عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
بۆ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی مۆسیقاژه‌نان، له‌سه‌ر ئامێری ژێدار، زه‌بوورێكی داوده‌. 
1
ئه‌ی خودایه‌، گوێت له‌ هاوارم بێت،
گوێ له‌ نوێژه‌كه‌م بگره‌.
2
له‌وپه‌ڕی زه‌وییه‌وه‌ هاوار بۆ تۆ ده‌كه‌م،
كه‌ دڵم لاواز ده‌بێت،
پێشڕه‌ویم بكه‌ بۆ سه‌ر تاشه‌به‌ردێكی له‌ خۆم بڵندتر.
3
چونكه‌ تۆ په‌ناگای منی،
قولله‌یه‌كی سه‌ختی له‌ ڕووی دوژمن.
4
با هه‌تاهه‌تایه‌ له‌ پیرۆزگای تۆدا نیشته‌جێ بم و
په‌نا بهێنمه‌ ژێر سێبه‌ری باڵه‌كانت.[a]
5
ئه‌ی خودایه‌، چونكه‌ تۆ گوێت له‌ نه‌زره‌كانم گرت،
منت كرده‌ میراتگر له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ترسی ناوی تۆ له‌ دڵیانه‌.
6
درێژه‌ بده‌ به‌ ڕۆژانی ته‌مه‌نی پاشا،
به‌ ساڵانی ته‌مه‌نی بۆ نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌.
7
با هه‌تاهه‌تایه‌ له‌ ئاماده‌بوونی خودا دانیشێت،
دڵسۆزی و خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ت ئه‌و بپارێزن.
8
ئه‌وسا هه‌تاهه‌تایه‌ گۆرانی بۆ ناوی تۆ ده‌ڵێم،
ڕۆژ به‌ ڕۆژیش نه‌زره‌كانم به‌جێده‌هێنم.
  1. a. 61‏:4 له‌ ده‌قی عیبری لێره‌ وشه‌ی \+tl سه‌لاه‌\+tl* هه‌یه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ وه‌ستانی مۆسیقا و خوێندنه‌وه‌.