عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئامێرە ژێدارەکان. هۆنراوەیەکی داودە کاتێک زیفییەکان\f + \fr 54:0 \ft دانیشتووانی زیف، کە شارێک بوو لە ناوچە شاخاوییەکەی یەهودا. ئێستا بە گردی زیف بەناوبانگە. دەکەوێتە دووری شەش کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی حەبرۆن.\f* هاتن و بە شاولیان گوت: «داود لەلای ئێمە خۆی شاردووەتەوە.»
 - 1
 - ئەی خودایە، بە ناوی خۆت ڕزگارم بکە،
بە هێزی خۆت ئەستۆپاکیم بسەلمێنە. - 2
 - ئەی خودایە، گوێ لە نوێژم بگرە،
قسەکانی دەمم ببیستە. - 3
 - بێگانە لێم هەستاون،
دڵڕەقەکان دەیانەوێ بمکوژن،
ئەوانەی ڕوویان لە خودا نەکردووە.[a] - 4
 - بە ڕاستی خودا یارمەتیدەری منە،
پەروەردگار پشتگیری گیانم دەکات. - 5
 - با خراپە بگەڕێتەوە سەر دوژمنەکانم،
بە دڵسۆزی خۆت لە ناویان ببە. - 6
 - ئەی یەزدان، بەخشینی[b]  ئازادت پێشکەش دەکەم،
ستایشی ناوت دەکەم، چونکە چاکە. - 7
 - لە هەموو تەنگانەکان دەربازی کردووم،
سەرکەوتووانە چاوم بڕیوەتە دوژمنەکانم. 
- a. 54:3 لە دەقی عیبری لێرە وشەی \+tl سەلاە\+tl* هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.
 - b. 54:6 بەخشینی ئازاد: ئەو بەخشینەیە کە کەسێک پێشکەشی خودای دەکات وەک سوپاسگوزارییەک بۆی. بڕوانە لێڤییەکان 22:18-23.
 

