عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
بۆ گه‌وره‌ی گۆرانیبێژان، بۆ داود، بۆ یادكردنه‌وه‌. 
1
ئه‌ی خودایه‌، خێرابه‌ بۆ ده‌ربازكردنم،
ئه‌ی یه‌زدان، په‌له‌ بكه‌ له‌ یارمه‌تیدانم.
2
با شه‌رمه‌زار و سووك بن
ئه‌وانه‌ی گیانی منیان ده‌وێت،
با ببه‌زن و ڕیسوا بن
ئه‌وانه‌ی حه‌ز به‌ خراپه‌ی من ده‌كه‌ن.
3
با هه‌ڵبێن له‌ شه‌رمان
ئه‌وانه‌ی پێم ده‌ڵێن: «هۆی ها! هۆی ها!»
4
با هه‌موو ئه‌وانه‌ی تۆیان ده‌وێت،
شاد و دڵخۆش بن.
با هه‌میشه‌ بڵێن: «مه‌زن بێت خودا!»
ئه‌وانه‌ی حه‌ز له‌ ڕزگاریی تۆ ده‌كه‌ن.
5
به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ من، هه‌ژار و نه‌دارم،
خودایه‌، خێرا وه‌ره‌ بۆ لام.
یارمه‌تیده‌ر و ده‌ربازكه‌رم تۆی،
ئه‌ی یه‌زدان، دوامه‌كه‌وه‌.