عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - زەبوورێکی ئاساف.
- 1
- خودا لە کۆڕی خوداوەندەکان ڕاوەستاوە،
 لەنێو خوداوەندەکان[a] دادوەری دەکات.
- 2
- «هەتا کەی بە ناڕەوایی دادوەری دەکەن،
 لایەنگری بەدکاران دەکەن؟[b]
- 3
- بەرگری لە لاواز و هەتیوان بکەن،
 دادی هەژار و کڵۆڵان بدەن.
- 4
- فریای لاواز و نەداران بکەون،
 لە دەست بەدکاران دەربازیان بکەن.
- 5
- «نازانن و تێناگەن، لە تاریکیدا دەڕۆن،
 هەموو بنچینەکانی زەوی دەشڵەژێن.
- 6
- «من گوتم: ”ئێوە ’خوداوەندەکان‘ن،
 هەمووتان کوڕی خودای هەرەبەرزن.“
- 7
- بەڵام وەک ئادەمیزاد دەمرن،
 وەک یەکێک لە میرەکان دەکەون.»
- 8
- خودایە، هەستە! دادوەری زەوی بکە،
 چونکە هەموو نەتەوەکان میراتی تۆن.
- a. 82:1 ڕەنگە مەبەست لە بوونەوەرە ئاسمانییەکان (فریشتەکان) بێت، یان ئەوانەی پەیام و فەرمانەکانی خودایان بۆ دێت و جێبەجێی دەکەن. بڕوانە 82:6و بەراوردی بکە لەگەڵ یۆحەنا 10:34-36.
- b. 82:2 لە دەقی عیبری لێرە وشەی \+tl سەلاە\+tl* هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.

