عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
ده‌سته‌خوشكه‌كان 
1
دڵداره‌كه‌ت چووه‌ كوێ،
ئه‌ی جوانی نێو ئافره‌تان؟
دڵداره‌كه‌ت ڕووی له‌كوێ كرد،
هه‌تا له‌گه‌ڵت به‌دوایدا بگه‌ڕێین؟
ئه‌ویندار 
2
دڵداره‌كه‌م دابه‌زییه‌ ناو باخچه‌كه‌ی،
بۆ ناو باخچه‌ی بۆندار،
هه‌تا مێگه‌لی خۆی له‌ناو باخچه‌كاندا بله‌وه‌ڕێنێت و
سه‌وسه‌ن كۆبكاته‌وه‌.
3
من بۆ دڵداره‌كه‌مم و دڵداره‌كه‌م بۆ منه‌،
له‌ناو سه‌وسه‌ن ده‌له‌وه‌ڕێنێت.
دڵدار 
4
یاره‌كه‌م تۆ وه‌ك شانشینی تیرزه‌ جوانی،
وه‌ك ئۆرشه‌لیم شیرینی،
وه‌ك له‌شكره‌ ئاڵاداره‌كان شكۆداری.
5
چاوه‌كانت له‌سه‌ر من لابده‌،
چونكه‌ به‌رگه‌ی ناگرم.
قژت وه‌ك ڕانه‌ بزنه‌
كه‌ له‌ كێوی گلعاده‌وه‌ دێته‌ خواره‌وه‌.
6
ددانه‌كانت وه‌ك ڕانه‌ مه‌ڕن
كه‌ له‌ شوشتن گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌،
هه‌موویان جووتن،
هیچیان به‌ ته‌نها نین.
7
گۆنات وه‌ك له‌ته‌ هه‌ناره‌
له‌ پشت په‌چه‌كه‌ته‌وه‌.
8
شه‌ست شاژنن و
هه‌شتا كه‌نیزه‌ن،
پاكیزه‌كانیش له‌ ژماره‌ نایه‌ن،
9
به‌ڵام كۆتره‌كه‌م، بێگه‌رده‌كه‌م، بێ وێنه‌یه‌،
كچه‌ تاقانه‌ی دایكییه‌تی،
نازداره‌كه‌ی ئه‌وه‌ی بوویه‌تی.
كچ بینییان خۆزگه‌یان پێ خواست
شاژنه‌كان و كه‌نیزه‌كان ستایشیان كرد.
ده‌سته‌خوشكه‌كان 
10
ئه‌وه‌ كێیه‌ سه‌ری هه‌ڵهێنا وه‌ك به‌ره‌به‌یان،
جوانه‌ وه‌ك مانگ، بێگه‌رده‌ وه‌ك ڕۆژ،
وه‌ك كه‌ژاوه‌ی ئه‌ستێره‌كان شكۆداره‌؟
ئه‌ویندار 
11
بۆ ناو باغی دار گوێز دابه‌زیم
بۆ بینینی ده‌ركه‌وتنی گیای دۆڵ،
بۆ ئه‌وه‌ی ببینم ئاخۆ دار مێو چه‌كه‌ره‌ی كردووه‌،
هه‌ناریش پشكوتووه‌؟
12
پێش ئه‌وه‌ی بزانم،
گیانم له‌ناو گالیسكه‌كانی پاشایه‌تی گه‌له‌كه‌م داینام.
ده‌سته‌خوشكه‌كان 
13
ئه‌ی شوله‌میتی[a] ، بگه‌ڕێوه‌، بگه‌ڕێوه‌!
بگه‌ڕێوه‌، بگه‌ڕێوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ماشات بكه‌ین!
بۆچی ته‌ماشای شوله‌میت ده‌كه‌ن
وه‌ك سه‌مای مه‌حه‌نه‌یم[b] ؟
  1. a. 6‏:13 ناوی ناوچه‌یه‌.
  2. b. 6‏:13 مه‌حه‌نه‌یم: ناوی شارێك بوو له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری ئوردون. بڕوانه‌ \+xt په‌یدابوون 32‏:2‏\+xt*‏.