عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
هۆنراوه‌یه‌كی ئاساف. 
1
ئه‌ی خودایه‌، بۆچی هه‌تاهه‌تایه‌ ڕه‌تت كردینه‌وه‌؟
بۆچی تووڕه‌ییت دووكه‌ڵ ده‌كات به‌سه‌ر مه‌ڕی له‌وه‌ڕگاكه‌تدا؟
2
كۆمه‌ڵی خۆت له‌بیر بێت، كه‌ له‌ كۆنه‌وه‌ به‌ده‌ستت هێناوه‌،
هۆزی میراتی خۆتت كڕییه‌وه‌،
ئه‌م كێوی سییۆنه‌ كه‌ تێیدا نیشته‌جێ بوویت.
3
هه‌نگاو هه‌ڵبڕه‌ به‌ره‌و وێرانگای هه‌میشه‌یی،
هه‌موو ئه‌و وێرانكارییه‌ی كه‌ دوژمن به‌ پیرۆزگای كرد.
4
ناحه‌زه‌كانت له‌ ناوه‌ڕاستی شوێنی چاوپێكه‌وتنی تۆدا نه‌ڕاندیان،
ئاڵاكانیان وه‌ك نیشانه‌ چه‌قاند.
5
له‌وانه‌ ده‌چوون كه‌ ته‌وره‌كانیان به‌رزكردووه‌ته‌وه‌،
له‌سه‌ر داری دارستانه‌كان.
6
به‌ ته‌ور و چه‌كوش تێكیان شكاند،
هه‌موو نه‌خشێنراوه‌كان.
7
ئاگریان له‌ پیرۆزگاكه‌ت به‌ردا،
ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ ناوی تۆی تێدا نیشته‌جێیه‌ گڵاویان كرد.
8
له‌ دڵی خۆیاندا گوتیان: «به‌ ته‌واوی به‌سه‌ریاندا زاڵ ده‌بین!»
هه‌موو نزرگه‌یه‌كی خودایان له‌سه‌ر زه‌وی سووتاند.
9
په‌رجووه‌كانمان[a] نابینین و
هیچ پێغه‌مبه‌رێك نه‌ماوه‌،
كه‌سیشمان نازانێت تاكو كه‌یه‌.
10
ئه‌ی خودایه‌، هه‌تا كه‌ی ناحه‌زان جنێو بده‌ن؟
ئایا دوژمن هه‌تاهه‌تایه‌ بێزیان له‌ ناوی تۆ بێته‌وه‌؟
11
بۆچی ده‌ستت ده‌گه‌ڕێنیته‌وه‌؟
ده‌ستی ڕاستت له‌ باخه‌ڵت ده‌ربهێنه‌ و له‌ناویان ببه‌!
12
به‌ڵام خودایه‌، تۆ هه‌ر له‌ ئه‌زه‌له‌وه‌ پاشای منی،
دروستكه‌ری ڕزگاریت له‌ناوه‌ڕاستی زه‌وی.
13
تۆ به‌ هێزی خۆت ده‌ریات شه‌قكرد،
سه‌ری ئه‌ژدیهاكانی ده‌ریات له‌سه‌ر ئاو پانكرده‌وه‌.
14
تۆ سه‌ره‌كانی لیڤیاتانت[b] وردوخاش كرد،
كردت به‌ خۆراكی دڕنده‌ بیابانییه‌كان.
15
تۆ كانی و جۆگه‌كانت ته‌قانده‌وه‌،
تۆ ڕووباره‌ هه‌میشه‌ ڕۆیشتووه‌كانت وشككرد.
16
ڕۆژ هی تۆیه‌ و شه‌ویش هی تۆیه‌،
تۆ ڕووناكی و خۆرت دامه‌زراند.
17
هه‌موو سنووره‌كانی زه‌وی تۆ دیارت كردوون،
تۆ هاوین و زستانت داهێناوه‌.
18
ئه‌ی یه‌زدان، ئه‌مه‌ت له‌بیر بێت، ناحه‌زان سووكایه‌تییان پێت كرد،
گه‌لێكی گێل بێزیان له‌ ناوی تۆ كرده‌وه‌.
19
گیانی كۆتره‌كه‌ت[c] مه‌ده‌ زینده‌وه‌ره‌كان،
هه‌رگیز ژیانی گه‌له‌ چه‌وسێنراوه‌كه‌ت له‌بیر مه‌كه‌.
20
په‌یمانی خۆت له‌بیر بێت،
چونكه‌ هه‌موو شوێنه‌ تاریكه‌كانی زه‌وی بوونه‌ لانه‌ی توندوتیژی.
21
ڕێ مه‌ده‌ كه‌سی تێكشكاو به‌ شه‌رمه‌زاری بگه‌ڕێته‌وه‌.
با هه‌ژار و كڵۆڵان ستایشی ناوت بكه‌ن.
22
ئه‌ی خودایه‌، ڕاپه‌ڕه‌، به‌رگری له‌ مافی خۆت بكه‌!
له‌بیرت بێت چۆن گێله‌كان به‌ درێژایی ڕۆژ گاڵته‌یان پێت ده‌كرد.
23
قسه‌ی دژه‌كانت له‌بیر مه‌كه‌،
ژاوه‌ژاوی نه‌یارانت كه‌ به‌رده‌وام له‌ زیادبوونه‌.
  1. a. 74‏:9 په‌رجوو: موعجیزه‌.
  2. b. 74‏:14 جۆره‌ ئه‌ژدیهایه‌كه‌، بڕوانه‌ \+xt ئه‌یوب 41‏:1‏\+xt*‏.
  3. c. 74‏:19 مه‌به‌ستی له‌ گه‌لی ئیسرائیله‌، بڕوانه‌ \+xt هۆشه‌ع 7‏:11‏\+xt*‏.