عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
هۆنراوەیەکی ئێیتانی ئەزراحی\f + \fr 89‏:0 \ft بڕوانە \+xt یەکەم پاشایان 4‏:31‏\+xt*‏\f*. 
1
هەتاهەتایە گۆرانی بەسەر خۆشەویستی نەگۆڕی یەزداندا دەڵێم،
نەوە دوای نەوە بە دەمم دڵسۆزیت ڕادەگەیەنم.
2
هەروەک گوتم، هەتاهەتایە خۆشەویستی نەگۆڕ بنیاد دەنرێت،
لە ئاسمان دڵسۆزیت چەسپاوە.
3
فەرمووت: «پەیمانم لەگەڵ هەڵبژاردەی خۆم بەستووە،
سوێندم بۆ داودی بەندەم خواردووە،
4
”هەتاهەتایە وەچەکەت دەچەسپێنم،
نەوە دوای نەوە تەختت بنیاد دەنێم.“»[a]
5
ئەی یەزدان، ئاسمان ستایشی کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەکات،
هەروەها لەناو کۆڕی پیرۆزانیش[b] دڵسۆزیت.
6
لەناو هەورەکان کێ هاوتای یەزدانە؟
لەنێو فریشتەکانی ئاسمان کامەیان لە یەزدان دەچێت؟
7
خودا لەنێو ئەنجومەنی پیرۆزان زۆر سامناکە،
لە هەموو ئەوانەی دەوروبەری ترسناکترە.
8
ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، کێ وەک تۆ وایە؟
تۆ بەهێزیت، ئەی یەزدان، دڵسۆزیشت دەوری داویت.
9
دەسەڵاتت بەسەر هەڵچوونی دەریادا هەیە،
کە شەپۆلەکانی بەرز دەبنەوە، هێمنیان دەکەیتەوە.
10
وەک بریندارێکی سەخت ڕاهەبت[c] پان کردەوە،
بە هێزی بازووت دوژمنەکانت پەرتەوازە کرد.
11
ئاسمان هی تۆیە، هەروەها زەویش،
گەردوون و هەرچی تێیدایە تۆ داتمەزراندووە.
12
باکوور و باشوور تۆ بەدیت هێناون،
تابۆر[d] و حەرمۆن بۆ ناوی تۆ هەلهەلە لێدەدەن.
13
بازووت هەیە لەگەڵ توانا،
دەستت بەهێزە، دەستی ڕاستت بەرزە.
14
ڕاستودروستی و دادپەروەری بناغەی تەختی تۆن،
خۆشەویستی نەگۆڕ و ڕاستی[e] لەبەردەمی تۆ دەڕۆن.
15
خۆزگە بەو گەلە دەخوازرێ کە دەزانن چۆن پڕ بە دەنگیان هاواری شادی بکەن،
ئەی یەزدان، بە ڕووناکی ڕوخساری تۆ ڕێ دەکەن.
16
بەهۆی ناوی تۆوە بە درێژایی ڕۆژ شادمان دەبن،
بە ڕاستودروستی تۆ بەرز دەبنەوە،
17
چونکە تۆ شکۆمەندی و هێزی ئەوانیت،
ئێمە بە ڕەزامەندی تۆ بەهێز دەبین.
18
بێگومان قەڵغانمان هی یەزدانە،
پاشامان هی خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلە.
19
جارێکیان لە بینینێکدا[f] قسەت کرد،
بە خۆشەویستانی خۆتت فەرموو:
«هێزم بە پاڵەوانێک بەخشی،
لەنێو گەل گەنجێکم بەرزکردەوە.
20
داودی بەندەی خۆمم دۆزییەوە،
بە ڕۆنی پیرۆزم دەستنیشانم کرد[g] .
21
ئەوەی دەستم پێوەی دەچەسپێت،
هەروەها بازووم بەهێزی دەکات.
22
دوژمن بەسەریدا زاڵ نابێت،
نابێتە ژێر دەستەی کوڕی زۆردار.
23
لەبەردەمی خۆی دوژمنانی تێکدەشکێنم،
ناحەزانی تووشی بەڵا دەکەم.
24
دڵسۆزی و خۆشەویستی نەگۆڕی منی لەگەڵدایە،
بە ناوی منەوە بەهێز دەبێت.
25
وا دەکەم دەستی بەسەر دەریاوە بێت،
دەستی ڕاستی بەسەر ڕووبارەکان.
26
هاوارم بۆ دەکات: ”تۆ باوکمی،
خودای منی، تاشەبەردی ڕزگاریی منیت.“
27
منیش دەیکەمە نۆبەرەی خۆم،
بەرزترین لە پاشایانی زەوی.
28
هەتاهەتایە خۆشەویستی نەگۆڕی خۆمی بۆ دەپارێزم،
پەیمانی من بۆ ئەو دەچەسپێت.
29
هەتاهەتایە وەچەکەی دەچەسپێنم،
تەختیشی بەقەد ڕۆژگاری ئاسمان بێت.
