عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- بۆ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی مۆسیقاژه‌نان، به ئاوازی گوڵی سه‌وسه‌نی په‌یمان. بۆ ئاساف، زهبوورێك.
- 1
- ئه‌ی شوانی ئیسرائیل، گوێ ڕادێره،
ئه‌ی ڕابه‌ری یوسف وه‌ك مێگه‌ل،
ئه‌ی ئه‌وه‌ی له‌نێوان كه‌ڕوبه‌كان له‌سه‌ر ته‌خت دانیشتوویت[a] ، بدره‌وشێوه - 2
- له‌به‌رده‌م ئه‌فرایم و بنیامین و مه‌نه‌شه.
پاڵه‌وانیێتی خۆت ده‌ربخه،
بۆ ڕزگاریی ئێمه وه‌ره. - 3
- ئه‌ی خودایه، بمانگه‌ڕێنه‌وه،
ڕووی خۆتمان بۆ بدره‌وشێنه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگارمان بێت. - 4
- ئه‌ی یه‌زدان، خودای سوپاسالار،
هه‌تا كه‌ی له‌سه‌ر نوێژی گه‌له‌كه‌ت تووڕه ده‌بیت؟ - 5
- تۆ نانی فرمێسكت ده‌رخوارد داون،
فرمێسكت پڕ به پێوانه پێ نۆشیون. - 6
- ده‌مانكه‌یته مایه‌ی ناكۆكی له‌لای دراوسێكانمان،
ناحه‌زانمان له‌ناو خۆیان پێمان پێده‌كه‌نن. - 7
- ئه‌ی خودای سوپاسالار، بمانگه‌ڕێنه‌وه،
ڕووی خۆتمان بۆ بدره‌وشێنه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگارمان بێت. - 8
- دار مێوێكت له میسره‌وه گواسته‌وه،
نه‌ته‌وه‌كانت وه‌ده‌رنا و چاندت. - 9
- خاكت بۆ ئاماده كرد،
ڕه‌گ و ڕیشه‌یت داكوتا، زه‌وی پڕكرد. - 10
- سێبه‌ره‌كه‌ی چیاكانی داپۆشی،
چڵه‌كانی ئورزه گه‌وره‌كان. - 11
- لقی هه‌تا ده‌ریا[b] هاویشت،
پۆپكهكانی بۆ ده‌م ڕووبار[c] . - 12
- بۆچی شووراكانیت ڕووخاند
تاكو هه‌ر ڕێبوارێك لێی بكاته‌وه؟ - 13
- به‌رازی دارستان وێرانی ده‌كات،
زینده‌وه‌ره‌كانی كێڵگه له‌سه‌ری ده‌له‌وه‌ڕێن. - 14
- ئه‌ی خودای سوپاسالار بمانگه‌ڕێنه‌وه!
له ئاسمانه‌وه سه‌یر بكه و ببینه!
ئه‌م دار مێوه به‌سه‌ربكه‌وه، - 15
- ئه‌و قه‌ده‌ی ده‌ستی ڕاستت چاندوویه‌تی،
ئه‌و كوڕه‌ی بۆ خۆت به‌هێزت كردووه. - 16
- سووتاوه و به ئاگر بڕاوه‌ته‌وه،
به سه‌رزه‌نشتی ڕووی تۆ گه‌له‌كه‌ت له‌ناوده‌چێت. - 17
- با ده‌ستت له‌سه‌ر مرۆڤی ده‌سته ڕاستت بێت،
له‌سه‌ر ئه‌و كوڕه‌ی مرۆڤ بۆ خۆت به‌هێزت كردووه. - 18
- ئینجا لێت هه‌ڵناگه‌ڕێینه‌وه،
بمانژیێنه‌وه و به ناوی تۆوه نزا ده‌كه‌ین. - 19
- ئه‌ی یه‌زدان، خودای سوپاسالار، بمانگه‌ڕێنه‌وه!
ڕووی خۆتمان بۆ بدره‌وشێنه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگارمان بێت.
- a. 80:1 له سه‌رده‌می په‌یمانی كۆن خودا له شوێنی هه‌ره‌پیرۆزی په‌رستگا ئاماده ده‌بوو، به تایبه‌ت سندوقی په‌یمان و نێوان كه‌ڕوبه‌كان وه‌ك ته‌ختی خودا بوون.
- b. 80:11 ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست.
- c. 80:11 مه‌به‌ستی ڕووباری فوراته.