عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
دوو شایه‌ته‌كه‌ 
1
پاشان قامیشێكی وه‌ك داری پێوانه‌م پێدرا، خوداش پێی فه‌رمووم: «هه‌سته‌، په‌رستگای خودا و قوربانگا بپێوه‌ و ئه‌و خه‌ڵكانه‌ بژمێره‌ كه‌ تێیدا كڕنۆش ده‌به‌ن.
2
به‌ڵام واز له‌ حه‌وشه‌ی په‌رستگا بهێنه‌ و مه‌یپێوه‌، چونكه‌ به‌ نه‌ته‌وه‌كان دراوه‌، چل و دوو مانگیش شاری پیرۆز پێشێل ده‌كه‌ن.
3
هه‌روه‌ها توانا و ده‌سه‌ڵات به‌ دوو شایه‌ته‌كه‌م ده‌ده‌م بۆ هه‌زار و دوو سه‌د و شه‌ست ڕۆژ به‌ جلوبه‌رگی گوشه‌وه‌ په‌یامی خودا ڕابگه‌یه‌نن.»
4
ئه‌مانه‌ ئه‌و دوو دار زه‌یتوونه‌ و ئه‌و دوو چرادانه‌ن كه‌ له‌به‌رده‌م په‌روه‌ردگاری جیهاندا ڕاوه‌ستاون.
5
ئه‌گه‌ر یه‌كێك بیه‌وێت زیانیان پێ بگه‌یه‌نێت، ئاگر له‌ ده‌میانه‌وه‌ ده‌رده‌چێت و دوژمنانیان ده‌خوات. ئه‌گه‌ر یه‌كێك بیه‌وێت زیانیان پێ بگه‌یه‌نێت ده‌بێت به‌م شێوه‌یه‌ بكوژرێت.
6
ئه‌مانه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌ له‌ كاتی ڕاگه‌یاندنی په‌یامی خودا ئاسمان دابخه‌ن، تاكو باران نه‌بارێت. هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر ئاودا هه‌یه‌ كه‌ بیكه‌نه‌ خوێن و زه‌وی تووشی هه‌موو به‌ڵایه‌ك بكه‌ن، هه‌ر كاتێك بیانه‌وێ.
7
كاتێك شایه‌تییه‌كه‌یان ته‌واو كرد ئه‌و دڕنده‌یه‌ی له‌ بیری بێ بن دێته‌ ده‌ره‌وه‌، له‌گه‌ڵیان ده‌جه‌نگێت، ده‌یانبه‌زێنێت و ده‌یانكوژێت.
8
هه‌روه‌ها ته‌رمه‌كانیان له‌سه‌ر شه‌قامی شاره‌ گه‌وره‌كه‌ ده‌بێت كه‌ ناوی مه‌جازی سه‌دۆم و میسره‌، له‌وێش گه‌وره‌كه‌یان له‌ خاچ درا.
9
بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ و نیو خه‌ڵكانێك له‌ هه‌موو گه‌ل و هۆز و زمان و نه‌ته‌وه‌كان ته‌ماشای ته‌رمه‌كانیان ده‌كه‌ن و ناهێڵن ته‌رمه‌كانیان بنێژرێن،
10
هه‌روه‌ها دانیشتووانی سه‌ر زه‌وی پێی شاد ده‌بن و شایی ده‌گێڕن و دیاری بۆ یه‌كتری ده‌نێرن، چونكه‌ ئه‌م دوو پێغه‌مبه‌ره‌ دانیشتووانی سه‌ر زه‌وییان ئازار دابوو.
11
به‌ڵام پاش سێ ڕۆژ و نیو هه‌ناسه‌ی ژیان له‌ خوداوه‌ چووه‌ ناویان، ئه‌وانیش هه‌ستانه‌وه‌ له‌سه‌ر پێیه‌كانیان و ترسێكی گه‌وره‌ كه‌وته‌ سه‌ر ئه‌وانه‌ی ته‌ماشایان ده‌كرد.
12
ده‌نگێكی به‌رزیشیان له‌ ئاسمانه‌وه‌ بیست، پێی ده‌فه‌رموون: «سه‌ربكه‌ونه‌ ئێره‌.» ئه‌وانیش له‌به‌رچاوی دوژمنانیان له‌ هه‌وردا بۆ ئاسمان سه‌ركه‌وتن.
13
هه‌ر له‌و كاته‌دا بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی گه‌وره‌ ڕوویدا و ده‌یه‌كی شاره‌كه‌ داڕما. حه‌وت هه‌زار كه‌س به‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كوژران، ئه‌وانی دیكه‌ ترسان و ستایشی خودای ئاسمانیان كرد.
14
نه‌هامه‌تی دووه‌م نه‌ما، ئه‌وه‌تا نه‌هامه‌تی سێیه‌م زوو دێت.
كه‌ڕه‌نای حه‌وته‌م 
15
فریشته‌ی حه‌وته‌میش كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێدا و چه‌ند ده‌نگێكی به‌رز له‌ ئاسمانه‌وه‌ هاتن و گوتیان:
«شانشینی جیهان بووه‌ شانشینی په‌روه‌ردگارمان و مه‌سیحه‌كه‌ی[a] ،
مه‌سیحیش بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ پاشایه‌تی ده‌كات.»
16
ئه‌و بیست و چوار پیره‌ی كه‌ له‌به‌رده‌م خودا له‌سه‌ر ته‌خته‌كانیان دانیشتبوون، خۆیان به‌ زه‌ویدا دا و كڕنۆشیان بۆ خودا برد،
17
گوتیان:
«سوپاست ده‌كه‌ین، خودای په‌روه‌ردگاری هه‌ره‌ به‌ توانا،
ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ و هه‌بووه‌،
چونكه‌ هێزه‌ گه‌وره‌كه‌ی خۆتت وه‌رگرت و
ده‌ستت به‌ فه‌رمانڕه‌وایی كرد.
18
نه‌ته‌وه‌كان تووڕه‌ بوون،
به‌ڵام كاتی تووڕه‌یی تۆش هاتووه‌.
كاتی لێپرسینه‌وه‌ی مردووان هات،
بۆ پاداشتكردنی به‌نده‌ پێغه‌مبه‌ره‌كانت و
گه‌له‌ پیرۆزه‌كه‌ت كه‌ له‌ ناوی تۆ ده‌ترسن، به‌ گه‌وره‌ و بچووكه‌وه‌،
هه‌روه‌ها بۆ له‌ناوبردنی ئه‌وانه‌ی زه‌وی له‌ناوده‌به‌ن.»
19
په‌رستگای خوداش له‌ ئاسمان كرایه‌وه‌ و سندوقی په‌یمانه‌كه‌ی له‌ په‌رستگاكه‌ی ده‌ركه‌وت. له‌وێدا بووه‌ هه‌وره‌ بروسكه‌ و ده‌نگه‌ده‌نگ و هه‌وره‌گرمه‌ و بوومه‌له‌رزه‌ و ته‌رزه‌ی قه‌باره‌ گه‌وره‌ باری.
  1. a. 11‏:15 بڕوانه‌\+xt دانیال 7‏:13‏-14.‏\+xt*‏