عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
گۆرانییه‌ك. زه‌بوورێكی كوڕانی قۆره‌ح. بۆ گه‌وره‌ی گۆرانیبێژان. به‌گوێره‌ی «ماحه‌له‌ت لعه‌نۆت»[a] . هۆنراوه‌یه‌كی هێیمانی ئه‌زراحی. 
1
ئه‌ی یه‌زدان، خودای ڕزگاریم،
شه‌و و ڕۆژ به‌رامبه‌ر به‌ تۆ هاوارم كرد.
2
با نوێژه‌كانم بگاته‌ به‌رده‌مت،
گوێ بۆ هاوارم شل بكه‌.
3
چونكه‌ گیانم پڕ خراپه‌ بووه‌ و
ژیانم له‌ جیهانی مردووان نزیك بووه‌ته‌وه‌.
4
وه‌ك ئه‌وانه‌ دانراوم كه‌ ده‌چنه‌ نێو جیهانی مردووان،
وه‌ك پیاوێكم لێهاتووه‌ هێزی له‌به‌ربڕابێت.
5
له‌ناو مردووان وازلێهێنراو،
وه‌ك كوژراوه‌كانی ناو گۆڕ ڕاكشاو،
ئه‌وانه‌ی ئیتر یادیان ناكه‌یته‌وه‌،
ئه‌وانه‌ی ده‌ستت لێیان شوشتووه‌.
6
له‌ناو قووڵترین گۆڕ داتناوم،
له‌ناو جه‌رگه‌ی تاریكی، له‌ قووڵایی.
7
تووڕه‌ییت قورسه‌ به‌سه‌رمه‌وه‌،
شه‌پۆله‌كانت ڕامده‌ماڵن.[b]
8
ناسیاوه‌كانمت لێ دوورخستمه‌وه‌،
قێزم لێ ده‌كه‌نه‌وه‌.
گیراوم و ده‌ربازبوونم بۆ نییه‌،
9
به‌هۆی ژێرده‌سته‌یی چاوم له‌ كزبوونه‌.
ئه‌ی یه‌زدان، به‌ درێژایی ڕۆژ هاوار بۆ تۆ ده‌كه‌م،
ده‌ستم له‌ تۆ پان ده‌كه‌مه‌وه‌.
10
ئایا كاری سه‌رسوڕهێنه‌ر بۆ مردووان ده‌كه‌یت؟
یان ڕۆحه‌كان هه‌ڵده‌ستنه‌وه‌ ستایشت بكه‌ن؟
11
ئایا له‌ناو گۆڕ باسی خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ت ده‌كرێت،
یان له‌ له‌ناوچوون[c] باسی دڵسۆزییه‌كه‌ت؟
12
ئایا له‌ تاریكایی كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانت ده‌ناسرێت،
یان له‌ خاكی له‌بیرچوون[d] ڕاستودروستیت؟
13
ئه‌ی یه‌زدان، هاوار بۆ تۆ ده‌هێنم،
به‌یانییان نوێژم به‌ره‌و ڕووت دێت.
14
ئه‌ی یه‌زدان، بۆچی گیانم ڕه‌ت ده‌كه‌یته‌وه‌،
ڕووی خۆتم لێ ده‌شاریته‌وه‌؟
15
من له‌ منداڵییه‌وه‌ كڵۆڵم و نزیكه‌ مه‌رگم،
به‌رگه‌ی ترسه‌كانی تۆم گرت و سه‌رم لێ شێوا.
16
تووڕه‌یی تۆ به‌سه‌ر مندا تێپه‌ڕی،
ترسی به‌ڵاكانی تۆ وێرانی كردم.
17
وه‌ك لافاو به‌ درێژایی ڕۆژ ده‌وری داوم،
له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ ده‌وری گرتووم.
18
دۆست و خۆشه‌ویسته‌كانت لێ دوورخستمه‌وه‌،
تاریكی بووه‌ به‌ نزیكترین هاوڕێم.
  1. a. 88‏:0 ماحه‌له‌ت لعه‌نۆت: ده‌سته‌واژه‌یه‌كی مۆسیقییه‌، له‌وانه‌یه‌ به‌ واتای ئازاری ناخۆشی بێت.
  2. b. 88‏:7 له‌ ده‌قی عیبری لێره‌ و له‌ ئایه‌تی 10، وشه‌ی \+tl سه‌لاه‌\+tl* هه‌یه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ وه‌ستانی مۆسیقا و خوێندنه‌وه‌.
  3. c. 88‏:11 له‌ناوچوون: عیبری: \+tl ئه‌به‌دۆن\+tl*. له‌ په‌یمانی نوێ ئه‌م وشه‌یه‌ به‌ واتای (له‌ناوبه‌ر) هاتووه‌، بڕوانه‌ \+xt ئاشكراكردن 11‏:9‏\+xt*‏.
  4. d. 88‏:12 شوێنی مردووان، كه‌ چیتر خودا گرنگییان پێ نادات.