عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
بۆ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی مۆسیقاژه‌نان، گۆرانییه‌ك، زه‌بوورێك. 
1
ئه‌ی سه‌راپای زه‌وی، به‌ شادمانییه‌وه‌ هاوار بۆ خودا بكه‌ن!
2
به‌ شكۆمه‌ندی ناوی ئه‌و گۆرانی بڵێن،
ستایشی شكۆدار بكه‌ن!
3
به‌ خودا بڵێن: «كرده‌وه‌كانت چه‌ند سامناكن!
هێزت ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌یه‌،
دوژمنانت ملكه‌چیت بۆ ده‌نوێنن.
4
سه‌راپای زه‌وی كڕنۆشت بۆ ده‌به‌ن،
گۆرانی ستایشت بۆ ده‌ڵێن،
گۆرانی ستایش بۆ ناوی تۆ ده‌ڵێن.»[a]
5
وه‌رن كرداره‌كانی خودا ببینن،
كاره‌ سامناكه‌كه‌ی له‌ پێناوی ئاده‌میزاد!
6
ده‌ریای گۆڕی بۆ وشكانی،
ئه‌وان به‌ پێیان له‌ ڕووبار په‌ڕینه‌وه‌.
با به‌ ئه‌و شادمان بین.
7
به‌ توانای خۆی هه‌تاهه‌تایه‌ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ده‌كات،
چاوه‌كانی چاودێری نه‌ته‌وه‌كان ده‌كه‌ن،
با یاخییه‌كان خۆیان به‌رامبه‌ری هه‌ڵنه‌كێشن.
8
ئه‌ی خه‌ڵكینه‌، ستایشی خودامان بكه‌ن،
با ده‌نگی ستایشكردنی ببیسترێت،
9
كه‌ گیانی ئێمه‌ی له‌ زیندووان پاراستووه‌ و
نه‌یهێشتووه‌ پێمان بخلیسكێت.
10
ئه‌ی خودایه‌، چونكه‌ تۆ ئێمه‌ت تاقی كردووه‌ته‌وه‌،
وه‌ك زیو ئێمه‌ت پاڵاوتووه‌.
11
ئێمه‌ت خستووه‌ته‌ داوه‌وه‌ و
باری گرانت خستووه‌ته‌ سه‌ر شانمان.
12
تۆ هێشتت خه‌ڵكی سواری سه‌رمان بن،
به‌ ناو ئاو و ئاگردا ڕۆیشتین،
به‌ڵام دواتر بۆ شوێنێكی به‌پیتت هێناین.
13
به‌ قوربانی سووتاندنه‌وه‌ دێمه‌ په‌رستگاكه‌ت،
نه‌زره‌كانم به‌جێده‌هێنم،
14
ئه‌و نه‌زرانه‌ی كه‌ له‌ كاتی ته‌نگانه‌دا،
لێوه‌كانم به‌ڵێنی پێدابوون و به‌ ده‌ممدا هاتبوون.
15
ئاژه‌ڵی قه‌ڵه‌و ده‌كه‌مه‌ قوربانی،
له‌گه‌ڵ بۆنی دووكه‌ڵی قۆچی قوربانی،
ته‌گه‌[b] و گات بۆ ده‌كه‌مه‌ قوربانی.
16
ئه‌ی هه‌موو له‌خواترسه‌كان، وه‌رن و گوێ بگرن،
با پێتان بڵێم چی بۆ من كردووه‌.
17
به‌ ده‌می خۆم هاوارم بۆی كرد،
ستایشكردنی له‌سه‌ر زمانم بوو.
18
ئه‌گه‌ر دڵم حه‌زی له‌ خراپه‌ بووایه‌،
په‌روه‌ردگار گوێی لێ نه‌ده‌گرتم،
19
به‌ڵام بێگومان خودا گوێی لێ گرتم،
گوێی له‌ ده‌نگم بوو له‌ كاتی نوێژكردنم.
20
ستایش بۆ خودا،
كه‌ نه‌ نوێژه‌كه‌ی منی له‌ خۆی دوورخسته‌وه‌ و
نه‌ خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ی خۆی له‌ من.
  1. a. 66‏:4 له‌ ده‌قی عیبری لێره‌ و له‌ ئایه‌ته‌كانی 7 و 15، وشه‌ی \+tl سه‌لاه‌\+tl* هه‌یه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ وه‌ستانی مۆسیقا و خوێندنه‌وه‌.
  2. b. 66‏:15 نێری، سابرێن.