، هه‌واڵی تۆم بیست،
ئه‌ی یه‌زدان، له‌ كاره‌كانت ترسام،
له‌ سه‌رده‌می ئێمه‌ دووباره‌یان بكه‌وه‌،
با له‌ سه‌رده‌می ئێمه‌ بزانرێن،
له‌ تووڕه‌ییدا به‌زه‌یی بهێنه‌ره‌وه‌ یادت!
3
خودا له‌ تێمانه‌وه‌ هات،
پیرۆزه‌كه‌ له‌ كێوی پارانه‌وه‌ هات. [a]
شكۆی ئه‌و ئاسمانی داپۆشیوه‌ و
ستایشی ئه‌و زه‌وی پڕكردووه‌.
4
پڕشنگی ئه‌و وه‌ك تیشكی به‌ره‌به‌یانه‌،
له‌ ده‌ستیه‌وه‌ ڕووناكی ده‌بارێت،
له‌وێدا توانای شاردرابووه‌وه‌.
5
په‌تا له‌پێشیه‌وه‌ ڕۆیشت،
گرانه‌تاش له‌دوای هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و بوو.
6
ڕاوه‌ستا و زه‌وی هه‌ژاند،
ته‌ماشای كرد و هه‌موو گه‌له‌كانی له‌رزاند.
چیا دێرینه‌كان كوتران،
گرده‌ له‌مێژینه‌كان هاتنه‌ خواره‌وه‌،
به‌ڵام یه‌زدان جاویدانییه‌.
7
چادره‌كانی كوشانم له‌ ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌دا بینی،
ڕه‌شماڵه‌كانی میدیان ده‌له‌رزین.
8
ئه‌ی یه‌زدان، ئایا جۆشی تووڕه‌یی تۆ له‌ ڕووباره‌كان بوو؟
ئایا له‌ ڕووباره‌كان تووڕه‌ بوویت؟
ئایا هه‌ڵچوونی تۆ له‌ ده‌ریا بوو،
تاكو سواری ئه‌سپ بیت و
گالیسكه‌كانت به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن بچن؟
9
كه‌وانه‌كه‌ی خۆتت ئاماده‌ كرد و
داوای تیرێكی زۆرت كرد.
به‌ ڕووباره‌كان زه‌ویت شه‌ق كردووه‌،
10
چیاكان تۆیان بینی و له‌رزین،
لافاوی ئاوه‌كان تێپه‌ڕین،
قووڵاییه‌كان ده‌نگیان هات،
شه‌پۆله‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌.
11
خۆر و مانگ له‌ ئاسمان وه‌ستان[b] ،
به‌ بریسكانه‌وه‌ی تیره‌ هاوێژراوه‌كانت،
به‌ دره‌وشانه‌وه‌ی ڕمه‌ پڕشنگداره‌كه‌ت.
12
به‌ تووڕه‌ییه‌وه‌ له‌سه‌ر زه‌وی گه‌ڕایت،
به‌ تووڕه‌ییه‌وه‌ نه‌ته‌وه‌كانت وردوخاش كرد.
13
بۆ ڕزگاركردنی گه‌له‌كه‌ت هاتییه‌ ده‌ره‌وه‌،
بۆ ڕزگاركردنی ده‌ستنیشانكراوه‌كه‌ت.
سه‌رۆكی وڵاتی به‌دكارت وردوخاش كرد،
له‌ سه‌ره‌وه‌ هه‌تا پێی ڕووتت كرده‌وه‌.
14
به‌ تیره‌كانی خۆی سه‌ری سه‌ركرده‌كانی ئه‌وت كونت كرد،
كاتێك هێرشیان هێنا بۆ په‌رته‌وازه‌كردنمان،
خۆشیان ئاماده‌ كرد
بۆ ڕاوكردنی ئه‌و كڵۆڵه‌ی خۆی ماتداوه‌.
15
به‌ ئه‌سپه‌كانت به‌ناو ده‌ریادا ڕێگات گرته‌به‌ر،
ئاوه‌ زۆره‌كانت هه‌ژاند.
16
بیستم و هه‌ناوم كه‌وته‌ خواره‌وه‌،
له‌به‌ر ده‌نگه‌كه‌ لێوه‌كانم له‌رزین،
ئێسكه‌كانم كلۆر بوون،
چۆكم له‌رزی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ ئارامییه‌وه‌ چاوه‌ڕێی ڕۆژی ته‌نگانه‌م
بۆ ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی هێرشیان هێنایه‌ سه‌رم.
17
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دار هه‌نجیر گوڵ ناكات و
دار مێوه‌كان هێشووه‌ ترێیان نییه‌،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دار زه‌یتوون به‌ر ناگرێت و
كێڵگه‌كان خواردن به‌رهه‌م ناهێنن،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مه‌ڕ له‌ پشتیر[c] ده‌بڕدرێته‌وه‌ و
مانگا له‌سه‌ر ئاخوڕ نییه‌،
18
به‌ڵام من به‌ یه‌زدان دڵشاد ده‌بم،
به‌ خودای ڕزگاركه‌رم دڵخۆش ده‌بم.
19
یه‌زدانی په‌روه‌ردگار هێزی منه‌،
پێیه‌كانم وه‌ك پێی ئاسك لێده‌كات،
توانام پێ ده‌به‌خشێت بچمه‌ سه‌ر به‌رزاییه‌كان.
  1. a. 3‏:3 له‌ ده‌قی عیبری لێره‌ و له‌ ناوه‌ڕاستی ئایه‌تی 9 و له‌ كۆتایی ئایه‌تی 13، وشه‌ی \+tl سه‌لاه‌\+tl* هه‌یه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ وه‌ستانی مۆسیقا و خوێندنه‌وه‌.
  2. b. 3‏:11 بڕوانه‌\+xt یه‌شوع 10‏:12‏-14.‏\+xt*‏
  3. c. 3‏:17 پشتیر: گه‌وڕ، شوێنێكی تایبه‌ت بووه‌ به‌ په‌روه‌رده‌كردنی ئاژه‌ڵ.