عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
ڕزگاربوون له‌ تووڕه‌یی خودا 
1
كه‌واته‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ باوه‌ڕ بێتاوان كراوین، له‌ ڕێگه‌ی عیسای مه‌سیحی گه‌وره‌مانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خودا ئاشتیمان هه‌یه‌،
2
له‌ ڕێگه‌ی ئه‌ویشه‌وه‌ ڕێپێدراویێتیمان[a] وه‌رگرت به‌هۆی باوه‌ڕ بێینه‌ ناو ئه‌م نیعمه‌ته‌ی كه‌ ئێستا تێیدا نیشته‌جێین. شانازیش به‌ هیوای شكۆی خودا ده‌كه‌ین.
3
ته‌نها ئه‌مه‌ نا، به‌ڵكو له‌ ته‌نگانه‌شدا شانازی ده‌كه‌ین، ده‌زانین ته‌نگانه‌ دانبه‌خۆداگرتن دروستده‌كات،
4
دانبه‌خۆداگرتنیش ئه‌زموون، ئه‌زموونیش هیوا،
5
هیواش نابێته‌ هۆی شه‌رمه‌زاری، چونكه‌ خۆشه‌ویستی خودا[b] ڕژاوه‌ته‌ ناو دڵمان، به‌ ڕۆحی پیرۆز كه‌ پێمان دراوه‌.
6
كاتێك هێشتا لاواز بووین، مه‌سیح له‌ كاتی دیاریكراودا له‌ پێناو گوناهباران مرد.
7
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ ده‌گمه‌ن كه‌سێك له‌ پێناوی مرۆڤێكی ڕاستودروست ده‌مرێت، له‌وانه‌یه‌ له‌ پێناوی مرۆڤێكی باش كه‌سێك بوێرێت بمرێت.
8
به‌ڵام خودا خۆشه‌ویستی خۆی بۆ ده‌رخستین، به‌وه‌ی مه‌سیح له‌ پێناوی ئێمه‌دا مرد، كاتێك هێشتا گوناهبار بووین.
9
ئێستاش كه‌ به‌ خوێنی ئه‌و بێتاوان كراوین، له‌ ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه‌ چه‌نده‌ زیاتر له‌ تووڕه‌یی خودا ڕزگار ده‌بین![c]
10
چونكه‌ ئه‌گه‌ر كاتێك دوژمن بووین له‌گه‌ڵ خودا، به‌ مردنی كوڕه‌كه‌ی ئاشت بووینه‌وه‌، ئه‌ی دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ئاشت بووینه‌وه‌ چه‌ند زیاتر به‌ ژیانی ئه‌و ڕزگار ده‌بین!
11
نه‌ك ته‌نها ئه‌مه‌، به‌ڵكو به‌هۆی عیسای مه‌سیحی گه‌وره‌مانه‌وه‌ شانازی به‌ خودا ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی ئێستا به‌هۆیه‌وه‌ ئاشتبوونه‌وه‌مان وه‌رگرتووه‌.
ئاده‌م و مه‌سیح 
12
له‌به‌ر ئه‌مه‌، چۆن له‌ ڕێگه‌ی مرۆڤێكه‌وه‌ گوناه هاته‌ جیهان، له‌ ڕێگه‌ی گوناهیشه‌وه‌ مردن، به‌م شێوه‌یه‌ مردن هه‌موو خه‌ڵكی گرته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو گوناهیان كرد.
13
بێگومان، پێش هاتنی ته‌ورات گوناه له‌ جیهاندا بوو، به‌ڵام كه‌ ته‌ورات نه‌بێت گوناه ناژمێردرێت.
14
كه‌چی مردن له‌ ئاده‌مه‌وه‌ هه‌تا موسا حوكمڕانی ده‌كرد، ته‌نانه‌ت به‌سه‌ر ئه‌وانه‌شه‌وه‌ كه‌ له‌ شێوه‌ی یاخیبوونه‌كه‌ی ئاده‌م گوناهیان نه‌كردبوو، كه‌ نموونه‌ی ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ دێت[d] .
15
به‌ڵام دیاری وه‌كو گوناه نییه‌. ئه‌گه‌ر زۆر كه‌س به‌ گوناهی كه‌سێك مردن، جا چه‌ند زیاتر نیعمه‌تی خودا و دیارییه‌كه‌ به‌هۆی نیعمه‌تی مرۆڤێكه‌وه‌ كه‌ عیسای مه‌سیحه‌، به‌سه‌ر زۆر كه‌س ڕژا.
16
هه‌روه‌ها ئه‌و دیارییه‌ وه‌ك ئه‌نجامی گوناهی مرۆڤێك نییه‌: چونكه‌ حوكمدان له‌ یه‌ك گوناهه‌وه‌ تاوانباركردنی هێنایه‌ كایه‌وه‌، به‌ڵام دیاری له‌ گوناهی زۆره‌وه‌ بێتاوانیی هێنایه‌ كایه‌وه‌.
17
ئه‌گه‌ر به‌ گوناهی كه‌سێك، مردن له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و كه‌سه‌وه‌ حوكمڕانی كرد، ئیتر چه‌ند زیاتر ئه‌وانه‌ی پڕیی نیعمه‌ت و دیاری ڕاستودروستی[e] وه‌رده‌گرن، له‌ ژیاندا حوكمڕانی ده‌كه‌ن به‌ كه‌سێك كه‌ عیسای مه‌سیحه‌.
18
كه‌واته‌ وه‌ك چۆن به‌ یه‌ك گوناه تاوانباركردن بۆ هه‌موو مرۆڤ هاته‌ كایه‌وه‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌ كارێكی ڕاستودروست بێتاوانكردن هاته‌ كایه‌وه‌ كه‌ ژیان بۆ هه‌موو مرۆڤ ده‌هێنێت.
19
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك چۆن به‌ یاخیبوونی كه‌سێك زۆر كه‌س گوناهبار كران، به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌ گوێڕایه‌ڵی كه‌سێك زۆر كه‌س بێتاوان ده‌كرێن.
20
ته‌ورات هات تاكو گوناه زۆر بێت. به‌ڵام له‌كوێ گوناه زۆر بوو، نیعمه‌ت زۆر زیاتر بوو،
21
تاكو چۆن گوناه به‌ مردن حوكمڕانی كرد، ئاواش به‌ ڕاستودروستی نیعمه‌ت حوكمڕانی ده‌كات بۆ ژیانی هه‌تاهه‌تایی به‌ عیسای مه‌سیحی گه‌وره‌مان.
  1. a. 5‏:2 بڕوانه‌ \+xt ئه‌فه‌سۆس 2‏:18‏\+xt*‏.
  2. b. 5‏:5 خۆشه‌ویستی خودا بۆ ئێمه‌.
  3. c. 5‏:9 له‌ تووڕه‌یی داهاتوو.
  4. d. 5‏:14 مه‌به‌ستی له‌ مه‌سیحه‌.
  5. e. 5‏:17 مه‌به‌ست له‌ بێتاوانی و ژیانی عیسای مه‌سیحه‌.