عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بۆ داود، زەبوورێک، گۆرانییەک.
 - 1
 - با خودا هەستێت، با دوژمنانی پەرشوبڵاو ببنەوە!
با ناحەزانی لە ڕووی هەڵبێن! - 2
 - وەک بەباکردنی دووکەڵ بەبایان بکەیت،
وەک توانەوەی مۆم لەبەردەم ئاگر،
با بەدکارانیش لەبەردەم خودا لەناوبچن. - 3
 - بەڵام با ڕاستودروستان لەبەردەم خودا شاد و دڵخۆش بن،
لە خۆشییان شاگەشکە بن. - 4
 - گۆرانی بۆ خودا بڵێن، مۆسیقا بۆ ناوی بژەنن،
ئەوەی سواری گالیسکەیە بەسەر هەورەکان بەرزی بکەنەوە،
ناوی یەزدانە،
لەبەردەمی دڵشاد بن. - 5
 - باوکی هەتیوان و پارێزەری بێوەژنان،
خودایە لە چادری پەرستنی پیرۆزی خۆی. - 6
 - خودا ماڵ بۆ لانەوازان دابین دەکات،
بەندکراوەکان ئازاد دەکات،
بەڵام یاخییەکان لە خاکێکی سووتاو نیشتەجێ دەبن. - 7
 - ئەی خودایە، کاتێک تۆ پێشڕەویی گەلەکەتت کرد،
کاتێک بە چۆڵەوانیدا ڕۆیشتیت،[a] - 8
 - زەوی لەرزی و ئاسمان دڵۆپەی کرد
لەبەردەم خودا، خودای سینا،
لەبەردەم خودا، خودای ئیسرائیل. - 9
 - ئەی خودایە، بارانێکی چاکت باراند،
میراتەکەت ماندوو بوو، تۆ بەهێزت کرد. - 10
 - کۆمەڵەکەت تێیدا نیشتەجێ دەبن،
خودایە، بە چاکەی خۆت، بۆ هەژارانت دابین کرد. - 11
 - پەروەردگار فەرمانی دا[b]  و
کۆمەڵی ژنانی مزگێنیدەر زۆرن: - 12
 - «پاشایان و لەشکرەکانیان بە خێرایی هەڵدێن!
ژنەکان کە لە ماڵ ماونەتەوە تاڵان دابەش دەکەن، - 13
 - تەنانەت ئەوانەشی کە لەناو تەویلەشن،
باڵی کۆترە لە زیو هەڵکێشراوەکەم و
پەڕەمووچەی زێڕی بێگەردیان بەردەکەوێ.» - 14
 - کە خودای هەرە بەتوانا پاشاکانی پەرتەوازە کرد،
وەک بارینی بەفر بوو لەسەر کێوی چەلمۆن[c] . - 15
 - چیای باشان چیای خودایە،
چیای باشان چیای فرە لووتکەیە. - 16
 - ئەی چیا فرە لووتکەکان، بۆچی چاو دەبڕنە ئەو چیایە
کە خودا ئارەزووی دەکات تێیدا نیشتەجێ بێت،
بەڵێ، ئەوەی یەزدان هەتاهەتایە تێیدا نیشتەجێیە؟ - 17
 - گالیسکەکانی خودا هەزاران هەزارانە،
پەروەردگار لە سیناوە هاتە پیرۆزگا. - 18
 - ئەی یەزدان، کاتێک بەرزبوویتەوە بۆ بەرزایی،
دیلێکی زۆرت لەگەڵ خۆت برد،
دیاریت لە خەڵک وەرگرت،
تەنانەت لە یاخییەکانیش،
ئەی خودایە، بۆ ئەوەی تۆ لەوێ نیشتەجێ بیت. - 19
 - ستایش بۆ پەروەردگار، بۆ خودای ڕزگاریمان،
ڕۆژ بە ڕۆژ بارمان هەڵدەگرێت. - 20
 - خودا بۆ ئێمە خودای ڕزگارییە،
لە مردن دەربازبوونیش لە یەزدانی پەروەردگارەوەیە. - 21
 - بێگومان خودا سەری ناحەزانی پان دەکاتەوە،
تەوقی سەری ئەوانەی بە ڕێگای گوناهدا دەڕۆن. - 22
 - پەروەردگار دەفەرموێ: «لە باشانەوە دوژمنانت دەهێنمەوە،
لە قووڵایی دەریاکانەوە دەیانهێنمەوە، - 23
 - بۆ ئەوەی پێت بە خوێنیان سوور بێت،
زمانی سەگەکانت بەشیان هەبێت لێیان.» - 24
 - ئەی خودایە، کەژاوەی تۆیان بینی،
کەژاوەی خودا و پاشای من بەرەو پیرۆزگا. - 25
 - گۆرانیبێژەکان لەپێشەوەن و ساز لێدەرەکان لە دواوە،
کچۆڵە دەف لێدەرەکان لە ناوەڕاستیان. - 26
 - لە کۆڕ و کۆمەڵی گەورەدا ستایشی خودا بکەن،
ئەی ڕەچەڵەکی ئیسرائیل، ستایشی یەزدان بکەن. - 27
 - ئەوەتا هۆزی بنیامینی بچکۆڵە پێشەوایانە،
کۆمەڵێک سەرکردەی یەهودا،
سەرکردەکانی زەبولون و نەفتالی. - 28
 - ئەی خودایە، تواناکەتمان بۆ دەربخە،
ئەی خودایە، پاڵپشتیت دەربخە، هەروەک بۆ ئێمەت کرد. - 29
 - لە پەرستگاکەتەوە، لە ئۆرشەلیم،
پاشاکان دیاریت پێشکەش دەکەن. - 30
 - سەرزەنشتی گیانداری ناو قامیشەڵان بکە،
ڕەوە گا و گوێرەکەی گەلان،[d]
تاکو بە ملکەچییەوە پارچە زیو پێشکەش بکات.
ئەو گەلانەی حەزیان لە شەڕە، پەرتیان بکە. - 31
 - باڵوێز لە میسرەوە دێن،
کوش[e] دەستی خۆی بۆ خودا درێژ دەکات. - 32
 - ئەی شانشینەکانی زەوی، گۆرانی بۆ خودا بڵێن،
مۆسیقا بۆ پەروەردگار بژەنن، - 33
 - بۆ سواری ئاسمان، ئاسمانی دێرین،
ئەوەتا دەنگی بەرز دەکاتەوە، بە دەنگێکی بەهێزەوە. - 34
 - با هێزی خودا ڕابگەیەنرێت،
ئەوەی شکۆمەندییەکەی بەسەر ئیسرائیلەوەیە،
ئەوەی هێزی لەناو هەورەکانە. - 35
 - خودایە، لە پیرۆزگاکەت سامدارتریت،
خودای ئیسرائیل هێز و توانا دەدات بە گەلەکەی.
ستایش بۆ خودا! 
- a. 68:7 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتەکانی 19 و 32، وشەی \+tl سەلاە\+tl* هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.
 - b. 68:11 بەر لە دەستپێکردنی جەنگ خودا فەرمانی سەرکەوتنی دا.
 - c. 68:14 کێوێکی دارستاناوییە لە نزیک شەخەم. بڕوانە ڕابەران 9:48،49.
 - d. 68:30 مەبەستی لە فیرعەون و سوپای نەتەوەکانی دیکەیە.
 - e. 68:31 وڵاتێکە لە سەرووی ڕووباری نیل.
 

