عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
گۆرانییه‌ك، زه‌بوورێكی ئاساف. 
1
ئه‌ی خودایه‌، بێده‌نگ مه‌به‌،
كپ مه‌به‌، خودایه‌، هێدی مه‌به‌.
2
ئه‌وه‌تا دوژمنانت هه‌رایانه‌،
ناحه‌زانت له‌ دژت ڕاپه‌ڕیون.
3
ڕاوێژ ده‌كه‌ن له‌ دژی گه‌له‌كه‌ت،
پیلان ده‌گێڕن له‌ دژی ئه‌وانه‌ی تۆ په‌نات داون.
4
ده‌ڵێن: «با له‌ناو نه‌ته‌وه‌كان بیانسڕینه‌وه‌،
له‌مه‌ودوا ناوی ئیسرائیل باس نه‌كرێت.»
5
چونكه‌ به‌ هاوبیری پێكه‌وه‌ پیلان ده‌گێڕن،
له‌ دژی تۆ په‌یمانیان به‌ستووه‌.
6
خێوه‌ته‌كانی ئه‌دۆم و ئیسماعیلییه‌كان[a] ،
مۆئاب و هاجه‌رییه‌كان،
7
جوبه‌یل[b] و عه‌مۆن و عه‌مالێق[c] ،
فه‌له‌ستیه‌ له‌گه‌ڵ دانیشتووی سور.
8
هه‌روه‌ها ئاشوریش[d] چووه‌ته‌ پاڵیان،
بوونه‌ بازووی به‌هێزی نه‌وه‌ی ڵوت[e] .[f]
9
هه‌روه‌ك چیت له‌ میدیان[g] كرد ئاوایان لێ بكه‌،
هه‌روه‌ك چیت له‌ سیسرا[h] و یاڤین[i] كرد له‌ ڕووباری قیشۆن[j] ،
10
كه‌ له‌ كانی دۆر[k] فه‌وتان،
بوون به‌ زبڵ بۆ زه‌وی.
11
گه‌وره‌كانیان وه‌ك عۆرێڤ و زئێڤ[l] لێ بكه‌،
هه‌موو میره‌كانیان وه‌ك زه‌ڤه‌ح و چه‌لموناع[m] ،
12
ئه‌وانه‌ی گوتیان: «له‌وه‌ڕگاكانی خودا
ده‌كه‌ینه‌ موڵكی خۆمان.»
13
ئه‌ی خودای من، بیانكه‌ به‌ ته‌پوتۆز،
وه‌ك كای ده‌م بایان لێ بكه‌.
14
وه‌ك چۆن ئاگر دارستان ده‌سووتێنێت،
وه‌ك گڕ چیا ده‌سووتێنێت،
15
ئاوا به‌ ڕه‌شه‌بای خۆت ڕاویان بنێ،
به‌ گه‌رده‌لوولی خۆت هوڕیان بكه‌.
16
ئه‌ی یه‌زدان، ڕوویان به‌ ڕیسوایی داپۆشه‌،
تاكو به‌دوای ناوتدا بگه‌ڕێن.
17
هه‌تاهه‌تایه‌ شه‌رمه‌زار و په‌رێشانم،
ڕیسوا ده‌بن و ده‌فه‌وتێن.
18
با بزانن كه‌ تۆ، ئه‌وه‌ی ناوت یه‌زدانه‌،
له‌سه‌ر هه‌موو زه‌وی ته‌نها تۆ هه‌ره‌به‌رزیت!
  1. a. 83‏:6 نه‌وه‌ی ئیسماعیلی كوڕی ئیبراهیمن له‌ هاجه‌ری كه‌نیزه‌كه‌ی. به‌ ژیانی كۆچه‌ری و چادرنشینی به‌ناوبانگ بوونه‌، هه‌روه‌ها له‌ به‌كارهێنانی تیروكه‌وان.
  2. b. 83‏:7 شاری جوبه‌یل شارێكی كۆنه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 7000 له‌مه‌وپێش، ئه‌مرۆ به‌ دووری 38 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته‌ باكووری به‌یروت.
  3. c. 83‏:7 مه‌به‌ست له‌ جبیل به‌شی باكووره‌ له‌ چیاكانی ئه‌دۆم، عه‌مونیش ناوی گه‌لێكه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی شاخاوی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری ئوردون نیشته‌جێ بوون، عه‌مالێقیش به‌ كۆنترین دانیشتووانی باشووری سوریا داده‌نرێن، نه‌وه‌ی ئه‌لیفازی كوڕی عیسۆ كوڕی ئیسحاقن.
  4. d. 83‏:8 مه‌به‌ست له‌ ئاشورییه‌كانه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌ی میسۆپۆتامیا ژیاون و ئیمپڕاتۆریه‌تێكی به‌هێزیان هه‌بووه‌. نه‌وه‌ی دووه‌م كوڕی شێمی كوڕی نوحن. بڕوانه‌ \+xt په‌یدابوون 10‏:22‏\+xt*‏.
  5. e. 83‏:8 مه‌به‌ست ڵوتی برازای ئیبراهیمه‌.
  6. f. 83‏:8 له‌ ده‌قی عیبری لێره‌ وشه‌ی \+tl سه‌لاه‌\+tl* هه‌یه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ وه‌ستانی مۆسیقا و خوێندنه‌وه‌.
  7. g. 83‏:9 شارێكی كۆنه‌ ده‌كه‌وته‌ چۆڵه‌وانی یه‌هوداوه‌.
  8. h. 83‏:9 سیسرا سه‌ركرده‌ی سوپاكه‌ی یابینی پاشای كه‌نعانییه‌كان بوو له‌ خاچۆر. بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه‌ ڕابه‌ران به‌شه‌كانی 4، 5.
  9. i. 83‏:9 پاشای كه‌نعانییه‌كان بوو له‌ خاچۆر. بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه‌ ڕابه‌ران به‌شی 4.
  10. j. 83‏:9 قیشۆن، ڕووبارێكه‌ به‌ ده‌شتی ئیبن عامر ده‌ڕوات له‌ فه‌له‌ستین.
  11. k. 83‏:10 شارێكه‌ ده‌كه‌وێته‌ دووری نۆ كیلۆمه‌تر له‌ باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ناسیره‌، هه‌تا ئێستاش ئه‌مه‌ ناویه‌تی.
  12. l. 83‏:11 عۆرێب و زئێب، ناوی دوو سه‌ركرده‌ی میدیانییه‌كانن به‌ ده‌ستی ئه‌فرایمییه‌كان كوژران، دوای ئه‌وه‌ی له‌به‌ر گدعۆن هه‌ڵاتن. بڕوانه‌ \+xt ڕابه‌ران 7‏:25‏\+xt*‏.
  13. m. 83‏:11 زه‌ڤه‌ح و چه‌لموناع، دوو پاشای میدیانییه‌كان بوون گدعۆن كوشتنی. بڕوانه‌ \+xt ڕابه‌ران 8‏:5‏\+xt*‏.