عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- بۆ گه‌وره‌ی گۆرانیبێژان، له‌سه‌ر ئاوازی گتیت[a] ، زه‌بوورێكی كوڕانی قۆره‌ح.
- 1
- ئه‌ی یه‌زدانی سوپاسالار،
ماڵه‌كه‌ت چه‌ند خۆشه! - 2
- گیانم شه‌یدایه، ته‌نانه‌ت تامه‌زرۆی چوونه ناو حه‌وشه‌ی ماڵی یه‌زدانه.
له‌ش و دڵم هه‌لهه‌له لێده‌ده‌ن بۆ خودای زیندوو. - 3
- پاساری ماڵی ده‌ست ده‌كه‌وێت و
په‌ڕه‌سێلكه‌ش هێلانه، ته‌نانه‌ت له قوربانگای تۆدا،
بۆ ئه‌وه‌ی بێچووه‌كانی تێدا دابنێت،
ئه‌ی یه‌زدانی سوپاسالار، پاشا و خودام. - 4
- خۆزگه به‌وانه ده‌خوازرێ كه له ماڵی تۆدا نیشته‌جێن،
هه‌میشه ستایشی تۆ ده‌كه‌ن.[b] - 5
- خۆزگه به‌وانه ده‌خوازرێ كه هێزیان له تۆوه‌یه،
ڕێگاكانت له‌ناو دڵیاندایه[c] ، - 6
- كه به دۆڵی فرمێسك[d] تێده‌په‌ڕن،
ده‌یكه‌نه كانیاو،
پاییزه بارانیش پڕ به‌ره‌كه‌تی ده‌كات. - 7
- له هێزێكه‌وه ده‌چنه هێزێكی دیكه،
تاكو هه‌ریه‌ك له‌به‌رده‌م خودا له سییۆن ده‌ربكه‌وێت. - 8
- ئه‌ی یه‌زدان، خودای سوپاسالار، گوێت له نوێژم بێت،
خودای یاقوب، گوێ شل بكه. - 9
- ئه‌ی خودایه، بڕوانه قه‌ڵغانه‌كه‌مان،
سه‌یری ڕوخساری دهستنیشانكراوهكهت[e] بكه. - 10
- یه‌ك ڕۆژ له حه‌وشه‌ی ماڵی تۆ
له هه‌زار ڕۆژ له شوێنێكی دیكه باشتره.
ڕاوه‌ستان له به‌رده‌رگای ماڵی خودای خۆمم هه‌ڵبژارد،
نه‌ك نیشته‌جێی نێو ڕه‌شماڵی به‌دكاران. - 11
- چونكه یه‌زدانی په‌روه‌ردگار خۆر و قه‌ڵغانه،
یه‌زدان میهره‌بانی و شكۆ ده‌به‌خشێت،
ڕێ له چاكه ناگرێت بۆ ئه‌وانه‌ی ڕێگایان ته‌واوه. - 12
- ئه‌ی یه‌زدانی سوپاسالار،
خۆزگه به‌وه ده‌خوازرێ كه پشت به تۆ ده‌به‌ستێت.
- a. 84:0 ده‌سته‌واژه‌یه‌كی بواری مۆسیقایه.
- b. 84:4 له ده‌قی عیبری لێره و له ئایه‌تی 8، وشه‌ی \+tl سه‌لاه\+tl* هه‌یه كه له‌وانه‌یه ئاماژه‌یه‌كه بۆ وه‌ستانی مۆسیقا و خوێندنه‌وه.
- c. 84:5 ئه‌و ڕێگایانه‌ی كه به‌ره‌و سییۆنه و له دڵه‌وه په‌رۆشین.
- d. 84:6 عیبری: \+tl دۆڵی باخا\+tl*.
- e. 84:9 به زمانی عیبری پێی ده‌گوترێ \+tl مه‌شیخ \+tl*یان \+tl مه‌شیح\+tl*.