عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
بۆ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی مۆسیقاژه‌نان، له‌سه‌ر ئاوازی «وێران مه‌كه‌»، زه‌بوورێكی ئاساف. گۆرانییه‌ك. 
1
ئه‌ی خودایه‌، ستایشت ده‌كه‌ین،
ستایشت ده‌كه‌ین، چونكه‌ ناوت نزیكه‌،
خه‌ڵكی باسی كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانت ده‌كه‌ن.
2
تۆ ده‌فه‌رمووی: «كات دیار ده‌كه‌م،
به‌ ڕاستی دادوه‌ری ده‌كه‌م.
3
كه‌ زه‌وی و هه‌موو دانیشتووانه‌كه‌ی ده‌له‌رزن،
منم كۆڵه‌كه‌كانی ده‌چه‌سپێنم.[a]
4
به‌ لووتبه‌رزان ده‌ڵێم: ”لووتبه‌رز مه‌بن،“
به‌ خراپه‌كاران: ”هێزتان ده‌رمه‌خه‌ن.
5
هێزتان به‌ره‌و ئاسمان ده‌رمه‌خه‌ن،
به‌ كه‌لله‌ڕه‌قی مه‌دوێن.“»
6
چونكه‌ نه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵات و نه‌ له‌ ڕۆژئاوا،
نه‌ له‌ بیابان كه‌س ناتوانێ مرۆڤ به‌رز بكاته‌وه‌،
7
به‌ڵكو خودایه‌ دادپه‌روه‌ری ده‌كات،
ئه‌م نزم ده‌كات و ئه‌و به‌رز ده‌كاته‌وه‌.
8
چونكه‌ جام به‌ده‌ستی یه‌زدانه‌وه‌یه‌،
پڕه‌ له‌ مه‌ی ترشاو و تێكه‌ڵ به‌ داووده‌رمان،
له‌مه‌ تێده‌كات، هه‌موو به‌دكارانی سه‌ر زه‌وی
لێی بخۆنه‌وه‌ و تاوه‌كو خڵته‌كه‌ی به‌تاڵی بكه‌ن.
9
به‌ڵام من هه‌تاهه‌تایه‌ ئه‌مه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نم،
گۆرانی بۆ خودای یاقوب ده‌ڵێم، كه‌ ده‌فه‌رموێت:
10
«هێزی هه‌موو به‌دكاره‌كان ده‌ڕووخێنم،
هێزی ڕاستودروستانیش زیاد ده‌كه‌م.»
  1. a. 75‏:3 له‌ ده‌قی عیبری لێره‌ وشه‌ی \+tl سه‌لاه‌\+tl* هه‌یه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ وه‌ستانی مۆسیقا و خوێندنه‌وه‌.