عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
بۆ گەورەی گۆرانیبێژان لەسەر ئاوازی گۆرانی «کۆتر لەسەر دار بەڕوو دوورن.» پاڕانەوەیەکی داودە کاتێک فەلەستییەکان لە گەت\f + \fr 56‏:0 \ft بڕوانە \+xt پەیدابوون 10‏:14،‏\+xt*‏ یەکێک بوو لە پێنج شارە گەورەکەی فەلەستییەکان. شوێنی لەدایکبوونی گولیاتە کە پاڵەوانی فەلەستییەکان بوو و داود بە بەردەقانی کوشتی. بڕوانە ساموئێلی یەکەم \+xt 17‏:1‏–18‏:7 و 21‏:11.‏\+xt*‏\f* گرتیان. 
1
ئەی خودایە، لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە خەڵک ڕاوم دەنێن،
بە درێژایی ڕۆژ لە دژی من دەجەنگن.
2
دوژمنانم بە درێژایی ڕۆژ ڕاوم دەنێن،
چونکە زۆرن ئەوانەی بە لووتبەرزییەوە دەمچەوسێننەوە.
3
کاتێک ترسم لێ دەنیشێت،
من پشت بە تۆ دەبەستم.
4
بە خودا، کە ستایشی پەیامەکەی دەکەم،
پشت بە خودا دەبەستم، من ناترسم،
مرۆڤ چیم لێ دەکات؟
5
بە درێژایی ڕۆژ دەستکاری قسەکانم دەکەن،
هەمیشە پیلان بۆ خراپەم دەگێڕن.
6
گیروگرفت دەنێنەوە، خۆیان مات دەکەن،
چاویان لە هەنگاوەکانمە،
بۆ ئەوەی لە دەرفەتێکدا بمکوژن.
7
لە پێناوی تاوانیان سزایان بدە،
ئەی خودایە، بە تووڕەیی خۆت گەلان ژێر بخە.
8
خۆت ئاگاداری سەرگەردانی منی،
فرمێسکەکانم بخەرە مەشکەی خۆتەوە،
ئایا ئەوان لە پەڕتووکی تۆدا نەنووسراون؟
9
لەو ڕۆژەی هاوار بۆ تۆ دەکەم،
دوژمنەکانم بەرەو پاش دەکشێنەوە.
بەمە دەزانم کە خودا لەگەڵمە.
10
بە خودا، کە ستایشی پەیامەکەی دەکەم،
بە یەزدان، کە ستایشی وشەکەی دەکەم،
11
بە خودا پشت دەبەستم، من ناترسم.
مرۆڤ چیم لێ دەکات؟
12
ئەی خودایە، نەزرەکانی خۆم بۆ تۆ بەجێدەهێنم،
قوربانی سوپاسگوزاری پێشکەش دەکەم.
13
بێگومان تۆ لە مردن فریای گیانم دەکەویت،
تۆ پێیەکانی من لە خلیسکان دەپارێزیت،
تاکو دۆستایەتی لەگەڵ خودا بکەم و
لە ڕووناکی ژیاندا بڕۆم.