عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- یه‌زدان دێت و حوكم ده‌دات
- 1
- ئه‌ی ئۆرشه‌لیم، ڕۆژی یه‌زدان دێت، سامانه‌كه‌ت تاڵان ده‌كرێت و له‌ناوه‌ڕاستی خۆتدا دابه‌ش ده‌كرێت.
- 2
- هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان له‌سه‌ر ئۆرشه‌لیم كۆده‌كه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له دژی بجه‌نگن. شاره‌كه داگیر ده‌كرێت، ماڵه‌كان تاڵان ده‌كرێن، ئافره‌ت لاقه ده‌كرێن. نیوه‌ی شاره‌كه ڕاپێچ ده‌كرێن، به‌ڵام پاشماوه‌ی خه‌ڵكه‌كه له شاره‌كه ڕاپێچ ناكرێن.
- 3
- ئینجا یه‌زدان دێته ده‌ره‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌ته‌وانه ده‌جه‌نگێت، هه‌روه‌ك ڕۆژی جه‌نگ شه‌ڕ ده‌كات.
- 4
- له‌و ڕۆژه‌دا پێیه‌كانی له‌سه‌ر كێوی زه‌یتوون ده‌وه‌ستن، ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیم، ئینجا كێوی زه‌یتوون له ناوه‌ڕاسته‌وه شه‌ق ده‌بێت، له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ ڕۆژئاوا، ده‌بێته دۆڵێكی زۆر گه‌وره، نیوه‌ی چیاكه ده‌گوازرێته‌وه باكوور و نیوه‌كه‌ی دیكه‌شی باشوور.
- 5
- ئێوه به ناو دۆڵی چیاكه‌ی مندا هه‌ڵدێن، چونكه هه‌تا ئاچێل درێژ ده‌بێته‌وه. ئێوه هه‌ڵدێن، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی سه‌رده‌می عوزیای پاشای یه‌هودا هه‌ڵاتن. ئینجا یه‌زدانی په‌روه‌ردگارم دێت، هه‌موو پیرۆزهكانیشی له‌گه‌ڵه.
- 6
- له‌و ڕۆژه‌دا ڕووناكی و سه‌رما و شه‌خته‌به‌ندان نابێت.
- 7
- ڕۆژێكی بێ وێنه ده‌بێت، جیاوازی نییه له‌نێوان شه‌و و ڕۆژ، كاتێك ئێواره دادێت ڕووناكی هه‌یه، ئه‌و ڕۆژه ته‌نها له‌لای یه‌زدان زانراوه.
- 8
- له‌و ڕۆژه‌دا ئاوی زیندوو له ئۆرشه‌لیمه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت، نیوه‌ی ڕووه‌و ڕۆژهه‌ڵات بۆ ده‌ریای مردوو و نیوه‌شی ڕووه‌و ڕۆژئاوا بۆ ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، له هاوین و له زستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
- 9
- یه‌زدانیش ده‌بێته پاشای هه‌موو زه‌وی. له‌و ڕۆژه‌دا ته‌نها یه‌زدان ده‌بێت و ته‌نها ناوی ئه‌ویش ده‌بێت.
- 10
- هه‌موو خاكه‌كه له گه‌ڤه‌عه‌وه هه‌تا ڕیمۆنی باشووری ئۆرشه‌لیم وه‌ك عه‌راڤا ده‌بێته ده‌شتایی[a] ، به‌ڵام ئۆرشه‌لیم به‌رز ده‌كرێته‌وه و له شوێنه‌كه‌ی خۆیدا ئاوه‌دان ده‌بێته‌وه، له ده‌روازه‌ی بنیامینه‌وه هه‌تا شوێنی ده‌روازه‌ی یه‌كه‌م و هه‌تا ده‌روازه‌ی گۆشه‌كه و له قولله‌ی حه‌نه‌نێله‌وه هه‌تا گوشهرهكانی پاشا.
- 11
- ئاوه‌دانی ده‌كه‌نه‌وه، چیدی وێران ناكرێت. ئۆرشه‌لیم ئاسووده ده‌بێت.
