عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
1
ئه‌مه‌ فه‌رمایشتی یه‌زدانه‌ به‌ سروش[a] بۆ ئیسرائیل له‌سه‌ر زاری مه‌لاخی[b] :
گومان له‌ خۆشه‌ویستی خودا 
2
یه‌زدان ده‌فه‌رموێت: «خۆشمویستن.»
«به‌ڵام ئێوه‌ لێم ده‌پرسن: ”به‌ چی خۆشتویستین؟“»
یه‌زدان ده‌فه‌رموێت: «ئایا عیسۆ برای یاقوب نه‌بوو؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، یاقوبم خۆشویست،
3
به‌ڵام ڕقم له‌ عیسۆ بووه‌وه‌[c] ، چیاكانی ئه‌وم وێران كرد و میراته‌كه‌یم دایه‌ چه‌قه‌ڵی چۆڵه‌وانی.»
4
ئه‌گه‌ر ئه‌دۆم بڵێت: «وردوخاش كراین، به‌ڵام ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ و كاوله‌كه‌مان بنیاد ده‌نێینه‌وه‌.»
به‌ڵام یه‌زدانی سوپاسالار وا ده‌فه‌رموێت: «ئه‌وان بنیاد ده‌نێن و منیش داده‌ڕمێنم. ناویان ده‌نێن ”خاكه‌ خراپه‌كاره‌كه‌“، ئه‌و گه‌له‌ی كه‌ هه‌تاهه‌تایه‌ یه‌زدان لێی تووڕه‌یه‌.
5
به‌ چاوی خۆتان ده‌بینن و ده‌ڵێن: ”یه‌زدان مه‌زنه‌، ته‌نانه‌ت له‌و دیوی سنووری ئیسرائیلیشه‌وه‌!“»
قوربانی كوێر و شه‌ل 
6
یه‌زدانی سوپاسالار به‌ ئێوه‌ ده‌فه‌رموێت: «كوڕ ڕێزی باوكی ده‌گرێت و خزمه‌تكاریش ڕێزی گه‌وره‌كه‌ی. ئه‌گه‌ر من باوكم، كوا ڕێز لێگرتنم؟ ئه‌گه‌ر گه‌وره‌شم، كوا ترستان له‌ من؟»
«ئه‌ی كاهینان، ئێوه‌ گاڵته‌ به‌ ناوه‌كه‌م ده‌كه‌ن.»
«به‌ڵام لێم ده‌پرسن: ”چۆن گاڵته‌مان به‌ ناوی تۆ كردووه‌؟“
7
«به‌ پێشكه‌شكردنی نانی گڵاو له‌سه‌ر قوربانگاكه‌م.
«به‌ڵام ئێوه‌ لێم ده‌پرسن: ”چۆن گڵاومان كردوویت؟“
«به‌وه‌ی كه‌ ده‌ڵێن، خوانی یه‌زدان مایه‌ی گاڵته‌ پێكردنه‌.
8
كاتێك ئاژه‌ڵی كوێر وه‌ك قوربانی پێشكه‌شی ده‌كه‌ن، ئایا ئه‌مه‌ به‌دكاری نییه‌؟ كاتێك ئاژه‌ڵی شه‌ل و نه‌خۆش پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، ئایا ئه‌مه‌ به‌دكاری نییه‌؟ ئێستاش پێشكه‌شی بكه‌ن به‌ فه‌رمانڕه‌واكه‌تان، ئایا لێتان ڕازی ده‌بێت؟ ئایا سه‌ربه‌رزتان ده‌كات؟» ئه‌مه‌ فه‌رمایشتی یه‌زدانی سوپاسالاره‌.
9
«ئێستاش له‌ یه‌زدان بپاڕێنه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵمان میهره‌بان بێت. به‌ قوربانی وه‌ك ئه‌مانه‌، ئایا لێتان ڕازی ده‌بێت؟» ئه‌مه‌ فه‌رمایشتی یه‌زدانی سوپاسالاره‌.
10
یه‌زدانی سوپاسالار ده‌فه‌رموێت: «خۆزگه‌ كه‌سێك له‌نێو ئێوه‌دا ده‌روازه‌كانی په‌رستگا دابخات، تاكو له‌خۆڕا ئاگر له‌سه‌ر قوربانگاكه‌م نه‌كه‌نه‌وه‌! پێتان دڵخۆش نیم. له‌ قوربانی ده‌ستتان ڕازی نیم.
11
له‌ ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ هه‌تا ڕۆژئاوا، له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان ناوم مه‌زن ده‌بێت. له‌ هه‌موو شوێنێك بخوور ده‌سووتێنن و قوربانی بێگه‌رد بۆ من پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، چونكه‌ له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان ناوم مه‌زن ده‌بێت.» ئه‌مه‌ فه‌رمایشتی یه‌زدانی سوپاسالاره‌.
12
«به‌ڵام ئه‌ی كاهینان، ئێوه‌ ناوی من گڵاو ده‌كه‌ن كه‌ ده‌ڵێن: ”خوانی په‌روه‌ردگار گڵاوه‌،“ هه‌روه‌ها ”خۆراكه‌كه‌ی سه‌ری قێزه‌ونه‌.“
13
ده‌ڵێن: ”له‌مه‌ ماندوو بووین!“ سووكایه‌تی پێ ده‌كه‌ن.» ئه‌مه‌ فه‌رمایشتی یه‌زدانی سوپاسالاره‌.
«كاتێك ئاژه‌ڵی زه‌وتكراو و شه‌ل و نه‌خۆشتان هێنا، ئاوا قوربانی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، ئایا لێتان ڕازی ده‌بم؟» ئه‌مه‌ فه‌رمایشتی یه‌زدانه‌.
14
«نه‌فره‌ت لێكراوه‌ ئه‌و فێڵبازه‌ی كه‌ له‌ مێگه‌له‌كه‌ی نێرینه‌ی ساغ هه‌یه‌ و نه‌زر[d] ده‌كات، به‌ڵام ئاژه‌ڵێكی عه‌یبدار بۆ په‌روه‌ردگار ده‌كاته‌ قوربانی، چونكه‌ من پاشایه‌كی مه‌زنم، ناوه‌كه‌شم له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا سامناك ده‌بێت.» ئه‌مه‌ فه‌رمایشتی یه‌زدانی سوپاسالاره‌.
  1. a. 1‏:1 فه‌رمووده‌یه‌كی خودایه‌ كه‌ له‌ ڕێگای ڕۆحی پیرۆزه‌وه‌ بۆ مرۆڤ هاتبێت.
  2. b. 1‏:1 له‌ زمانی عیبری مه‌لاخی واته‌ په‌یامنێره‌كه‌م.
  3. c. 1‏:3 به‌ واتای ڕه‌تكردنه‌وه‌.
  4. d. 1‏:14 نه‌زر: داوا له‌ خودا ده‌كرێت بۆ ئه‌نجامدانی كارێك و پابه‌ند ده‌كرێت به‌ مه‌رجێكه‌وه‌. ئه‌گه‌ر خودا ئه‌و كاره‌ بكات، ئه‌وا ده‌رئه‌نجام ئه‌میش ئه‌و كاره‌ ئه‌نجام ده‌دات كه‌ پێیه‌وه‌ پابه‌ندی كردووه‌. بڕوانه‌ \+xt سه‌رژمێری 21‏:2‏\+xt*‏.