30
«ئەگەر کوڕانی واز لە فێرکردنم بهێنن،
ڕێگای یاساکانی من نەگرنەبەر،
31
ئەگەر سەرپێچی فەرزەکانم بکەن،
ڕاسپاردەکانم بەجێنەگەیەنن،
32
لەسەر یاخیبوونەکانیان بە دار سزایان دەدەم،
بە لێدان گوناهەکانیان،
33
بەڵام خۆشەویستی نەگۆڕی خۆمی لێ ناکەمەوە،
درۆ ناکەم دەربارەی دڵسۆزییەکەم.
34
پەیمانی خۆم ناشکێنم و
قسەی خۆم ناگۆڕم.
35
جارێک سوێندم بە پیرۆزی خۆم خوارد،
درۆ لەگەڵ داود ناکەم.
36
هەتاهەتایە نەوەی داود دەمێنێت و
تەختی وەک خۆر لەبەردەممە،
37
هەمیشە وەک مانگ دەچەسپێت،
ئەو شایەتەی لە ئاسمانیشە دڵسۆزە.»
38
بەڵام تۆ ڕەتت کردەوە و وازت لێی هێنا،
لە دەستنیشانکراوەکەت[h] تووڕەبوویت.
39
پەیمانەکەت لەگەڵ خزمەتکارەکەت شکاند و
تاجەکەی ئەوت لە خۆڵ وەردا و گڵاوت کرد.
40
هەموو شووراکانیت ڕووخاند،
قەڵاکانیت کردە کاولگە.
41
هەموو ئەوانەی تێدەپەڕن تاڵانیان کرد،
لەلای دراوسێکانی[i] ڕیسوا بوو.
42
دەستی ڕاستی دوژمنەکانیت بەرزکردەوە،
هەموو ناحەزەکانیت دڵشاد کرد.
43
دەمی شمشێرەکەیت هەڵگێڕایەوە و
لە جەنگدا سەرتنەخست.
44
شکۆمەندییەکەیت پووچەڵ کردەوە،
تەختی ئەوت فڕێدایە سەر زەوی.
45
ڕۆژگاری گەنجیت کورت کردەوە و
بەرگی شەرمەزاریت کردە بەری.
46
ئەی یەزدان، هەتا کەی؟ ئایا بە تەواوی خۆت دەشاریتەوە؟
هەتا کەی تووڕەییت وەک ئاگر دادەگیرسێت؟
47
لەبیرت بێت تەمەنم چەند کورتە.
ئادەمیزادت بۆ چ مەبەستێکی پووچ بەدیهێناوە؟
48
ئایا پیاو هەیە بژیێت و مردن نەبینێت؟
یان گیانی خۆی لە دەست جیهانی مردووان دەرباز بکات؟
49
ئەی پەروەردگار، کوا خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی جارانت،
کە بە دڵسۆزی خۆت سوێندت بۆ داود خوارد؟
50
پەروەردگار، شورەیی خزمەتکاری خۆت لەبیر بێت،
چۆن هی هەموو گەلانم لە باوەشی خۆم گرتووە،
51
ئەو سووکایەتییەی دوژمنەکانت، ئەی یەزدان،
ئەوەی بە ڕاستی بە نەوەکانی دەستنیشانکراوەکەت[j] کرا.
52
هەر ستایش بۆ یەزدان، هەتاهەتایە.
ئامین و ئامین.
  1. a. 89‏:4 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتەکانی 37 و 45 و 48، وشەی \+tl سەلاە‏\+tl* هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏
  2. b. 89‏:5 هەندێک لە فریشتەکان لەبەردەم خودا ئامادە دەبن، خودا لە فەرمایشت و فەرمانەکانی دەکرێ ڕاوێژیان پێ بکات و گفتوگۆیان لەگەڵ بکات.‏
  3. c. 89‏:10 مەبەست لە دڕندەی دەریایە کە ئاماژە بوو بۆ خراپە.‏
  4. d. 89‏:12 کێوێکە لە ناوچەی جەلیل ئێستا پێی دەگوترێت ئەلگور.‏
  5. e. 89‏:14 بڕوانە یۆحەنا 1‏:17‏‏.‏
  6. f. 89‏:19 بینین. خودا لە ڕێی پیشاندانی دیمەنێکەوە پەیامێک دەگەیەنێتە ئەو مرۆڤەی بییەوێت.‏
  7. g. 89‏:20 دەستنیشانکردنی کەسێک بۆ ئەرکێکی ئایینی یان پاشایەتی ئەو کاتە بە چەورکردنی بووە بە ڕۆن.‏
  8. h. 89‏:38 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ \+tl مەشیخ‏\+tl* یان \+tl مەشیح‏\+tl*.‏
  9. i. 89‏:41 مەبەستی گەلەکانی دراوسێی ئیسرائیلە.‏
  10. j. 89‏:51 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ \+tl مەشیخ‏\+tl* یان \+tl مەشیح‏\+tl*.‏