عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر گوڵی سەوسەنی پەیمان. پاڕانەوەیەکی داودە بۆ فێرکردن. کاتی شەڕکردنی لەگەڵ ئارامییەکانی میسۆپۆتامیا و ئارامییەکانی چۆڤا\f + \fr 60:0 \ft یەکێک بوو لە پاشایەتییەکانی ئارامییەکان، دەکەوتە ڕۆژئاوای فوراتەوە.\f*، هەروەها کاتێک یۆئاب\f + \fr 60:0 \ft سەرکردەی سوپاکەی داود بوو.\f* گەڕایەوە و لە دۆڵی خوێ\f + \fr 60:0 \ft دەکەوێتە باشووری دەریای مردوو.\f* دوازدە هەزاری لە ئەدۆمییەکان کوشت.
- 1
- ئەی خودایە، ئێمەت ڕەتکردەوە و ئێمەت شکاند،
 تۆ تووڕە بووی، ئێستا بمانگەڕێنەوە!
- 2
- تۆ زەویت لەرزاند و شەقت کرد،
 شکاوییەکانی چاک بکەرەوە، چونکە لەرزۆکە.
- 3
- کاتی سەختت نیشانی گەلەکەت دا،
 بادەی سەرگەردانیت پێمان نۆشی.
- 4
- بەڵام بۆ ئەوانەی ترسی تۆیان لە دڵدایە، ئاڵات هەڵکرد،
 بۆ ئەوەی لە دژی تیری دوژمنان بشەکێتەوە.[a]
- 5
- بە دەستی ڕاستت دەربازمان بکە و یارمەتیمان بدە،
 بۆ ئەوەی خۆشەویستانت ڕزگاریان بێت.
- 6
- خودا لە پیرۆزگاکەی خۆیەوە فەرموویەتی:
 «بە هاواری خۆشییەوە شەخەم دابەش دەکەم و
 دۆڵی سوکۆت[b] دەپێوم.
- 7
- گلعاد هی منە، مەنەشەش هی منە،
 ئەفرایم کڵاوی منە،
 یەهودا[c] داری دەسەڵاتی منە،
- 8
- مۆئاب[d]  دەستشۆرمە،
 پێڵاوەکەم فڕێدەدەمە سەر ئەدۆم،
 لەسەر فەلەستیە هاواری سەرکەوتن دەکەم.»
- 9
- کێیە دەمباتە شاری قەڵابەند؟
 کێیە پێشڕەویم دەکات بۆ ئەدۆم؟
- 10
- ئەی خودایە، مەگەر تۆ نیت کە ئێمەت ڕەت کردووەتەوە و
 ئیتر لەگەڵ لەشکرەکانمان دەرناچیت؟
- 11
- یارمەتیمان بدە بەرامبەر بە دوژمنەکە،
 چونکە ڕزگاری لە مرۆڤەوە پووچە.
- 12
- لەگەڵ خودا سەرکەوتن بەدەستدەهێنین،
 هەروەها ئەوە دوژمنەکانمان دەخاتە ژێر پێ.
- a. 60:4 لە دەقی عیبری لێرە وشەی \+tl سەلاە\+tl* هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.
- b. 60:6 ناوی دوو شاری کۆنە. شەخەم شارێکی شوورابەند بوو لە پاڵ کێوی گریزیم، سوکۆتیش دەکەوتە دووری شەش کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون.
- c. 60:7 گلعاد کوڕی ماکیرە و کوڕەزای منەششێیە و منەششێش نۆبەرەی یوسفە، ئەفرایمیش کوڕی دووەمی یوسفە، یەهوداش کوڕی یاقوبە، بۆیە ئەم ناوانە بوون بە ناوی هۆز و عەشیرەتەکانی ئیسرائیل و هەروەها ناوی شار و ناوچەکانیان.
- d. 60:8 خاکی مۆئابییەکان، دەکەوتە بەشی ڕۆژهەڵاتی دەریای مردوو.

