عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
1
له‌ پۆڵسه‌وه‌، به‌نده‌ی خودا و نێردراوی عیسای مه‌سیح، له‌ پێناوی گه‌شه‌كردنی باوه‌ڕی ئه‌وانه‌ی خودا هه‌ڵیبژاردوون بۆ ناسینی ئه‌و ڕاستییه‌ی كه‌ به‌ره‌و له‌خواترسییان ده‌بات،
2
به‌ هیوای ئه‌و ژیانه‌ هه‌تاهه‌تاییه‌ی كه‌ خودا، ئه‌وه‌ی هه‌رگیز درۆ ناكات، له‌پێش ده‌ستپێكی زه‌مان به‌ڵێنی داوه‌.
3
له‌ كاتی خۆیدا وشه‌كه‌ی به‌ ڕاگه‌یاندن ده‌رخست، ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی فه‌رمانی خودای ڕزگاركه‌رمان به‌ من سپێردرا.
4
بۆ تیتۆسی كوڕی ڕاسته‌قینه‌م به‌گوێره‌ی باوه‌ڕی هاوبه‌شمان:
با نیعمه‌ت[a] و ئاشتی له‌ خودای باوك و عیسای مه‌سیحی ڕزگاركه‌رمان له‌گه‌ڵت بێت.
ڕاسپارده‌ی دانانی پیران 
5
له‌به‌ر ئه‌مه‌ تۆم له‌ دوورگه‌ی كریت[b] به‌جێهێشت، تاكو ئه‌و شتانه‌ی ماونه‌ته‌وه‌ ڕێكیان بخه‌یت و له‌ هه‌موو شارێكدا پیران دابنێیت، وه‌ك ڕامسپاردوویت،
6
پیر ده‌بێت گله‌یی له‌سه‌ر نه‌بێت، مێردی یه‌ك ژن بێت، منداڵه‌كانی باوه‌ڕدار بن و كه‌س له‌سه‌ر به‌ڕه‌ڵایی و یاخیبوون سكاڵایان لێ نه‌كات.
7
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاودێر سه‌ركاری خودایه‌، پێویسته‌ گله‌یی له‌سه‌ر نه‌بێت، خۆسه‌پێن و تووڕه‌ و سه‌رخۆش و شه‌ڕفرۆش نه‌بێت، چاوی له‌ ده‌ستكه‌وتی ناڕه‌وا نه‌بێت،
8
به‌ڵكو میوان دۆست بێت، حه‌ز له‌ چاكه‌ بكات، ژیر بێت، ڕاستودروست و پیرۆز و خۆڕاگر بێت.
9
ده‌ست به‌ په‌یامی متمانه‌وه‌ بگرێت كه‌ به‌گوێره‌ی فێركردنه‌، تاكو بتوانێت به‌ فێركردنی دروست خه‌ڵك هانبدات، سه‌رزه‌نشتی به‌رهه‌ڵستكاران بكات.
دژایه‌تی مامۆستا درۆزنه‌كان 
10
له‌به‌ر ئه‌مه‌یه‌ كه‌ وا ده‌ڵێم چونكه‌ خه‌ڵكی یاخی زۆرن، فێڵبازن و قسه‌ی پووچ ده‌كه‌ن، به‌ تایبه‌تی له‌و تاقمه‌ی كه‌ ده‌ڵێن ده‌بێ باوه‌ڕدار خه‌ته‌نه‌ بكرێت.
11
ده‌بێت ده‌می ئه‌مانه‌ دابخرێت، چونكه‌ بۆ ده‌ستكه‌وتی ناڕه‌وا، به‌ فێركردنه‌ ناپه‌سه‌نده‌كانیان ته‌واوی خێزانه‌كان هه‌ڵده‌گه‌ڕێننه‌وه‌.
12
یه‌كێك له‌ پێغه‌مبه‌رانی دوورگه‌ی كریت گوتوویه‌تی: «كریتییه‌كان هه‌میشه‌ درۆ ده‌كه‌ن، ده‌عبای به‌دكارن، نه‌وسنی ته‌مبه‌ڵن.»
13
ئه‌م شایه‌تییه‌ ڕاسته‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌ توندی سه‌رزه‌نشتیان بكه‌، تاكو له‌ باوه‌ڕدا دروست بن و
14
سه‌رنج مه‌ده‌نه‌ ئه‌فسانه‌ی جوله‌كه‌ و ڕاسپارده‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ڕاستی هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.
15
بۆ پاك هه‌موو شتێك پاكه‌، به‌ڵام بۆ گڵاو و بێباوه‌ڕان هیچ شتێك پاك نییه‌. له‌ڕاستیدا، بیر و ویژدانیشیان گڵاو بووه‌.
16
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ خودا ده‌ناسن به‌ڵام به‌ كرده‌وه‌ نكۆڵی لێ ده‌كه‌ن. ئه‌وانه‌ قێزه‌ونن، گوێڕایه‌ڵ نین، به‌كه‌ڵكی هیچ چاكه‌كارییه‌ك نایه‌ن.
  1. a. 1‏:4 خودا نیعمه‌ت به‌ مرۆڤ ده‌به‌خشێت، به‌ واتای به‌خشینێكی خودایه‌ كه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی شایسته‌ی بین خودا پێمان ده‌به‌خشێت.
  2. b. 1‏:5 دوورگه‌یه‌كه‌ له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست.