عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- بۆ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی مۆسیقاژه‌نان، به ساز، هۆنراوه‌یه‌كی داود.
- 1
- گێل له دڵی خۆیدا ده‌ڵێت:
«خودا نییه.»
ئه‌وانه گه‌نده‌ڵن و خراپه‌كانیان پیسه،
كه‌س نییه چاكه بكات. - 2
- خودا له ئاسمانه‌وه سه‌یری ئاده‌میزاد ده‌كات،
هه‌تا بزانێت كه‌س هه‌یه تێگه‌یشتوو بێت،
كه‌س هه‌یه به‌دوای خودا بگه‌ڕێت. - 3
- هه‌موو هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه،
هه‌موو گه‌نده‌ڵ بوون،
كه‌س نییه چاكه بكات،
ته‌نانه‌ت یه‌كێكیش نییه. - 4
- ئایا گوناهباران فێر نه‌بن؟
ئه‌وانه‌ی وه‌ك نان گه‌له‌كه‌ی من ده‌خۆن و
ئه‌وانه‌ی له خودا ناپاڕێنه‌وه. - 5
- له‌وێ ترسێكی گه‌وره‌یان لێ نیشت،
كه هیچ ترسی لێ نه‌بوو.
خودا ئێسقانی ئه‌وانه په‌رشوبڵاو ده‌كاته‌وه كه گه‌مارۆیان داویت،
ڕیسوایان ده‌كه‌یت، چونكه خودا ڕه‌تی كردنه‌وه. - 6
- با ڕزگاریی ئیسرائیل له سییۆنه‌وه ده‌ربكه‌وێت!
كاتێك خودا گه‌له‌كه‌ی خۆی له ڕاپێچكراوی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه،
با یاقوب شاد و ئیسرائیل دڵخۆش بێت!