عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
بۆ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی مۆسیقاژه‌نان، له‌سه‌ر ئاوازی «مه‌فه‌وتێنه‌.» پاڕانه‌وه‌یه‌كی داوده‌، كاتێك شاول پیاوی نارد بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری ماڵی داود بكه‌ن و بیكوژن. 
1
ئه‌ی خودای من، فریام بكه‌وه‌ له‌ ده‌ست دوژمنه‌كانم،
بمپارێزه‌ له‌ به‌رهه‌ڵستكارانم.
2
فریام بكه‌وه‌ له‌ ده‌ست خراپه‌كاران،
ڕزگارم بكه‌ له‌ ده‌ست خوێنڕێژان.
3
ببینه‌ چۆن خۆیان بۆم مات داوه‌!
ئه‌ی یه‌زدان، زۆرداران گه‌مارۆیان داوم،
به‌بێ ئه‌وه‌ی تاوان و گوناهم كردبێ.
4
هه‌رچه‌نده‌ هه‌ڵه‌م نه‌كردووه‌، ئاماده‌ن بۆ په‌لاماردانم.
ڕاپه‌ڕه‌ بۆ فریاكه‌وتنم، بڕوانه‌ گرفته‌كه‌م!
5
تۆ ئه‌ی یه‌زدان، خودای سوپاسالار، خودای ئیسرائیل،
هه‌سته‌ بۆ سزادانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان،
له‌گه‌ڵ خیانه‌تكاره‌ به‌دكاره‌كان میهره‌بان مه‌به‌.[a]
6
ده‌مه‌و ئێوران ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌،
وه‌ك سه‌گ ده‌مڕێنن و
به‌ناو شاردا ده‌سووڕێنه‌وه‌.
7
ئه‌وه‌تا تاڵاو له‌ ده‌میانه‌ و
شمشێر له‌ لێویانه‌،
ده‌ڵێن: «كێ گوێی لێمان ده‌بێت؟»
8
به‌ڵام تۆ ئه‌ی یه‌زدان، پێیان پێده‌كه‌نیت،
گاڵته‌ به‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان ده‌كه‌یت.
9
ئه‌ی هێزی من، چاوه‌ڕێی تۆ ده‌كه‌م،
ئه‌ی خودایه‌، تۆ په‌ناگای منیت.
10
خودا به‌ خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ی دێته‌ لام،
سه‌ركه‌وتنم نیشان ده‌دات به‌سه‌ر دوژمنه‌كانم.
11
ئه‌ی په‌روه‌ردگار، قه‌ڵغانی ئێمه‌، مه‌یانكوژه‌،
ئه‌گینا گه‌لی من له‌بیریان ده‌چێت.
به‌ هێزی خۆت ده‌ربه‌ده‌ریان بكه‌ و
به‌ریان بده‌وه‌.
12
له‌به‌ر گوناهه‌كانی ده‌میان،
له‌به‌ر وته‌كانی لێویان،
با گرفتاری لووتبه‌رزی خۆیان بن.
له‌به‌ر ئه‌و درۆ و نه‌فره‌تانه‌ی كردوویانه‌،
13
له‌ تووڕه‌ییدا بیانفه‌وتێنه‌،
بیانفه‌وتێنه‌ هه‌تا نه‌مێنن.
ئه‌وسا ده‌زانن كه‌ خودا فه‌رمانڕه‌وایه‌تی یاقوب ده‌كات،
هه‌تا ئه‌وپه‌ڕی زه‌وی.
14
ده‌مه‌و ئێواران ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌،
وه‌ك سه‌گ ده‌مڕێنن و
به‌ناو شاردا ده‌سووڕێنه‌وه‌.
15
به‌دوای خواردندا وێڵ ده‌بن،
ده‌وه‌ڕن ئه‌گه‌ر تێر نه‌بن.
16
به‌ڵام من سروود به‌سه‌ر هێزی تۆدا ده‌ڵێم،
به‌یانییان گۆرانی به‌سه‌ر خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌تدا ده‌ڵێم،
چونكه‌ تۆ قه‌ڵای منیت،
له‌ ڕۆژی ته‌نگانه‌دا په‌ناگای منیت.
17
ئه‌ی هێزی من، گۆرانی ستایشت بۆ ده‌ڵێم،
ئه‌ی خودایه‌، تۆ په‌ناگای منیت، خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ی خۆتم بۆ ده‌رده‌خه‌ی.
  1. a. 59‏:5 له‌ ده‌قی عیبری لێره‌ و له‌ ئایه‌تی 13، وشه‌ی \+tl سه‌لاه‌\+tl* هه‌یه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ وه‌ستانی مۆسیقا و خوێندنه‌وه‌.