عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- دڵدار
- 1
- هاتمه ناو باخچه‌كه‌م، ئازیزم، بووكێ،
موڕ و بۆنوبه‌رامی خۆمم كۆكرده‌وه،
شانه‌ی هه‌نگوین و هه‌نگوینی خۆمم خوارد،
شه‌راب و شیری خۆمم خوارده‌وه.
ئه‌ی هاوڕێیان، بخۆن و بخۆنه‌وه؛
یاران، به ئه‌وین مه‌ست بن. - ئه‌ویندار
- 2
- من خه‌وتووم، به‌ڵام دڵم بێداره!
ده‌نگی دڵداره‌كه‌مه له ده‌رگا ده‌دات:
«ده‌رگام بۆ بكه‌ره‌وه، دڵداری ئازیزم،
ئه‌ی كۆتره‌كه‌م، ئه‌ی بێ كهموكوڕییهكهم،
سه‌رم پڕ خوناو بووه،
ئه‌گریجه‌م پڕ شه‌ونم.» - 3
- جله‌كانم داكه‌ندووه،
ئایا ده‌بێ دیسان له‌به‌ری بكه‌مه‌وه؟
پێیه‌كانم شوشتووه،
ئایا ده‌بێ دیسان پیسیان بكه‌مه‌وه؟ - 4
- دڵداره‌كه‌م له كونی ده‌رگاوه ده‌ستی درێژكرد،
هه‌ناوم بۆی ڕاچه‌نی. - 5
- هه‌ستام هه‌تا ده‌رگا له دڵداره‌كه‌م بكه‌مه‌وه،
ده‌سته‌كانم موڕیان لێ ده‌چۆڕا،
په‌نجه‌كانم موڕی شل
له‌سه‌ر ده‌سكی سورگییهكه. - 6
- ده‌رگام بۆ دڵداره‌كه‌م كرده‌وه،
به‌ڵام دڵداره‌كه‌م بایدابووه‌وه و ڕۆیشتبوو.
گیانم به‌دوای ئه‌ودا ده‌رچوو،
به‌دوایدا گه‌ڕام، به‌ڵام نه‌مدۆزییه‌وه.
با‌نگم كرد، وه‌ڵامی نه‌دامه‌وه. - 7
- تووشی ئێشكگره‌كان بووم
كاتێك به‌ناو شاردا ده‌سووڕانه‌وه.
لێیان دام و برینداریان كردم،
چارۆكهكهیان له‌به‌ر داكهندم،
ئێشكگری شووراكان - 8
- ئه‌ی كچانی ئۆرشه‌لیم، سوێندتان ده‌ده‌م،
ئه‌گه‌ر تووشی دڵداره‌كه‌م بوون،
ئه‌مه‌ی پێ بڵێن،
من به شه‌یدای خۆشه‌ویستی ئه‌وم. - دهستهخوشكهكان
- 9
- دڵداره‌كه‌ی تۆ چی زیاتره له دڵداران،
ئه‌ی جوانی نێو ئافره‌تان؟
دڵداره‌كه‌ی تۆ چی زیاتره له دڵداران،
كه ئاوا سوێندت داین؟ - ئه‌ویندار
- 10
- دڵداره‌كه‌ی سوور و گه‌شاوه‌یه،
له‌ناو ده هه‌زار كه‌سدا دیاره. - 11
- سه‌ری زێڕی بێگه‌رده،
زولفی به‌رداوه‌ته‌وه،
ڕه‌شه وه‌ك قه‌له‌ڕه‌ش. - 12
- چاوه‌كانی وه‌ك كۆترن
چاوه‌كانی وه‌ك كۆترن له‌سه‌ر كانییه‌ك،
كۆتره‌كان هێنده سپین وه‌كو شیر،
له كه‌ناری حه‌وزێك هه‌ڵنیشتوون. - 13
- گۆناكانی وه‌ك باخچه‌ی بۆندارن،
بۆنیان خۆشه.
لێوه‌كانی سه‌وسه‌نن،
موڕی شلیان لێ ده‌تكێت. - 14
- ده‌سته‌كانی لووله‌ی زێڕن،
به زه‌به‌رجه‌د ڕازاونه‌ته‌وه،
له‌شی عاجی تاشراوه
به به‌ردی یاقووتی شین[a] پێچراوه‌ته‌وه. - 15
- قاچه‌كانی ستوونی مه‌ڕمه‌ڕن،
له‌سه‌ر دوو بنكه‌ی زێڕی بێگه‌رد دامه‌زراون.
ڕوخساری وه‌ك لوبنانه،
هه‌ڵبژارده وه‌ك ئورز. - 16
- ده‌می شیرینه،
سه‌راپای خۆشه‌ویسته.
ئه‌مه دڵداره‌كه‌مه، ئه‌و ئازیزی منه،
ئه‌ی كچانی ئۆرشه‌لیم!
- a. 5:14 یاقووتی شین: ده‌شێت لاجیوه‌رد بێت.