عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
1
یه‌زدان پاشایه‌تی ده‌كات، مه‌زنی له‌به‌ر ده‌كات،
یه‌زدان هێزی له‌به‌ر ده‌كات و له‌ خۆی به‌ستووه‌،
هه‌روه‌ها جیهان چه‌سپاوه‌ و ناهه‌ژێت.
2
له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ ته‌ختت چه‌سپاوه‌،
تۆ له‌ ئه‌زه‌له‌وه‌ و هه‌تاهه‌تایه‌ هه‌یت.
3
ئه‌ی یه‌زدان، ده‌ریاكان به‌رزیان كرده‌وه‌،
ده‌ریاكان ده‌نگیان به‌رزكرده‌وه‌،
ده‌ریاكان شه‌پۆله‌كانیان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌.
4
له‌ خوڕه‌ی ئاوی زۆر،
له‌ توانای شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا،
یه‌زدانی ئاسمان توانادارتره‌.
5
یاساكانت زۆر چه‌سپاون،
ئه‌ی یه‌زدان، پیرۆزی له‌ ماڵی تۆ ده‌وه‌شێته‌وه‌،
به‌ درێژایی ڕۆژگار.