عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- بۆ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی مۆسیقاژه‌نان، به ئاوازی گوڵی سه‌وسه‌ن، بۆ داود.
- 1
- ئه‌ی خودایه، ڕزگارم بكه،
چونكه ئاو هه‌تا لووتم هاتووه. - 2
- له زهلكاوێكی قووڵ نوقوم ده‌بم،
جێی پێی تێدا نییه.
چوومه‌ته ناو قووڵایی ئاو،
لافاو ڕایماڵیوم. - 3
- ماندوو بووم له هاواركردن،
گه‌رووم ژان ده‌كات،
چاوه‌كانم كز بوون
هێنده چاوه‌ڕوانی خودام بكه‌ن. - 4
- ئه‌وانه‌ی به‌بێ هۆ ڕقیان لێمه
له مووی سه‌رم زۆرترن،
زیاد بوون ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت تێكم بشكێنن،
ئه‌وانه‌ی به ناڕه‌وا له دژی منن.
ئه‌وه‌ی نه‌مدزیوه
ئێستا ده‌بێت بیده‌مه‌وه. - 5
- ئه‌ی خودایه، تۆ ده‌به‌نگی من ده‌زانیت،
تاوانه‌كانم له تۆ شاراوه نین. - 6
- ئه‌ی یه‌زدان، په‌روه‌ردگاری سوپاسالار،
با ئه‌وانه‌ی هیوایان به تۆیه،
به‌هۆی منه‌وه ڕیسوا نه‌بن.
ئه‌ی خودای ئیسرائیل،
با ئه‌وانه‌ی به‌دوای تۆدا ده‌گه‌ڕێن،
به‌هۆی منه‌وه شه‌رمه‌زار نه‌بن. - 7
- له پێناوی تۆ به‌رگه‌ی ڕیسواییم گرت،
شه‌رمه‌زاری ڕووی داگرتم. - 8
- له‌لای براكانم بووم به بیانی،
له‌لای كوڕانی دایكم بووم به بێگانه. - 9
- دڵگه‌رمی بۆ ماڵه‌كه‌ت ده‌مسووتێنێت،
جنێوی ئه‌وانه‌ی ڕیسوات ده‌كه‌ن كه‌وته سه‌ر من. - 10
- كاتێك گریام و به ڕۆژووگرتن گیانم نزم كرده‌وه،
بوو به سووكایه‌تی بۆم. - 11
- جلوبه‌رگی گوشم پۆشی،
بووم به په‌ند له‌لایان، - 12
- بووم به جێی سه‌رنجی ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر ده‌روازه داده‌نیشن[a] ،
مه‌سته‌كانیش ده‌رباره‌ی من گۆرانی گاڵته‌ئامێز هه‌ڵده‌به‌ستن. - 13
- ئه‌ی یه‌زدان، من نوێژم بۆ تۆیه،
له كاتی ڕه‌زامه‌ندیت،
ئه‌ی خودایه، به گه‌وره‌یی خۆشه‌ویستییه نهگۆڕهكهت،
به ڕزگارییه دڵسۆزانه‌كه‌ت وه‌ڵامم بده‌ره‌وه. - 14
- ده‌ربازم بكه له زه‌لكاو، با نوقوم نه‌بم،
له دوژمنه‌كانم و له قووڵایی ئاو ده‌رباز ده‌بم. - 15
- با لافاو ڕام نه‌ماڵێت،
قووڵایی ئاو هه‌ڵمنه‌لووشێت،
زه‌وی قووتم نه‌دات. - 16
- ئه‌ی یه‌زدان، به‌ده‌نگمه‌وه وه‌ره، چونكه خۆشه‌ویستییه نهگۆڕهكهت چاكه،
به‌گوێره‌ی زۆری به‌زه‌ییه‌كه‌ت ئاوڕم لێ بده‌وه، - 17
- ڕووت له خزمه‌تكاری خۆت مه‌پۆشه،
چونكه له ته‌نگانه‌دام، زوو وه‌ڵامم بده‌وه. - 18
- لێم نزیك به‌ره‌وه و گیانم ده‌رباز بكه،
له‌به‌ر دوژمنانم بمكڕه‌وه. - 19
- تۆ به سووكایه‌تی و شه‌رمه‌زاری و ڕیسوایی من ده‌زانیت،
هه‌موو دوژمنه‌كانم له‌به‌رده‌متن. - 20
- ڕیسوایی دڵی شكاندووم،
نه‌خۆش كه‌وتووم،
چاوه‌ڕێی سۆز بووم، نه‌بوو،
چاوم له دڵنه‌وایی گێڕا، ده‌ستم نه‌كه‌وت. - 21
- ژه‌هری تاڵیان ده‌رخواردم دا،
له تینوویه‌تیم سركه‌یان ده‌رخوارد دام. - 22
- با خوانه‌كه‌ی به‌رده‌میان ببێته داویان،
ببێته سزا و ته‌ڵه‌یان. - 23
- با به‌رچاویان تاریك بێت تاكو نه‌بینن،
هه‌میشه پشتیان چه‌ماوه بێت. - 24
- هه‌ڵچوونی خۆتیان پێدا هه‌ڵبڕێژه،
با ئاگری تووڕه‌ییت بیانگاتێ. - 25
- با خێوهتگاكانیان چۆڵ بێت،
كه‌س نه‌بێت له ڕه‌شماڵیان نیشته‌جێ بێت! - 26
- چونكه ئه‌وه‌ی تۆ لێت داوه، ئه‌وان ده‌یچه‌وسێننه‌وه و
ئه‌وه‌ی تۆ بریندارت كردووه، باسی ئازاره‌كانی ده‌كه‌ن. - 27
- تاوان بخه‌ره سه‌ر تاوانه‌كانیان،
بێبه‌شیان بكه له ڕاستودروستیت. - 28
- له په‌ڕتووكی ژیاندا بیانسڕه‌وه،
له‌گه‌ڵ ڕاستودروستان ناویان مه‌نووسه. - 29
- ئه‌ی خودایه، من له ئازار و ته‌نگانه‌دام،
با ڕزگاریت به‌رزم بكاته‌وه. - 30
- به گۆرانی ستایشی ناوی خودا ده‌كه‌م،
به سوپاسگوزارییه‌وه گه‌وره‌یی ڕاده‌گه‌یه‌نم. - 31
- ئه‌مه له‌لای یه‌زدان له گا چاكتره،
له گوێره‌كه‌ی به قۆچ و سم. - 32
- هه‌ژاران ده‌بینن و شاد ده‌بن،
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌دوای خودا ده‌گه‌ڕێن، با دڵتان ببووژێته‌وه! - 33
- چونكه یه‌زدان به ده‌نگ سته‌ملێكراوانه‌وه ده‌چێت،
به سووكییه‌وه ته‌ماشای دیله‌كانی ناكات. - 34
- با ئاسمان و زه‌وی ستایشی بكه‌ن،
ده‌ریاكانیش و هه‌رچی تێیاندا ده‌جوڵێت، - 35
- چونكه خودا سییۆن ڕزگار ده‌كات و
شاره‌كانی یه‌هودا بنیاد ده‌نێته‌وه،
له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بن و ده‌بێته موڵكیان، - 36
- ده‌بێته میرات بۆ منداڵی خزمه‌تكاره‌كانی،
ئه‌وانه‌ی ناوی ئه‌ویان خۆشده‌وێت تێیدا ده‌ژین.
- a. 69:12 پیران و ماقوڵانی شار له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی شاره‌كه كۆبوونه‌ته‌وه.