عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - زەبوورێکی ئاساف.
 - 1
 - بێگومان خودا چاکە بۆ ئیسرائیل،
بۆ دڵپاکەکان. - 2
 - بەڵام من خەریک بوو پێم بخزێت و
زۆری نەمابوو هەنگاوم بخلیسکێت، - 3
 - چونکە بەغیلیم بە لووتبەرزەکان برد،
کە ئاسوودەیی بەدکارانم دی. - 4
 - ترسیان لە مردن نییە،
جەستەیان تەندروست و قەڵەوە. - 5
 - لە ڕەنجکێشانی مرۆڤ بەدەرن،
وەک خەڵکی تێناکەون. - 6
 - بۆیە لووتبەرزییان وەک ملوانکە لە مل کردووە و
بەرگی توندوتیژییان پۆشیوە. - 7
 - خراپە لە دڵی بێ بەزەییانەوە دێت،
لێکدانەوەی دڵیان بێ سنوورە. - 8
 - گاڵتەجاڕی دەکەن و بە خراپە دەدوێن،
بە لووتبەرزییەوە باسی ستەم دەکەن. - 9
 - ڕووی دەمیان لە ئاسمان کردووە،
زمانیشیان بەسەر زەویدا دەگێڕن. - 10
 - بۆیە خەڵکی خۆیان دێنە لایان و
باوەڕ بە قسەکانیان دەکەن[a] . - 11
 - دەڵێن: «چۆن خودا دەزانێت؟
ئایا لەلای هەرەبەرز زانیاری هەیە؟» - 12
 - ئەوەتا ئەمانە بەدکارن،
هەمیشە لە خۆشیدان و سامانیان لە زیادبووندایە. - 13
 - بێگومان بە بێهوودە دڵی خۆمم بە پاکی ڕاگرتووە،
دەستیشم بە بێگەردی شوشتووە. - 14
 - بە درێژایی ڕۆژ لێم قەومابوو،
هەتا بەرەبەیان تەمبێ کرابووم. - 15
 - ئەگەر بە ڕاشکاوی قسەم دەکرد،
ئەوا لەگەڵ منداڵەکانت ناپاک دەبووم. - 16
 - کاتێک ویستم لەمە تێبگەم،
بە ئەرکێکی سەختم بینی، - 17
 - هەتا چوومە ناو پیرۆزگای خودا،
ئەوسا لە چارەنووسیان تێگەیشتم. - 18
 - بە ڕاستی لە جێگایەکی خلیسک داتناون،
تووشی وێرانیت کردوون. - 19
 - چۆن بە چاوتروکانێک وێران بوون،
لە ترسان بە تەواوی لەناوچوون! - 20
 - ئەی پەروەردگار، وەک خەون کاتی بەئاگا هاتنەوە،
لە کاتی بەئاگایی وەک خەون ڕیسوایان دەکەیت. - 21
 - کاتێک دڵم تەنگ بوو،
وەک شمشێر هەناومی بڕی، - 22
 - گێل و نەزان بووم،
لەلای تۆ وەک ئاژەڵم لێهات. - 23
 - لەگەڵ ئەوەشدا، من هەمیشە لەلای تۆم،
دەستی ڕاستی منت گرت. - 24
 - بە ئامۆژگاریت ڕێنماییم دەکەیت،
پاشان بۆ شکۆمەندیم دەبەیت. - 25
 - بێجگە لە تۆ لە ئاسمان کێم هەیە؟
ئەگەر لەگەڵ تۆ بم، لەسەر زەویش هیچ نییە ئارەزووی بکەم. - 26
 - جەسته و دڵم کۆتاییان پێدێت،
بەڵام هەتاهەتایە هێزی دڵ و بەشی من خودایە. - 27
 - ئەوەتا ئەوانەی لە تۆ دوورن وێڵ دەبن،
ئەوانەی ناپاکیت لەگەڵ بکەن دوایان دەبڕیتەوە. - 28
 - بەڵام نزیکبوونەوە لە خودا بۆ من باشە،
یەزدانی باڵادەستم کرد بە پەناگام،
هەتا باسی هەموو کردەوەکانت بکەم. 
- a. 73:10 عیبری: ئاو بە زۆری دەخۆنەوە.
 

