عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- بۆ سلێمان.
- 1
- ئه‌ی خودایه، دادپه‌روه‌ری خۆت بده به پاشا،
ڕاستودروستیت به كوڕی پاشا. - 2
- با به ڕاستودروستی حوكمی گه‌له‌كه‌ت بكات،
به دادپه‌روه‌ریش ههژارهكانت. - 3
- با چیاكان ئاشتی بۆ گه‌ل دابین بكه‌ن،
گرده‌كان ڕاستودروستی. - 4
- با دادوه‌ری كڵۆڵانی گه‌ل بكات،
كوڕی نه‌داران ڕزگار بكات،
زۆرداران وردوخاش بكات. - 5
- با وه‌ك خۆر بمێنێت،
وه‌ك مانگ به درێژایی نه‌وه‌كان. - 6
- وه‌ك باران به‌سه‌ر گیادا ببارێت،
وه‌ك هه‌ور زه‌وی ئاو بدات، - 7
- ڕاستودروستان له سه‌رده‌می ئه‌و شكۆفه ده‌كه‌ن،
ئاشتییه‌كی زۆر ده‌بێت هه‌تا فه‌وتانی مانگ. - 8
- له ده‌ریاوه هه‌تا ده‌ریا حوكم ده‌كات،
له ڕووباری فوراته‌وه هه‌تا ئه‌وپه‌ڕی زه‌وی. - 9
- بیاباننشینه‌كان كڕنۆشی بۆ ده‌به‌ن و
ناحه‌زانی تۆز ده‌لێسنه‌وه. - 10
- پاشاكانی ته‌رشیش[a] و دوورگه دووره‌كان سه‌رانه ده‌نێرن،
پاشاكانی شه‌با و سه‌با[b] دیاری بۆ دێنن. - 11
- هه‌موو پاشا‌كان كڕنۆشی بۆ ده‌به‌ن و
هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان خزمه‌تی ده‌كه‌ن. - 12
- چونكه نه‌دار هاواری بۆ ببات، ده‌ربازی ده‌كات،
چه‌وسێنراوه‌ش كه یارمه‌تیده‌ری نییه. - 13
- به‌زه‌یی به لاواز و نه‌داردا دێته‌وه،
گیانی نه‌داره‌كان ڕزگار ده‌كات، - 14
- گیانیان له سته‌م و توندوتیژی ده‌كڕێته‌وه،
خوێنی ئه‌وان له‌لای به‌نرخه. - 15
- ته‌مه‌ن درێژ بێت!
با له زێڕی شه‌بای پێبدرێت،
با هه‌میشه خه‌ڵك نزای بۆ بكه‌ن،
با به درێژایی ڕۆژ داوای به‌ره‌كه‌تی بۆ بكه‌ن. - 16
- با دانه‌وێڵه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر زه‌وی بێت،
له‌سه‌ر لووتكه‌ی گرده‌كان،
به‌رهه‌می وه‌ك لوبنان بشه‌كێته‌وه،
با ئه‌وانه‌ی له شاره‌كانن وه‌ك گیای كێڵگه چرۆ بكه‌ن. - 17
- با هه‌تاهه‌تایه ناوی بمێنێت،
هه‌تا خۆر مابێت ناوی به‌رده‌وام بێت.
هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان له‌وه‌وه به‌ره‌كه‌تدار بن،
هه‌مووان خۆزگه‌ی پێ بخوازن. - 18
- ستایش بۆ یه‌زدانی په‌روه‌ردگار، خودای ئیسرائیل،
به ته‌نها ئه‌وه كاری سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌كات. - 19
- هه‌تاهه‌تایه ستایش بۆ ناوی شكۆداری،
با شكۆمه‌ندییه‌كه‌ی هه‌موو جیهان پڕ بكات.
ئامین و ئامین. - 20
- لێره‌دا نوێژه‌كانی داودی كوڕی یه‌سا ته‌واو بوون.
- a. 72:10 ته‌رشیش: دوایین سنووری ڕۆژئاوای جیهان بووه كه ئه‌و سه‌رده‌مه مرۆڤ پێی زانیبێت.
- b. 72:10 ناوی هۆز و شوێنه، ده‌كه‌ونه یه‌مه‌ن و هه‌ندێكیان كۆچیان كردووه بۆ ئه‌سیوپیا. خه‌ڵكه‌كه‌ی به بازرگانی به‌ناوبانگ بوون.