عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- ڕزگاربوون له تووڕه‌یی خودا
- 1
- كه‌واته، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به باوه‌ڕ بێ‌تاوان كراوین، له ڕێگه‌ی عیسای مه‌سیحی گه‌وره‌مانه‌وه له‌گه‌ڵ خودا ئاشتیمان هه‌یه،
- 2
- له ڕێگه‌ی ئه‌ویشه‌وه ڕێپێدراویێتیمان[a] وه‌رگرت به‌هۆی باوه‌ڕ بێینه ناو ئه‌م نیعمه‌ته‌ی كه ئێستا تێیدا نیشته‌جێین. شانازیش به هیوای شكۆی خودا ده‌كه‌ین.
- 3
- ته‌نها ئه‌مه نا، به‌ڵكو له ته‌نگانه‌شدا شانازی ده‌كه‌ین، ده‌زانین ته‌نگانه دانبه‌خۆداگرتن دروستده‌كات،
- 4
- دانبه‌خۆداگرتنیش ئه‌زموون، ئه‌زموونیش هیوا،
- 5
- هیواش نابێته هۆی شه‌رمه‌زاری، چونكه خۆشه‌ویستی خودا[b] ڕژاوه‌ته ناو دڵمان، به ڕۆحی پیرۆز كه پێمان دراوه.
- 6
- كاتێك هێشتا لاواز بووین، مه‌سیح له كاتی دیاریكراودا له پێناو گوناهباران مرد.
- 7
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ده‌گمه‌ن كه‌سێك له پێناوی مرۆڤێكی ڕاستودروست ده‌مرێت، له‌وانه‌یه له پێناوی مرۆڤێكی باش كه‌سێك بوێرێت بمرێت.
- 8
- به‌ڵام خودا خۆشه‌ویستی خۆی بۆ ده‌رخستین، به‌وه‌ی مه‌سیح له پێناوی ئێمه‌دا مرد، كاتێك هێشتا گوناهبار بووین.
- 9
- ئێستاش كه به خوێنی ئه‌و بێ‌تاوان كراوین، له ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه چه‌نده زیاتر له تووڕه‌یی خودا ڕزگار ده‌بین![c]
- 10
- چونكه ئه‌گه‌ر كاتێك دوژمن بووین له‌گه‌ڵ خودا، به مردنی كوڕه‌كه‌ی ئاشت بووینه‌وه، ئه‌ی دوای ئه‌وه‌ی كه ئاشت بووینه‌وه چه‌ند زیاتر به ژیانی ئه‌و ڕزگار ده‌بین!
- 11
- نه‌ك ته‌نها ئه‌مه، به‌ڵكو به‌هۆی عیسای مه‌سیحی گه‌وره‌مانه‌وه شانازی به خودا ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی ئێستا به‌هۆیه‌وه ئاشتبوونه‌وه‌مان وه‌رگرتووه.
- ئاده‌م و مه‌سیح
- 12
- له‌به‌ر ئه‌مه، چۆن له ڕێگه‌ی مرۆڤێكه‌وه گوناه هاته جیهان، له ڕێگه‌ی گوناهیشه‌وه مردن، به‌م شێوه‌یه مردن هه‌موو خه‌ڵكی گرته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو گوناهیان كرد.
- 13
- بێگومان، پێش هاتنی ته‌ورات گوناه له جیهاندا بوو، به‌ڵام كه ته‌ورات نه‌بێت گوناه ناژمێردرێت.
- 14
- كه‌چی مردن له ئاده‌مه‌وه هه‌تا مو‌سا حوكمڕانی ده‌كرد، ته‌نانه‌ت به‌سه‌ر ئه‌وانه‌شه‌وه كه له شێوه‌ی یاخیبوونه‌كه‌ی ئاده‌م گوناهیان نه‌كردبوو، كه نموونه‌ی ئه‌و كه‌سه‌یه كه دێت[d] .
- 15
- به‌ڵام دیاری وه‌كو گوناه نییه. ئه‌گه‌ر زۆر كه‌س به گوناهی كه‌سێك مردن، جا چه‌ند زیاتر نیعمه‌تی خودا و دیارییه‌كه به‌هۆی نیعمه‌تی مرۆڤێكه‌وه كه عیسای مه‌سیحه، به‌سه‌ر زۆر كه‌س ڕژا.
- 16
- هه‌روه‌ها ئه‌و دیارییه وه‌ك ئه‌نجامی گوناهی مرۆڤێك نییه: چونكه حوكمدان له یه‌ك گوناهه‌وه تاوانباركردنی هێنایه كایه‌وه، به‌ڵام دیاری له گوناهی زۆره‌وه بێتاوانیی هێنایه كایه‌وه.
- 17
- ئه‌گه‌ر به گوناهی كه‌سێك، مردن له ڕێگه‌ی ئه‌و كه‌سه‌وه حوكمڕانی كرد، ئیتر چه‌ند زیاتر ئه‌وانه‌ی پڕیی نیعمه‌ت و دیاری ڕاستودروستی[e] وه‌رده‌گرن، له ژیاندا حوكمڕانی ده‌كه‌ن به كه‌سێك كه عیسای مه‌سیحه.
- 18
- كه‌واته وه‌ك چۆن به یه‌ك گوناه تاوانباركردن بۆ هه‌موو مرۆڤ هاته كایه‌وه، به هه‌مان شێوه به كارێكی ڕاستودروست بێتاوانكردن هاته كایه‌وه كه ژیان بۆ هه‌موو مرۆڤ ده‌هێنێت.
- 19
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك چۆن به یاخیبوونی كه‌سێك زۆر كه‌س گوناهبار كران، به هه‌مان شێوه به گوێڕایه‌ڵی كه‌سێك زۆر كه‌س بێ‌تاوان ده‌كرێن.
- 20
- ته‌ورات هات تاكو گوناه زۆر بێت. به‌ڵام له‌كوێ گوناه زۆر بوو، نیعمه‌ت زۆر زیاتر بوو،
- 21
- تاكو چۆن گوناه به مردن حوكمڕانی كرد، ئاواش به ڕاستودروستی نیعمه‌ت حوكمڕانی ده‌كات بۆ ژیانی هه‌تاهه‌تایی به عیسای مه‌سیحی گه‌وره‌مان.
- a. 5:2 بڕوانه \+xt ئه‌فه‌سۆس 2:18\+xt*.
- b. 5:5 خۆشه‌ویستی خودا بۆ ئێمه.
- c. 5:9 له تووڕه‌یی داهاتوو.
- d. 5:14 مه‌به‌ستی له مه‌سیحه.
- e. 5:17 مه‌به‌ست له بێتاوانی و ژیانی عیسای مه‌سیحه.