عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
بۆ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی مۆسیقاژه‌نان، به‌ ئامێره‌ ژێداره‌كان، زه‌بوورێك، گۆرانییه‌ك. 
1
با خودا له‌گه‌ڵمان میهره‌بان بێت و به‌ره‌كه‌تدارمان بكات،
ڕوخساری خۆیمان به‌سه‌ردا بدره‌وشێنێته‌وه‌؛[a]
2
تاكو ڕێگات له‌سه‌ر زه‌وی زانراو بێت،
ڕزگاریت له‌ناو هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان.
3
ئه‌ی خودایه‌، با گه‌لان ستایشت بكه‌ن،
با هه‌موو گه‌لان ستایشت بكه‌ن.
4
با نه‌ته‌وه‌كان دڵخۆش بن و گۆرانی شادی بڵێن،
چونكه‌ به‌ ڕێكی حوكمی خه‌ڵك ده‌كه‌یت و
ڕێنمایی نه‌ته‌وه‌كانی سه‌ر زه‌وی ده‌كه‌یت.
5
ئه‌ی خودایه‌، با گه‌لان ستایشت بكه‌ن،
با هه‌موو گه‌لان ستایشت بكه‌ن.
6
ئینجا زه‌وی به‌روبوومی ده‌دات،
خودا، خودای من، به‌ره‌كه‌تدارمان ده‌كات.
7
خودا به‌ره‌كه‌تدارمان ده‌كات،
سه‌رتاسه‌ری زه‌وی لێی ده‌ترسن.
  1. a. 67‏:1 له‌ ده‌قی عیبری لێره‌ و له‌ ئایه‌تی 4، وشه‌ی \+tl سه‌لاه‌\+tl* هه‌یه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ وه‌ستانی مۆسیقا و خوێندنه‌وه‌.