عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
بۆ گه‌وره‌ی گۆرانیبێژان له‌سه‌ر ئاوازی گۆرانی «كۆتر له‌سه‌ر دار به‌ڕوو دوورن.» پاڕانه‌وه‌یه‌كی داوده‌ كاتێك فه‌له‌ستییه‌كان له‌ گه‌ت[a] گرتیان. 
1
ئه‌ی خودایه‌، له‌گه‌ڵم میهره‌بان به‌ چونكه‌ خه‌ڵك ڕاوم ده‌نێن،
به‌ درێژایی ڕۆژ له‌ دژی من ده‌جه‌نگن.
2
دوژمنانم به‌ درێژایی ڕۆژ ڕاوم ده‌نێن،
چونكه‌ زۆرن ئه‌وانه‌ی به‌ لووتبه‌رزییه‌وه‌ ده‌مچه‌وسێننه‌وه‌.
3
كاتێك ترسم لێ ده‌نیشێت،
من پشت به‌ تۆ ده‌به‌ستم.
4
به‌ خودا، كه‌ ستایشی په‌یامه‌كه‌ی ده‌كه‌م،
پشت به‌ خودا ده‌به‌ستم، من ناترسم،
مرۆڤ چیم لێ ده‌كات؟
5
به‌ درێژایی ڕۆژ ده‌ستكاری قسه‌كانم ده‌كه‌ن،
هه‌میشه‌ پیلان بۆ خراپه‌م ده‌گێڕن.
6
گیروگرفت ده‌نێنه‌وه‌، خۆیان مات ده‌كه‌ن،
چاویان له‌ هه‌نگاوه‌كانمه‌،
بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ده‌رفه‌تێكدا بمكوژن.
7
له‌ پێناوی تاوانیان سزایان بده‌،
ئه‌ی خودایه‌، به‌ تووڕه‌یی خۆت گه‌لان ژێر بخه‌.
8
خۆت ئاگاداری سه‌رگه‌ردانی منی،
فرمێسكه‌كانم بخه‌ره‌ مه‌شكه‌ی خۆته‌وه‌،
ئایا ئه‌وان له‌ په‌ڕتووكی تۆدا نه‌نووسراون؟
9
له‌و ڕۆژه‌ی هاوار بۆ تۆ ده‌كه‌م،
دوژمنه‌كانم به‌ره‌و پاش ده‌كشێنه‌وه‌.
به‌مه‌ ده‌زانم كه‌ خودا له‌گه‌ڵمه‌.
10
به‌ خودا، كه‌ ستایشی په‌یامه‌كه‌ی ده‌كه‌م،
به‌ یه‌زدان، كه‌ ستایشی وشه‌كه‌ی ده‌كه‌م،
11
به‌ خودا پشت ده‌به‌ستم، من ناترسم.
مرۆڤ چیم لێ ده‌كات؟
12
ئه‌ی خودایه‌، نه‌زره‌كانی خۆم بۆ تۆ به‌جێده‌هێنم،
قوربانی سوپاسگوزاری پێشكه‌ش ده‌كه‌م،
13
چونكه‌ تۆ له‌ مردن فریای گیانم كه‌وتی،
پێیه‌كانی منت له‌ خلیسكان پاراست،
تاكو دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ خودا بكه‌م و
له‌ ڕووناكی ژیاندا بڕۆم.
  1. a. 56‏:0 بڕوانه‌ \+xt په‌یدابوون 10‏:14،‏\+xt*‏ یه‌كێك بوو له‌ پێنج شاره‌ گه‌وره‌كه‌ی فه‌له‌ستییه‌كان. شوێنی له‌دایكبوونی گولیاته‌ كه‌ پاڵه‌وانی فه‌له‌ستییه‌كان بوو و داود به‌ به‌رده‌قانی كوشتی. بڕوانه‌ ساموئێلی یه‌كه‌م \+xt 17‏:1‏–18‏:7 و 21‏:11.‏\+xt*‏