عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- ئه‌ی یه‌زدان، خودای تۆڵه،
ئه‌ی خودای تۆڵه، بدره‌وشێوه. - 2
- ئه‌ی دادوه‌ری زه‌وی، ڕاپه‌ره،
سزای لووتبه‌رزه‌كان بده‌وه. - 3
- ئه‌ی یه‌زدان، هه‌تا كه‌ی به‌دكاران،
هه‌تا كه‌ی به‌دكاران دڵشاد ده‌بن؟ - 4
- به‌دكاران لووتبه‌رزی له قسه‌كانیانه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت،
شانازی به خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن. - 5
- ئه‌ی یه‌زدان، گه‌له‌كه‌ت وردوخاش ده‌كه‌ن،
میراتی تۆ ده‌چه‌وسێننه‌وه ده‌كه‌ن. - 6
- بێوه‌ژن و نامۆ ده‌كوژن،
هه‌تیو سه‌رده‌بڕن. - 7
- ده‌ڵێن: «یه‌زدان نابینێت،
خودای یاقوب ئاگای لێ نییه.» - 8
- ئه‌ی ده‌به‌نگه‌كان له‌نێو گه‌ل، وریابن!
ئه‌ی گێله‌كان، كه‌ی تێده‌گه‌ن؟ - 9
- ئایا ئه‌وه‌ی گوێی چاندووه، نابیستێت؟
ئایا ئه‌وه‌ی چاوی دروستكردووه، نابینێت؟ - 10
- ئایا ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كان ته‌مبێ ده‌كات، سه‌رزه‌نشت ناكات؟
ئایا ئه‌وه‌ی فێری مرۆڤ ده‌كات، زانیاری نییه؟ - 11
- یه‌زدان بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌زانێت،
كه پووچه. - 12
- ئه‌ی یه‌زدان، خۆزگه ده‌خوازرێ به‌و كه‌سه‌ی تۆ ته‌مبێی ده‌كه‌یت،
له ته‌وراتی خۆت فێری ده‌كه‌یت. - 13
- له ڕۆژی به‌د ئارامی بكه‌یته‌وه،
تاوه‌كو گۆڕ بۆ به‌دكار هه‌ڵبكه‌نرێت. - 14
- چونكه یه‌زدان واز له گه‌لی خۆی ناهێنێ،
میراتی خۆی ڕه‌ت ناكاته‌وه. - 15
- چونكه دادوه‌ری بۆ ڕاستودروستی ده‌گێڕێته‌وه،
هه‌موو دڵڕاسته‌كان شوێنی ده‌كه‌ون. - 16
- كێ بۆم له دژی به‌دكاران هه‌ڵده‌ستێته‌وه؟
كێ بۆم له دژی خراپه‌كاران بوه‌ستێته‌وه؟ - 17
- یه‌زدان هاریكارم بوو، ئه‌گینا هێنده‌ی نه‌مابوو
گیانم له‌نێو بێده‌نگی مردووان نیشته‌جێ بێت. - 18
- كاتێك گوتم: «پێم ده‌خلیسكێت،»
ئه‌ی یه‌زدان، خۆشه‌ویستییه نهگۆڕهكهت پشتی گرتم. - 19
- كه خه‌م له ناخم زۆر بێت،
دڵنه‌وایی تۆ گیانی منی شاد كرد. - 20
- ئایا ته‌ختی گه‌نده‌ڵی هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ تۆ ده‌به‌ستێت،
ئه‌وانه‌ی به‌گوێره‌ی زۆرداری خۆیان، شێوه‌ی یاسا داده‌ڕێژن؟ - 21
- له دژی گیانی ڕاستودروست كۆده‌بنه‌وه،
خوێنێكی بێگه‌رد تاوانبار ده‌كه‌ن. - 22
- به‌ڵام یه‌زدان بۆم ده‌بێته قه‌ڵا،
خودا بۆم بووه به تاشه‌به‌ردی په‌ناگام. - 23
- ئه‌و خراپه‌یه‌ی ده‌یكه‌ن به‌سه‌ر خۆیانیدا ده‌داته‌وه و
له سزای به‌دكاری خۆیان كڕیان ده‌كات.
یه‌زدانی په‌روه‌ردگارمان كڕیان ده‌كات.