- 12
- ئه‌مه‌ش ئه‌و ده‌رده ده‌بێت كه یه‌زدان تووشی هه‌موو گه‌لانی ده‌كات، ئه‌وانه‌ی له دژی ئۆرشه‌لیم جه‌نگان: گۆشتیان بۆگه‌ن ده‌بێت كه له‌سه‌ر پێیه‌كانیان وه‌ستاون، چاوه‌كانیان له‌ناو چاڵی چاویاندا بۆگه‌ن ده‌بێت، زمانیشیان له ده‌میاندا بۆگه‌ن ده‌بێت.
- 13
- له‌و ڕۆژه‌دا له‌لایه‌ن یه‌زدانه‌وه تووشی شڵه‌ژانێكی گه‌وره ده‌بن، هه‌ر پیاوه و ده‌ستی نزیكه‌كه‌ی ده‌گرێت و ده‌ست له یه‌كتری به‌رزده‌كه‌نه‌وه.
- 14
- هه‌روه‌ها یه‌هوداش له ئۆرشه‌لیم شه‌ڕ ده‌كات. سامانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ده‌وروبه‌ری كۆده‌كاته‌وه، ڕێژه‌یه‌كی زۆری زێڕ و زیو و جلوبه‌رگ.
- 15
- هه‌مان ئه‌و ده‌رده تووشی ئه‌سپ و هێستر و وشتر و گوێدرێژ و هه‌موو ئه‌و ئاژه‌ڵانه ده‌بێت كه له ئۆردوگای دوژمنن.
- 16
- هه‌روه‌ها پاشماوه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان، ئه‌وانه‌ی هاتنه سه‌ر ئۆرشه‌لیم، ساڵ له‌دوای ساڵ دێن، تاكو كڕنۆش بۆ پاشا ببه‌ن، یه‌زدانی سوپاسالار، هه‌روه‌ها جه‌ژنی كه‌پره‌شینه بگێڕن.
- 17
- ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی زه‌وی نه‌چێته ئۆرشه‌لیم بۆ كڕنۆشبردن بۆ پاشا، یه‌زدانی سوپاسالار، بارانی بۆ نابارێت.
- 18
- ئه‌گه‌ر گه‌لی میسر نه‌یێت و به‌شدار نه‌بێت، بارانیان بۆ نابارێت، ئه‌و ده‌رده‌یان له‌سه‌ر ده‌بێت كه یه‌زدان له نه‌ته‌وه‌كانی ده‌دات، ئه‌وانه‌ی نایه‌ن بۆ گێڕانی جه‌ژنی كه‌پره‌شینه.
- 19
- ئه‌مه سزای میسر و هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌یه كه ناچن بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ژنی كه‌پره‌شینه بگێڕن.
- 20
- له‌و ڕۆژه‌دا ئه‌مه له‌سه‌ر زه‌نگی ئه‌سپه‌كان ده‌نووسرێت: «پیرۆزی بۆ یه‌زدان»[b] . مه‌نجه‌ڵه‌كانی ماڵی یه‌زدان وه‌ك تاسه‌كانی خوێنپرژاندنی به‌رده‌م قوربانگا ده‌بن.
- 21
- هه‌ر مه‌نجه‌ڵێك له ئۆرشه‌لیم و له یه‌هودا پیرۆز ده‌بێت بۆ یه‌زدانی سوپاسالار، هه‌موو ئه‌وانه‌ی قوربانی سه‌رده‌بڕن دێن و ده‌یانبه‌ن و تێیاندا لێ ده‌نێن. له‌و ڕۆژه به‌دواوه كه‌نعانی[c] له ماڵی یه‌زدانی سوپاسالار نابێت.
- a. 14:10 شیوێك بوو له ده‌ریاچه‌ی جه‌لیله‌وه هه‌تا ده‌ریای مردوو.
- b. 14:20 بۆ یه‌زدان ته‌رخان كراوه.
- c. 14:21 كه‌نعانی: ده‌شێت بازرگان بێت.